ئەردەڵان ئەحمەد : ئۆپۆزسیۆنستان!

0

ئەردەڵانئۆپۆزسیۆنستان!

ئەردەڵان ئەحمەد

دەبوو وا نەبین, ئێمە ئارەزوی لەیەکچون ئەکەین, ئەمانەوێت ھەموو شت بین جگە خۆمان, ھەمیشە چاوەڕوانین نەک چاوەرێمان بن, وە دووی شوێن پێ و پاشماوەی رۆیشتنی ئەوانی ترین, ھەر لە وەرگرتنی بچوکترین پلەوە لە کەللەماندا حەزی بوون بە سەرۆک ھەڵدەدات!

وە دووی یەک دەکەوین و لە جێی خۆمانین, کورت و پوخت ئیشمان سوڕانەوەیە بە دەوری خۆماندا, بەرامبەر یەک دەنگمان بەرزە و رومان گرژ, بۆ دەرەوەی خۆمان لێبوردەو دەم بە خەندە, کائینێکی سەیرین و دڵمان ڕەشە گەر خودا بەزەیی نەبایە و جار جار بەفری بۆ نەباراندینایە ئێستا ھەمومان ڕەش ئەچوینەوە!

شەڕی سیاسیەکانیشمان ھەروایە و ئەوانیش وەک ئێمەن, ھەموو عەوداڵی دەسەڵاتن بە شوناسی دەسەلات و دەمی ئۆپۆزسیۆن ھاوار دەکەن!  تا ھەنوکە وا بیر دەکەنەوە نەگبەتیەکان ئێمەین و سەروەری و باشیەکان ئەوان, دەسەڵات ئێمەین و جەماوەر ئەوان!

ئەلێی ئێمە بێ زمانانین, بێ دەست و قاچین, بێ بیرو بێ تواناو گێلین, ئەرۆینە سەرجادەو وتەکانی ئەوانمان بەرز کردۆتەوە! جارێ دەبینە گێرەشێوێن و جارێک دەستمان لە پشتە! لای دەسەڵات پیاوی ئۆپۆزسیۆنین و لای ئۆپۆزسیۆن بە کرێگیراوی دەسەڵات!

سەیرە سەیر ئەم نيشتمانە عەجیبستانە! ھەموو ئۆپۆزسیۆنن و ئێمە برسین! ھەموو دەسەڵاتن و ئێمە بێ نەواین! ھەموو خزمەتکارن و ئێمە بيَ کارەبا و ئاو نەوت و ….. ئەم نیشتمانەیان چۆن بوێت بەو جۆرەیە!!

ئیستا ئێرە وڵاتی ئۆپۆزسیۆنیستانە، لێ بەو خودایە،

ھەرھەمویان زۆر حەز ئەکەن کە ھاوار کەن لەسەر قەڵات.

ئا خودایە دەرفەتمان بە، تەنھا یەک جار بگەینەوە بەدەسەڵات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com