ڤیدیۆ هەواڵ: . نێچیرڤان بارزانی باسی رێککەوتنی ستراتیژی، پرسی پێکهێنانی حکومەت و نەوتی کوردستان دەکات

0

nechervanڤیدیۆ هەواڵ: . نێچیرڤان بارزانی باسی رێککەوتنی ستراتیژی، پرسی پێکهێنانی حکومەت و نەوتی کوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکی کەناڵی روداودا، رایدەگەیەنێت، لە حکومەتی داهاتوو یەکێتی بەهێندەی پارتی وەزارەتی بەرکەوتووە، ئاشکرای دەکات، قۆناغی رێککەوتنی ستراتیژی تەواوبووە، ئەم قۆناغە پیویستی بە رێککەوتنێکی تازەو مورەتەبترە، ئەوەش رادەگەیەنێت کە لە 2/5/2014 دەست بە فرۆشتنی  نەوتی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

بۆ بینینی بەشی یەکەمی هەڤپەینەکەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان کلیک لەوێنەکە بکە.
بۆ بینینی بەشی دووەمی هەڤپەینەکەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان کلیک لێرە بکە ……….

..

رووداو-هەولێر
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەڤپەیڤنێكیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، كە كاژێر ٩ی ئەمشەو بە كاتی هەولێر لە رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو پەخشدەكرێت، ئاشكرایدەكات، كە رۆژی 2/5/2014 دەست بە فرۆشتنی ئەو نەوتەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، كە ئێستا لە توركیا هەڵگیراوە. گوتیشی حكومەتەكەی ئەو هەنگاوە بەبێ حكومەتی عێراق دەهاوێژێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزیكەی ١ ملیۆن و پێنجسەد هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان لە توركیا عەمبار كراوە. پێشتریش وەزیری وزەی توركیا رایگەیاندبوو، كە تەنیا دەتوانن 2 ملیۆن و پێنجسەد هەزار بەرمیل نەوت عەمبار بكەن و دوای ئەوە دەبێ بفرۆشرێت.
بارزانی لە هەڤپەیڤینەكەیدا لەگەڵ رووداو گوتی: ” لە ٢ی مانگی داهاتوو دەست بە فرۆشتنی ئەو نەوتەی هەرێمی كوردستان دەكەین كە لە توركیا هەڵگیراوە”. گوتیشی ئەو كارە بەبێ حكومەتی عێراق دەكەن. بەگوتەی سەرۆكی حكومەتی كوردستان ئێستا لە توركیا بانك ئامادەكراوە و پارەی داهاتی نەوتی كوردستان لەو وڵاتە دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی باسی ئەوەشدەكات، كە ئەو نەوتەی دەینێرن بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی دەفرۆشرێت، بۆیەش ئەگەر توركیا بیكڕێت، دەیفرۆشنە توركیا، ئەگەرنا دەیفرۆشنە وڵاتانی دیكە.
لەبارەی ئامادەكاریی حكومەتی كوردستان بۆ كاردانەوەی حكومەتی عێراق، نێچیرڤان بارزانی گوتی ئەوان‌ باجەكەیانداوە، لە مانگی یەكەوە مووچەی هەرێمی كوردستان رەوانە نەكراوە. تەنها مانگێك مووچە هاتووە، ئەویش بەكەمی.
بەگوتەی سەرۆكی حكومەت، ئێستا هەرێمی كوردستان 850 ملیار دیناری هەیە بۆ مووچە، كەچی نزیكەی‌ 500 ملیار دینار لەو پارەیە هاتووە.
هەروەها لە مانگی  شوباتیش هەمان بڕەپارەیان وەرگرتووە و لە مانگی ئادار و نیسانیش هیچ پارەیەكیان لە بەغداوە بۆ نەهاتووە.

بۆ بینینی به‌شی یه‌كه‌می هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌ كلیك لێره‌ بكه‌………….

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com