حکومەتی کوردستان نەوت بە کێ دەفرۆشێ ؟ سەفین دزەیی ئاشکرای دەکات

0


Rudaw.netسەفین دزەیی: ئێمە نەوت بە كۆمپانیا دەفرۆشین، نەك وڵات

سەفین دزەیی: ئێمە نەوت بە كۆمپانیا دەفرۆشین، نەك وڵات

نوچە.نیت. رووداو

حكومەتی هەرێمی كوردستان فرۆشتنی نەوت بە وڵاتی ئیسرائیل بەشێوەی راستەوخۆ ‌و ناراستەوخۆ رەتدەكاتەوە‌و گوتەبێژی حكومەت دەڵێ “ئێمە نەوت بە كۆمپانیا دەفرۆشین، نەك وڵات”.

ئاژانسی رۆیتەرز لە هەواڵێكدا بڵاویكردەوە كە نەوتی هەرێمی كوردستان چووەتە ئیسرائیل بۆ ئەوەی بەو وڵاتە بفرۆشرێت ، ئەوەش بەیاننامەیەكی تووندی وەزارەتی نەوتی عێراقی بەدواداهات و دەڵێ “چەند جارێك هەرێمی كوردستان نەوتی فرۆشتووەتە ئیسرائیل”.

سەفین دزەیی،گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو بارەیەوە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو گوتی “هەرێمی كوردستان راستەوخۆ نەوت بە هیچ وڵاتێك نافرۆشێت ، وڵاتانیش بەهیچ شێوەیەك راستەوخۆ نەوت ناكڕن و كۆمەڵێك رێوشوێن هەن”.

دزەیی روونیكردەوە “لە بازاڕەكانی دنیا نەوت بەو كۆمپانیایانە دەفرۆشرێت، كە كاری كڕین و فرۆشتن و ئاڵوگۆڕی نەوت دەكەن ، ئەو كۆمپانیانەش كە نەوتی هەرێمی كوردستان دەكڕن خۆیان سەرپشكن دواتر دەیفرۆشنە كامە وڵات”. جەخیشیكردەوە “ئاگاداری ئەوە نین كە ئەو كۆمپانیایانە نەوتی هەرێمیان فرۆشتبێتە ئیسرائیل، بەڵام خۆشیان سەربەستن”.

پێشتریش سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان ، لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند كە “ئێمە بە هیچ شێوەیەك ، بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ نەوتمان نەفرۆشتووەتە ئیسرائیل”.

هەروەها هەمان سەرچاوەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی راگەیاند “ئەو هەواڵە میدیاییانە بەمەبەستی زیاتركردنی ئاڵۆزی لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیی عێراق بڵاودەكرێنەوە، بەبێ ئەوەی پشتیان بەهیچ بەڵگە و راستییەك بەستبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com