پارتی بەزەحمەت حكومەتی پێ‌ پێك دێت

0

پارتی بەزەحمەت حكومەتی پێ‌ پێك دێت

3180shwan-g_1_9_010_001

 شـوان رابـەر

  لەبەر ئەوەی لەدوای هەلبژاردنەكانی 21/9/2013 هاوكێشەی سیاسی و هێز لەكوردستان گۆراوە ، بەحوكمی ئەوەی كەموعارەزە 6 كورسی زیاد كردووە و، یەكێتی هاوپەیمانی سەرەكی پارتیش كەمی كردووە ، لایەنە بچوكە هەوادارەكانی تری پارتیش كورسیان نەهێناوە ، ژمارەی وەزارەتەكانیش كەمن كۆمەلێك كێشە و ئاستەنگ بۆپێكهێنانی حكومەتەكە دێنە ئاراوە ، لەسەروی هەموشیانەوە پارتی خۆی زۆر بەگەورە و بەهەق دەزانێ‌ و ، هەر وەزاررەتێك لایەنەكان باسی لێوە دەكەن ، پارتی بۆخۆی قۆرخ دەكا وبەگرنگی ناوزەد دەكا.

 ئیتر ئەمرۆ پارتی وەكو لایەنی یەكەمی براوە و پێكهێنەری حكومەت لەدوڕیان و لەتاقیكردنەوەیەكی گەورە وگرنگ دایە ، ئەگەر سەخی نەبێ‌ و قوربانی بەخۆی نەدا لێی دەرناچێ‌ ، نەبێ‌ پارتی وەكو پێشتر بیربكاتەوە‌و هەنگاو باوێ‌ ، هەموو كار و پۆست وپرۆژەكان بۆخۆی قۆرخ بكا و بەخەلكی تری نەدا ، ئەمرۆ بەپێی شەرعیەتی دەنگدانی جەماوەری شەریكی زۆرن وسەركەوتنیان بەدەست هێناوە ، ناكرێ‌ هەروەزارەتێك ناوی بێ‌ بەگرنكی بزانێ‌ و دەست بەرداری نەبێ‌ ، ئەگەر وابكا حكومەتی پێ پێكناێ ، ئەی چی بەلایەنە براوەكان دەدا .

 ئەوانیش هەقی خۆیانە ودەنگی خەلكیان بەدەست هێناوە ، ئەسلەن پێویستە 40 % ی پلە وپۆستەكان بەتەنیا بەموعارەزەبدا ئەگەر بەهەق بێ‌ ، ئەگەر وانەبێ‌ لایەنەكانی تریش رازی نابن ، ئەی چۆن ئەم هەموو لایەنانەی تری هەواداری رازی دەكا ، دەرئەنجام هەردەبێ‌ پارتی قوربانی بەخۆی بداو پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم و پۆستەكانی تریشی بەر حساب بخات ، دەنا حكومەتی پێ‌ پێكناێت . پێم وانیە پارتی زۆری لە خۆی بكاو هەقی خۆی بە لایەنەكان بدات ، ئەگەرهەقی خۆیان پێبدات پارتی لاواز و بێ دەسەلاتتر دەبێت ، لەبەرابەردا لایەنەكان زیاتر دەبوژێنەوە .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com