رێكان سه‌باح : په‌یه‌ده رۆژئاوای كوردستانی دوچاری قۆمارێكی خه‌ته‌رناك كردۆته‌وه
رۆژنامەنوس رێکان سەباح، وەڵامی چەند پرسیارێکی نوچەنێت دەداتەوە، لەمەڕ راگەیاندنی ئیدارەی خۆڕێبەری رۆژئاوای کوردستان ، قسە لەسەر دۆخی رۆژئاوای کوردستان دەکات، ئایندەی ئەو بەشەی کوردستان، لە ئەنجامی بڕیارەکانی پەیەدە دەخاتەڕوو، پێی وایە ئەنجام بەسەرکەوتنی سوریا یان ئۆپۆزسیۆنی سوریا، خەڵکی کوردستان زیاندمەند دەبن.
نوچەنێت: دروستکردنی حکومەتی کاتی لە رۆژئاوای کوردستان، “ئیدارەی خۆڕێبەری “، تاچەند لەخزمەتی پرسی کورد دایە لەو بەشەی کوردستان؟
رێكان سه‌باح :سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌ینه‌وه، پێویسته جۆری ئه‌و سیسته‌مه كه په‌یه‌ده به‌ته‌نیا له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاندووه، بناسین، ئه‌و جۆره سیسته‌مه خۆسه‌ری دیموكراتیه و نه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌یه و نه وه‌زاره‌تی هه‌یه، ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كان ده‌گوازرێته‌وه نیشانه‌ی تێنه‌گه‌یشتنه، یان بێ ئاگایه له‌و سیسته‌مه یان ئامانج لێی شاردنه‌وه‌ی جۆری سیسته‌مه‌كه‌یه، چونكه خۆسه‌ری دیموكراتی پرۆژه‌یه‌كی حزبیه و داموده‌زگاكانی زیاتر له هه‌یكه‌لیه‌ی حزبێك ده‌چێت، وه‌ك سیسته‌می حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتوون له رێكخراو ناوچه‌و یان مه‌لبه‌ند و كۆمیته، یان بازنه و باژێرڤان، په‌یه‌ده ئه‌مه‌ی له‌جێگای مافی چاره‌ی خۆنوسینی كورد له‌و به‌شه دانایه، كه له‌بنه‌مای ئه‌و سیسته‌مه دژی هه‌وڵدانی كورد بۆ گه‌یشتن به ده‌وڵه‌ت ده‌وه‌ستێته‌وه، خۆسه‌ری دیموكراتی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی رژێمی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا هیچ گرفتێكی نیه، چونكه هه‌موو داموده‌زگاكانی خۆسه‌ری دیموكراتی هه‌یكه‌لیه‌كی حزبیه، زیاتر وه‌كو ریكخستنێكی حزبی كار ده‌كات، خۆسه‌ری دیموكراتی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌زگایه‌كی رژێم بۆنموونه له‌به‌رامبه‌ر دادگای ئه‌و وڵاته، دادگای گه‌لی داناوه، ئه‌گه‌ر هاتوو كێشه‌كان له دادگای ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ر نه‌بوون ئه‌وه دادگای گه‌ل به‌و كاره هه‌ڵده‌ستێت، هه‌موو سیسته‌می ئه‌و خۆسه‌ریه به‌م شێوه‌یه دارێژراوه، ئه‌م سیسته‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ده‌نگی جیاواز و هێزی جیاواز ناكات و بنه‌مای ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی ته‌نها له ده‌ستی ئه‌و كادیرانه دایه كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ئاراسته كراون و ئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كادیرانه به‌شدارن، ته‌نها جێبه‌جێكاری بڕیاره‌كانن. بۆیه ئه‌وه‌ی له رۆژئاوای كوردستان هه‌یه زۆرجیاوازه له فیدراڵی یان حكومی زاتی یان هه‌ر جۆڕێك له زنجیره‌ی بنه‌مای سیسته‌می ده‌وڵه‌ت، چونكه فیدرالی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌بێت پاش پێنج ساڵ له ریفراندۆمێك ده‌توانرێت بڕیاری سه‌ربه‌خۆی تێدا بدرێت، به‌ڵام خۆسه‌ری دیموكراتی دژی ده‌وڵه‌ته، له سیسته‌می ئێستای جیهانیشدا ده‌وڵه‌ت بنه‌مای سه‌ربه‌خۆی و ئازاد بوونی به‌ته‌واوی نه‌ته‌وه‌یه‌كه. نوچەنێت: کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکوردییەکان لەو بەشە تاچەند کاریگەری بەسەر سەرکەوتنی ئەو حکومەتەوە دەبێت؟ رێكان سه‌باح: وه‌كو باسمان كرد خۆسه‌ری دیموكراتی جێگایه‌كی تێدا نیه بۆ هێز و لایه‌نه‌كانی تر و ئه‌و سیسته‌مه‌ش ته‌نها به باڵای په‌یه‌ده دووراوه، بۆیه هیچ كات ئه‌و سیسته‌مه نابێته هۆكاری یه‌كده‌نگی بۆ حزبه‌كانی تر و كێشه‌كان زیاتر قوڵتر ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌ك وه‌ربگرین له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه، ئه‌و سیسته‌مه ده‌زگایه‌كی داناوه به‌ناوی رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد، ئه‌وه‌ش وه‌كو سیسته‌مێك بۆ رێكخستنی كاری راگه‌یاندن دارێشتووه، هه‌رچی به‌گوێره‌ی بۆچوونی ئه‌و حزبه یان ئه‌و سیسته‌مه كار نه‌كات ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌تی پێ‌نادرێت كاری راگه‌یاندنی ئازادی له رۆژئاوای كوردستان بكات، ده‌ست به‌سه‌ر كردنی تیمی كه‌ناڵی رووداو و رێگریه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه به‌گوێره‌ی بۆچوونی ئه‌و حزبه و ئه‌و سیسته‌مه نین، نموونه‌یه‌كی زۆر روونه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له‌به‌رده‌م كه‌ناڵێكدا به‌م شێوه سیسته‌ماتیك رێگری بكه‌ن، چۆن حزبی تر یان ئۆپزسیۆن له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه جێگای ده‌بێت؟! ئه‌مه‌ش ناكۆكیه‌كان زیاتر قوڵكردۆته‌وه له‌نێوان هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌ن و به‌تایبه‌ت به‌ره‌ی ئه‌لپارتی و به‌ره‌ی په‌یه‌ده، بێگومان نابێت له‌بیر بكه‌ن ئه‌وقۆناغه‌ی ئێستایی رۆژئاوای كوردستان له‌و دۆخه‌ی سوریا، به‌م هه‌موو ناكۆكیه ناپارێزرێت له‌لایه‌ن په‌یه‌ده، له‌وه‌شگه‌رێ كه له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی ئه‌و سیسته‌مه دا به شكه‌ست ده‌ستی پێكرد، چونكه هه‌ر جۆره ستاتۆیه‌ك له‌سه‌ره‌تادا پێویستی به كۆده‌نگیه‌كی به‌هێز هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له باشوری كوردستان هه‌موو هێزه‌كان به‌یه‌كه‌وه رێكه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌می فیدرالیه‌ت له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا. ئه‌گه‌ر سه‌یری دۆخی ئه‌و سیسته‌مه‌ش بكه‌ین بێگومان جگه له نه‌رمی نواندنی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا سوریا، زیاتر كه‌س قبوڵی ئه‌و سیسته‌مه‌ی په‌یه‌ده نه‌كردووه، چونكه نه سیسته‌مه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی شه‌رعی هه‌ڵبژێردراوه، نه جێگای ره‌زامه‌ندی هه‌رێم و توركیا و ئیتلافی ئۆپزسیۆنی سوریه، به‌مه‌ش هه‌رچوار ده‌وری ئه‌و سیسته‌مه ره‌زامه‌ندیان نه‌داوه له‌سه‌ری، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ن، بگره دژی ئه‌و جۆره سیسته‌مه‌شن، چونكه سوونه‌كان كه‌زیاتر له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆن دان هاوسنوری ئه‌و به‌شه‌ی كوردستانن، له‌وبه‌ریشه‌وه توركیا هاوسنوره له‌به‌ری هه‌رێمی كوردستانیش هاوسنوره و جێگا قبوڵی هه‌رێمش نیه.
