نوچە: تایبەت
ئەڤین ناسر، شێوەکارێکی کورد دەڵێت، پێنج ساڵە کاری شێوەکاری دەکەم و لە چەندین وڵات بەشداری پێشانگای کردووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەڤین ناسر، شێوەکاری کورد، لە بارەی کار و بەشداری لە پێشانگاکان رایگەیاند: ماوەی پێنج ساڵە لە بواری فۆتۆگرافیدا کاردەکەم و بەشداریم کردوە لەچەندین پێشانگادا لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان، وەکو ئیسپانیا، ئێران و هەروەها بەغداد و موسڵیش و زۆرێک لە پارێزگاکانی کوردستان.
ئەڤین ناسر دەشڵێت، دوو پێشانگا تایبەت بووە بە خۆم، کە یەکەمیان فۆتۆکانی خۆم تیایدا فرۆشتوە. دووەم پێشانگا لە زانکۆی سلێمانی دا بوو توانیم چەندین فۆتۆ بفرۆشم و وەک کارێکی مرۆیی پێشکەشی بکەم بە توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا.
ئەو شێوەکارە گوتیشی، ڕێکخراوی گەڵا و سەندیکای فۆتۆگرافەرانی کوردستان، هەستان بەسازدانی پێشانگایەک بۆ خانمانی هەر چوارپارچەی کوردستان،کە تێیدا بەشداربووین، کە ئاستی بەشداربوانیش سەرەتایی و ناوەند و
پرۆفیشناڵ بوون. نزیکەی ٥۰ ئافرەت بە ٦۰ وێنەیان نمایش کرد. منیش بە وێنەیەک بەشداریم کرد.

