ئامادەیە کچێنی خۆی بداتە توندرەوەکان بۆ ئازاد کردنی ئەوانی تر
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
كچە گۆرانیبێژێكی نێجیری كە لە هەمان كاتدا ئەكتەر و باڵیۆیزی ئاشتییە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان خەڵكی تووشی سەرسوڕمان كردووە بەهۆی ئەوەی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆئەوەی كچێنی خۆی بدات بە چەكدارانی بۆكۆحەرام تاوەكو ئەو 276 كچە كە لەلایەن ئەندامانی گرووپەكەوە رفێندراون ئازادبكات.
ئادۆكیای تەمەن 23 ساڵ كە گۆرانیبێژی پۆپە، بە رۆژنامەی ڤانگارد-ی نێجیری گوتووە “كچە دەستبەسەركراوەكان زۆر بچووكن و تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 15 ساڵدایە كە ئەمە رەوا نییە، من تەمەنم گەورەترە و شارەزاترم”.
ئەو بەردەوامدەبێت و دەڵێت “دەتوانم لەپێناو ئازادكردنی ئەوان خۆم بكەم بە قوربانی و هەر شەوێك لەگەڵ 10 تاوەكو 12 ئەندامیان دەخەوم، ئەمە بەلامەوە گرنگ نییە تاكە شتیێك كە گرنگبێت ئەوەیە ئەوان ئازادبكرێن و بگەڕێنەوە لای دایك و باوكیان”.
بۆكۆحەرام گرووپێكی ئیسلامیی چەكداری نێجیرین و بانگەشەی ئەوەدەكەن كە ئەوان كار لەسەر جێبەجێكردنی شەریعەتی ئیسلامی دەكەن و دەیانەوێت شەریعەتی ئیسلام لە هەموو ویلایەتەكانی نێجیریا بچەسپێنن. لە مانگی نیسانی رابردوو 276 كچی هەرزەكاریان لە یەكێك لە ویلایەتەكانی ئەو وڵاتە كە زۆربەی دانیشتوانەكەی مەسیحین رفاندن و سەرەڕای هەوڵێكی زۆر و دروستكردنی كەمپینێكی جیهانی بۆ رزگاركردنیان، بەڵام تاوەكو ئێستا هەموو هەوڵەكان بێهودە بوون.