نوچەنێت: کۆبونەوەی دەسەڵاتی چەکداری و ئەمنی لەدەستی یەک حزببدا تاچەند وا دەکات حکومەتەکە سەرەتایەک بۆ دیموکراسی بنیات بنێ؟ رێكان سه‌باح: په‌یه‌ده له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئێستا سوریا، به‌پێی رێكه‌وتنێك كه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و رێكه‌وتنه دیار نیه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه، ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ورو ته‌سلیم كرد، بێگومان ئه‌و هێزه نه شه‌رعیه‌تی شۆره‌شگێر هه‌یه، نه شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژێردراوی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانی رۆژئاوا هه‌یه، ئه‌وه‌ش دێته ئه‌و واتایه‌ی كه ئه‌و هێزه له‌سه‌ره‌تاوه به پێی رێكه‌وتنێكی نادیار سه‌پێنرا به‌سه‌ر خه‌ڵك و هێزه‌كانی تری رۆژئاوای كوردستان، بێگومان ئه‌و هێزه‌ش هێزێكی حزبیه به ئاراسته‌ی حزب ده‌جوڵێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش كارده‌كات، سیسته‌م سیسته‌مێكی حزبی بێت و هێزی چه‌كداری هێزێكی حزبی بێت، ئه‌وه بێگومان روونه كه ئایا دیموكراسیه‌ت له‌و ناوچه‌یه له‌ژێر ئه‌و جۆره هێز و سیسته‌مه ده‌بێت؟ بێگومان نه‌خێر، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه سیسته‌مه‌كه نه هێزه‌كه، شه‌رعیه‌تیان نیه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی به‌ئاره‌زوومه‌ندانه هه‌ڵنه‌بژێردراون، به‌مه‌ش دێته ئه‌و واتایه كه له‌و سیسته‌مه‌دا هیچ جێگایه‌ك نیه بۆ كه‌ش و هه‌وایه‌كی دیموكراسیانه.
نوچەنێت: بەرەچاوکردنی کێشەکانی حزبی باڵادەست لە رۆژئاوا، لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا، کێشەکانی لەگەڵ تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی سەرکەوتن تاچەند واقیییە؟
رێكان سه‌باح: ئه‌و خۆبه‌رێوه‌بردنه‌ی په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای كێشه‌كانی ناو سوریا له‌دایك بووه، نه به‌سه‌ركه‌تنی رژێم له‌و دۆخه‌ی ئێستا سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت، نه به سه‌ركه‌وتنی ئیتلافی ئۆپزسیۆنی سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆچی؟ چونكه ئێمه نابێت له‌بیر بكه‌ین رژێمی سوریا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت دان به ئه‌و جۆره خۆبه‌رێوه‌بردنه‌ی په‌یه‌ده دابنێت، ئه‌وه بێگومان له ئێستاوه ده‌توانێت به بریارێكی چه‌ند ده‌قه‌یی له په‌رله‌مانی سوریا جۆری ئه‌و سیسته‌مه بۆ كورد قبوڵ ده‌كات و ده‌یكاته یاسا له ده‌ستووری ئه‌و وڵاته، چونكه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ناو وڵات‌دا له ئێستا به‌هێز تر نیه، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و وڵاته له‌ده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د دایه، به‌ڵام بۆچی دانی پێدا نانێت؟! له رووی ده‌ستووری و یاسای ئه‌و وڵاته؟ ئه‌وه ده‌مانگه‌ێنێته ئه‌و باوه‌ره‌ی بێده‌نگی رژێم، قبوڵكردنی ئه‌و دۆخه له ئێستادا، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه ده‌گه‌رێته‌وه كه خۆی تێیدایه، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بێت له‌و دۆخه‌ی ئێستا سوریا ئه‌وه بێگومان قبوڵی ناكات، ئه‌م قسه‌یه‌ش به پشت به‌ستن بۆ وتاره‌كه‌ی وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له جنێف دوو، كه شانازی به‌نه‌ته‌وه په‌رستی عه‌ره‌بی كرد ده‌هێنمه‌وه. سه‌ركه‌وتنی ئۆپزسیۆنی سوریش جارێكی تر ئه‌و سیسته‌مه یان ئه‌و جۆره خۆبه‌رێوه‌بردنه په‌یه‌ده كۆتای پێده‌هێنێت چونكه ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ لێدوان و قسه‌كانی ئیتلافی ئۆپزسیۆنی سوریا، ئه‌وه به‌دژی شۆره‌شی سوریا ناساندیان و په‌یه‌ده‌شیان به‌دژی ئیتلاف و گه‌لی سوریا له‌قه‌ڵم دا، كه‌وایه له هه‌ردوو ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریه‌كه‌دا ئه‌و جۆره سیسته‌مه نابێته دیفاكتۆ و به‌رده‌وام نابێت، كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و توركیاش، هه‌ڵێنجراوی ئه‌و دۆخه تاكره‌ویه‌یه كه په‌یه‌ده سه‌ربه‌خۆی جوڵه‌ده‌كات له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستان، چونكه بۆ چه‌ندین جار ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رایگه‌یاندووه ئێمه دژی مافی كورد نین له سوریا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نین هێزێك به‌ته‌نیا ئه‌و ناوچانه بۆ ئامانجی خۆی به‌كاربهێنێت، واتا له‌و روانگه‌یه‌ی توركیا دا كێشه‌كه له‌گه‌ڵ تاكره‌وی په‌یه‌ده‌یه، كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده و ئه‌و جۆره سیسته‌مه به‌هه‌مان شێوه كێشه‌ی تاكره‌وی و قبوڵنه‌كردنی هێزه‌كانی تره، نه‌گه‌رانه‌وه‌یه بۆ رێكه‌وتنی هه‌ولێره، بۆیه له‌هه‌ردوو حاڵه‌تیشدا جارێكی تر ئه‌و جۆڕه خۆبه‌رێوه‌بردنه‌ی په‌یه‌ده نابێته دیفاكتۆ و به‌رده‌وام نابێت، ئه‌گه‌ر واقیع بینانی تێروانین بۆ دۆخی ئێستا سیسته‌می خۆسه‌ری دیموكراتی بكه‌ین.
نوچەنێت: بۆچی ئێران پێشوازی لەو بڕیارەی په‌یه‌ده له‌و بەشەی کوردستان دەکات؟
رێكان سه‌باح: ئێران له ئامانجی پشگیری كردنی ئه‌و جۆره سیسته‌مه سێ هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌بوو ، یه‌كه‌میان وه‌كو كارت دژی توركیا و هێزه نه‌یاره‌كانی خۆی له ناوچه‌كه به‌كاری بهێنێت، دووه‌م له‌ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری دۆخی سوریا بۆ ئامانجه‌كانی به‌كاری بهێنێت، بێگومان هه‌ر هێزێك له‌ناوچه‌كه‌دا یان له گۆڕه‌پانی سیاسی دا له‌به‌ر چاوی كاڵ جووڵه ناكات، هه‌ر جووڵه‌یه‌كیش په‌یوه‌سته بۆ هه‌ڵمه‌رجی دۆخی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی، سێهه‌مش ئێران له‌رێگای پشگیری كردنی په‌یه‌ده‌ش له‌سنوره‌كانی دا ده‌سكه‌وتی به‌ده‌ست ده‌هێنا، توانی په‌كه‌كه ده‌سته‌مۆ بكات له‌به‌رامبه‌ر داواكانی دا، بێگومان راده‌ستكردنی كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ی سنوری سه‌خت، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه، ئه‌گه‌رچی له‌ناوه‌خۆی په‌كه‌كه‌دا دوو به‌ره و گرژیه‌كی زۆری دروست كردووه، به‌ڵام په‌یوه‌ست بوو به پشگیریه‌كانی ئێران بۆ په‌یه‌ده، په‌ژاك به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر كرا‌و و به‌ڵكو توانی ناوچه سنوریه سه‌خته‌كانی كوردستانیش به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، ده‌سكه‌وته‌كانی ئێران له پشگیری كردنی په‌یه‌ده زۆره.
