نوچە
نوێترین گۆرانی میرە بەناوی جوانی گەردوون بڵاودەبێتەوە و دەڵێت، ئەم کارەم جیاوازە و هیوادارم بە دڵی جەماوەرەکەم بێت.
میرە، هونەرمەندێکی گەنجە و چەند بەرهەمێکی هۆنەرییە و لەگەڵ ئاوازدانەری بەناوبانگ هەڵکەوت زاهیر کاردەکات.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، میرە رایگەیاند: تێکستی ئەم گۆرانییەم، لەلایەن مامۆستا نۆژین سۆرانەوە نوسراوە و مامۆستا هەڵکەوت زاهیرە، ئاوازی بۆ داناوە. هەروەها دابەشکردنی میوزیک لەلایەن ئاریۆس و لەلایەن بڕیار فەتاح ـەوە کاری کلیپی بۆ کراوە.
میرە دەڵێت، کاری ئەمجارەم جیاوازە لەگەڵ ئەوانەی پێشووم.
گوتیشی “ویستم ئەم کارەم لەرووی “گۆرانی، تێکست و میوزیک”ـەوە لەگەڵ بابەتەکانی دیکەم، شتێکی جیاواز بێت.
میرە لەکۆتاییدا دەڵێت، هیوادارم کلیپی نوێم بە دڵی جەماوەرەکەم بێت.