ئەزانی گریان چیە ؟ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
یەکێک لەو پرسیاره باوانهی كه دهكرێت ئەوەیە بۆچی مرۆڤ دەگری؟ ئەگەر بەهۆی شتێکەوە بێت کە پەڕیبێتە چاومانەوە، بە هۆی داوی خۆشەویستیەوە بێت، بەهۆی نوکتەیەکی زۆر هەزەلیەوە بێت یان بە هۆی مردنی کەسێکەوە بێت، گرنگ ئەوەیە ئێمە ئەگرین و زۆریش ئەگرین (وە تەنانەت ئەگەر نەشگرین ئەوە بە ئاشکرا پێمانەوە دیارە).
هەروەکو مایكڵ تریمبڵ دەڵێت: لە راستیدا فرمێسک تاقە شلەمەنیە کە لە لەشەوە دەر ئەچێت بێ ئەوەی ئیهانە بێت بۆ کەسی بەرامبەر. مایكڵ تریمبل مامۆستای زانكۆیه له بواری هەڵسوکەوتی دهماریدا لە پەیمانگای دهمارزانی لە لەندەن. لەم دوایانەدا کتێبێکی نوسیوە بە ناوی ‘ بۆچی مرۆڤ حەز دەکات بگری’ ئەمەی خوارەوە ههڵبژاردهیهكی وتووێژێکمانە لەگەڵیدا.
لە روی جەستهییەوە چی رودەدات کاتێک ئێمە دەگرین؟
م.ت: ئەگەر بە خەڵک بڵێن چی شتێک پێچهوانهی گریانە یەکسەر پێت دەڵێن پێکەنین. هەستێکی هاوشێوەمان بۆیەت لە کاتی گریان و پێکەنیندا کە وامان لێدەکات بە گران قسەمان بۆ بکرێت و هەناسەمان سواربێت. بەڵام لە راستیدا گریان جیاوازە لە پێکەنین. گریان لە هەناوماندا دروست دەبێت و ئەو هەستەی ناو هەناومانە کە سەرئەکەوێت. سەرەتا بە هەناسەدانێکی بەهێز دەست پێدەکات، قورگت وشک ئەبێت و ماسولکەکانی دەوروبەری چاو کاردانەوەیان تیا دروست دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی پهرچهكردارێك له سیستمی ناوهندی دهمارییهوه بنێرێتهوه بۆ رژێنی لاكڕیماڵ بۆ ئەوەی فرمێسک برێژن. زۆربەی کات ناتوانیت رێگری لێ بکەیت.بهڵام پێکەنین زۆر کاتیە. پێویست ناکات بەردەوام نوکتەیەک هەبێت بۆ ئەوەی پێبکەنیت. بۆنمونە دەلێیت چۆنیت لارا؟ هاهاها زۆرجار وەکو سەلام بەکاردێت. بەڵام گریان وهك سەلام کردن بەکارنایهت.
سەرچاوە .زانستەکان
بێگومان ئەوە سەلامێکی زۆر سەیر دەبێت… لە کتێبەکاتدا باسی ئەوەت کردوە کە چۆن مرۆڤ تاقە گیاندارێکە کە دەگری، ئەتوانین بلێن بۆچی ئێمە نزیكهی بۆ ههموو شتێك دهگرین؟
فرمێسک رۆڵێكی بایۆلۆجی هەیە بۆ ئەوەی چاو بە تەڕی بهێلێتەوە. فرمێسک پرۆتین و دژه زیندهی تیایە بۆ پاراستنی چاو لە توشبوون و ههوكردن. کاتێک چاوت ههویكرد و سور هەڵگەڕا، ئەمە دەبێتە هۆی خورانی چاو و رژانی فرمێسک. ئەگەر لم بکەیتە چاوی هەر ئاژەلێکەوە لەپێناو مانەوەی چاو بە تەری یەکسەر فرمێسک دەڕێژێت. بەڵام ئەمەوێت جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە: تەنها مرۆڤە بە بۆنەی هەستەوە ئەگری. بێگومان من نالێم ئاژەڵ هەستیان نیە و خەفەتبار نابن.