نوچەنێت: ئەو ئیدارەیەی لەرۆژئاوا راگەیەنراوە، لایەنی باش و خراپی چییە، بۆ کوردانی ئەو بەشەی کوردستان و بۆ باشوری کوردستان، ؟
رێكان سه‌باح: لایه‌نی باشه‌كه‌ی “ئه‌گه‌ره” چونكه له ئێستاوه ئه‌و لایه‌نه باشه‌ی ناتوانرێت ده‌ست نیشان بكرێت”، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له‌دۆخی ئێستا سوریا رووبدات سوریا به‌ڵایه‌ك دا بكه‌وێت، ئه‌و جۆره خۆبه‌رێوه‌بردنه ببێته دیفاكتۆ له ده‌ستووری ئه‌و وڵاته و له خۆسه‌ری دیموكراتیش بگۆرێت بۆ فیدراڵی، ئه‌وه لایه‌نی باشی ئه‌و راگه‌یاندنه‌یه، له‌و حاڵه‌ته‌شدا قازانجێكی زۆری ده‌بێت بۆ باشوری كوردستان. لایه‌نی خراپه‌كه‌ش بێگومان له ئێستادا زۆر زۆره، به‌ڵكو پروشكی به‌ر به‌شه‌كانی تری كوردستانیش كه‌وتووه، له‌وانه‌ش رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، چونكه ئێران توانی له‌رێگای پشگیری كردنی په‌یه‌ده ناوچه سه‌ختی سنوری، رۆژانێك په‌ناگه‌كانی كوردبووه كه له‌رۆژی سه‌خته‌كانی، كورد هانای بۆ ده‌برد به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، له‌ئاستی باشوری كوردستان بێگومان ناكرێت له‌بیر بكه‌ین زیانی زۆری هه‌بووه له‌ماوه‌ی رابردوو شه‌رێكی قورسی راگه‌یاندنی كردووه لێدوانی دژی هه‌رێم و خه‌ڵكه‌كه‌ی داوه، ئه‌مه‌ش زیانی هه‌بووه، له‌رووی رۆژئاوای كوردستانیش بێگومان جگه له‌وه‌ی بووه هۆكاری گه‌مارۆیه‌كی ئابووری و برسی بوونی گه‌لی رۆژئاوای كوردستان و ئاواره‌بوونی كورد، بگره په‌رته‌وازه بوونی هێزه‌كان و هه‌ڵێكی مێژووی دووچاری قۆمارێكی خه‌ته‌ر كردۆته‌وه.
لایه‌نه باشه‌ی ناتوانرێت ده‌ست نیشان بكرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له‌دۆخی ئێستا سوریا رووبدات سوریا به‌ڵایه‌ك دا بكه‌وێت، ئه‌و جۆره خۆبه‌رێوه‌بردنه ببێته دیفاكتۆ له ده‌ستووری ئه‌و وڵاته و له خۆسه‌ری دیموكراتیش بگۆرێت بۆ فیدراڵی، ئه‌وه لایه‌نی باشی ئه‌و راگه‌یاندنه‌یه، له‌و حاڵه‌ته‌شدا قازانجێكی زۆری ده‌بێت بۆ باشوری كوردستان. لایه‌نی خراپه‌كه‌ش بێگومان له ئێستادا زۆر زۆره، به‌ڵكو پروشكی به‌ر به‌شه‌كانی تری كوردستانیش كه‌وتووه، له‌وانه‌ش رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، چونكه ئێران توانی له‌رێگای پشگیری كردنی په‌یه‌ده ناوچه سه‌خته‌كانی په‌ناگه‌كانی كورد كه له‌رۆژی سه‌خت كورد هانای بۆ ده‌برد له ناوچه‌ی سنوری ئێران به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، له‌ئاستی باشوری كوردستان بێگومان ناكرێت له‌بیر بكه‌ین زیانی زۆری هه‌بووه له‌ماوه‌ی رابردوو شه‌رێكی قورسی راگه‌یاندنی لێدوانی دژی هه‌رێم خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌وه‌كاڵه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ئیعازی جیاواز كردووه، ئه‌مه‌ش زیانی هه‌بووه، له‌رووی رۆژئاوای كوردستانیش بێگومان جگه له‌وه‌ی بووه هۆكاری گه‌مارۆیه‌كی ئابووری و برسی بوونی گه‌لی رۆژئاوای كوردستان و ئاواره‌بوونی كورد، بگره په‌رته‌وازه بوونی هێزه‌كان و هه‌لێكی مێژووی دووچاری قۆمارێكی خه‌ته‌ر كردۆته‌وه.