سهیره، ئەوە شتێکی شێتانەیە، بۆچی مرۆڤ تاقە بونەوەرێکە کە ئەگری بە هۆی ههست وسۆزهوه؟
لە راستیدا بە تەواوەتی ناتوانین بڵێن بۆچی. بەڵام من بێرۆکەیەکم هەیە کە پێم وایە کاتێک کۆمەڵە سەرەتاییە بچوکەکان دەستیان بە پەرە پێدانی زمان کرد، رێگایان خۆشکرد بۆ دروستکردنی خوودئاگایی. بۆ ئەوەی خودئاگابیت پێویستیت بە ‘من’ هەیە هەروەها بۆ ئەوەی ‘من’ دروست بێت پێویستە ئەوە بزانیت کە ئەو ‘من’ه لە ئێستادا و لەم شوێنەدا بوونی هەیە (واتە لە شوێن و کاتدا). لەگەڵ ئەم پێشکەوتنەدا، خەڵک لەوە تێگەیشتن کە کەسەکانی دەوروبەریان و ئەندامەکانی ناو کۆمەڵە بچوکەکەیان ئەمرن و دیار نامێنن. (سەرەتا هەوڵیاندا پەیوەندی بەو کەسانەوە بکەن کە رۆشتوون )، هەر ئەمەش وای کرد یەکەمین رێوڕەسمە ئاینیەکان بێتە کایەوە کە لەهەمانکاتدا گۆرانیی و سەماشی لەگەڵدا ئەنجام دەدرا. من پێم وایە ئەمە ئەو کاتەیە کە گریان وەک دیاردەیەک کە پەیوەندی بە هەستەوە هەبێت پەرەیسەند. گریانی بەکۆمەڵ لەوانەیە رۆڵێکی بەرچاوی هەبوبێت لەم رێوڕەسمە ئاینیانەدا هەروەکو چۆن بەشێکی گرنگی رێوڕەسمە ئاینیەکانی ئەمرۆشمانە. دوای ئەو ماوە زۆرە من وای بۆ ئەچم کە سەرەتای دروستبونی فرمێسکی هەستی پەیوەندی بە لەدەستدانەوە هەبوبێت.
یەکێکی تر لە گریمانەکان ئەوەیە (کە لەهەمانکاتدا ناتونین ئەمیش بسەلمێنین) کە لەم رێوڕەسمە سەرەتاییانەدا خەڵک مردووكانیان سوتاندووه و لە دەوری ئاگر کۆ بونهتهوه و بەهۆی دوکەڵەکەوە خورانی چاو دروست بوەو چاو فرمێسکی کردوە. وە لە دووبارە بونەوەی ئەم پرۆسهیدا گریان و خهمباری پێكهوه بهستراونهتهوه.
بەڵام ئەگەر ئەمە وابێت ئەوا دەبوایە ئێمە بەس لەکاتی ڕێورەسمی ناشتن و سەرقەبرانا بگریاینایه بەڵام ئێمە هەرشتێک هەستمان بجوڵێنێت بۆی ئەگرین…
لەڕاستیدا ئەمە پەیوەندی بە دووركهوتنهوه و لەدەستدانەوە هەیە. گرنگترین شت بۆ شیردەرەکان دایکیانە، ئەگەر بەچکەی شیردەرەکان نەگرین ناتوانن درێژە بە ژیانیان بەن، هاواری جیابونەوەی منداڵ یەکەم شتە کە رووئەدات، لەهەمانکاتدا سەرەتای دروستبونی پەیوەندیەکیشە لە نێوان منداڵ و دایکدا. بە بروای من، هۆکاری ئەوەی کە ئێمە دوای گریان هەست بە ئاسودەیی دەکەین ئەوەیە کە ئێمە وەک پەرچەکردارێکی هەستی لە زۆر زوەوە فێری بووین. وە ئێمە ئەم هەستەمان بە درێژایی ١،٢٠٠،٠٠٠ملوێنێک و دوسەدهەزارساڵ پەرە پێداوە، هەر بۆیە ناتوانین زۆر ورد بین لە وەی بۆچی دهگرین.
کەواتە تۆ پێمان دەڵێت ئێمە بۆیە دوای گریان هەست بە ئاسودەیی دەکەین لەبەر ئەوەی ئەو کاتەمان بیردێنێتەوە کە لەلایەن دایکمانەوە ئارام کراوینەتەوە، بەڵام من لە هەمانکاتدا چەند لێکۆلینەوەیەکم بینیوە کە تەواو پێچەوانەی ئەم رایەی تۆیه.
ئایا بهراستی گریان سودی هەیە بۆمان؟ وە لە هەمانکاتدا زۆربەی خەڵکیش دەڵێن کە گریان وایان لێدەکات هەست بە ئاسودەیی بکەن.
زۆرینەی لێکۆلینەوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە خەڵک لە دوای گریان هەست بە ئاسودەیی دەکەن. ئەمە حاڵەتێکهوه بۆ حاڵهتێك دهگۆڕێت، بۆنمونه ئهگهر لهماڵهوه شهڕت ببێ و بگریت بهڵام شهڕهكه بهردهوام بێ ئهوا گریانهكه سودی نابێ. بهڵام گریان لهگهڵ شیعر و مۆسیقادا یان لهكاتی لهدهستدانی كهسێكدا، ههست دهكهیت گریان یاریدهدره و هێمنت دهكاتهوه. لەراستیدا گریان لە روی کۆمەلایەتیەوە لێمان چاوەرێدەکرێت