هێمن رەئوف: “مەلالە”ی ١٦ ساڵ و فەیمنیستە پیرەکانی لای خۆمان

0

hemn“مەلالە”ی ١٦ ساڵ و فەیمنیستە پیرەکانی لای خۆمان

هێمن رەئوف

“مەلالە” ئەوکاتەی کەوتە شەڕەوە لەگەڵ تاڵیبان سەرپۆشەکەی فڕێ نەدا و نەکەوتە جنێودان و سوکایەتی بە ئاینی ئەو کچانەی کە دەیویست خەبات بکات لە پێناوی ئازادییانا. خۆی جیا نەکردەوە لە ئازارەکانیان و لێیان دانەبڕا.. بەڵکو بە هەمان بەرگ و شانبەشانی ئەوان بە کۆڵێک ڕێزەوە لە پاشخانە کەڵچەریەکەی کەوتە جەنگە قورسەکەوە لەگەڵ تاڵیبان . ئەو لە هەموان سەرکەوتووتر بوو، هەم توانی پەیامەکەی بگەیەنێت و هەم بۆخۆیشی بوو بەو ناوەی ئەڕۆ لە دنیادا کەم کەس هەیە نەیناسێت .

فەیمنیستەکانی لای خۆمان سەرەتا بە جنێودان بە قورئان و پێغەمەر و خودا دەست بە چالاکی دەکەن.. بە هەموو شێوەیەک دەکەونە لاساییکردنەوەی کەلتوری خۆرئاوا و خۆیان لە کەلتور و باکگراوندی خۆیان بێبەری دەکەن . لوتبەرزانە بە دەماغێکی پڕ لە سڕینەوە و دژایەتیکردنی باوەڕ و کەلتور و جلوبەرگی هاوڕەگەزەکانیان دێنە زمان و نزم نزم دەپەیڤن.

دەیانەوێت بە پیشاندانی پێکێک شەمپانیا لە دەستیاندا و خۆڕووتکردنەوە و بوون بە دژومنی سەرسەختی پیاوەکانی ژیانیان و ئاین و ئایدۆلۆژیای کۆمەڵگا دەست بە هەوڵدان بۆ ئامانجەکانیان بکەن .

من پێم وایە کورد کاراکتەری فەیمنیستی نیە.. بەو مانایەی خاوەنی پلان و ئامانجێک بێت وەک ” مەلالە”. ئەوەی من دەیبینم کۆمەڵێک دەربڕینی عاتیفی و سەرقاڵییەکی بێ هودە و ڕیزێ جنێو و هەڵڕشتنی قینێکی قەبەیە، کە ناومان لێناوە ” دەنگی فێمنیزم”

ئیشی مێینەیەک کە بیەوێت تێبکۆشێت بۆ مافەکانی ئەوەیە ‘ بەر لە هەر شتێک ئازایەتییەکی ڕاستەقینەی تێدا دروست ببێت. پلان و ئامانج ێکی ڕوونی هەبێت بۆ هەوڵەکانی. ئەگەر “مەلالە” بە نمونە بهێنینەوە، ئەو یەک ئامانجی هەیە، ئەویش ” ئێجوکەیشن” پەروەردە ‘ یە. ئەو دەیەوێت بە سەنگی ئەو ئامانجە دەیان ووردەئامانجی تر بپێکێت و دەیان خەونی مەزن بهێنێتەدی. ئەو بە سەرپۆشەکەیەوە دەڵێت ” لە نێوان ژن و پیاودا هیچ جیاوازیەک نیە، ئەگەر جیاوازیش هەبێت بێگومان ژن بەهێزترە” ئەمەی بە “جۆن ستێوارت” ڕۆژنامەنوسی کۆمیدی بەناوبانگی ئەمریکی گووت. بەلام تۆ لەبەر ئەوەی خۆت بە بێهێز و کەمتر دەزانیت دەتەوێت منی پیاو نەرمونیان بم لەگەڵتا و سەرەی خۆمت بدەمێ و کورسیەکت بۆچۆڵ بکەم لە ژورێکی چاوەڕوانیدا.

تۆ بڕوانە خۆت ئەی فەیمنیستی کورد : کەی لە بیستنی هەواڵی کوشتنی کچێکدا چوویتە بەردەم ماڵی بکوژەکە و مان- ت گرت و کامێراکانت لەخۆت کۆکردەوە؟ کەی لەگەڵ ژنێکی ئەو دەشتی شارەزورەدا چووی بۆ ئیشی دەشت و لەبارەی مافەکانیەوە لەگەڵی هاتیتە قسە؟ کەی لە شایی ژنی دووەمی پیاوێکدا لافیتەیەکی ڕەشت بەرامبەر هۆڵی شەکراوخوا

ردنەوەکە یان لەبەر دەرگای ماڵی کابرا هەڵواسی” نا بۆ ژنی دووەم” ؟

من بۆ خۆم هەموو زیندانیەکانی ناو بیر و مۆخی خۆمم خاپور کردووە و باوەڕم بە ئازادی ڕەها هەیە، تۆ ناتوانیت من بە بەرگریکار لە دین و ک

ەڵچەرە چەوتەکان تۆمەتبار بکەیت.. ژنەکەم بۆی هەیە شەوانە لەگەڵ هاوڕێکانیدا بچێتە باڕێک و تا بەیانی بخواتەوە. بۆی هەیە فێری ئەو دانسانە بێت کە لە کۆمەڵگاکەما حەرامە . بۆی هەیە بە کەیفی خۆی بخواتەوە و خەیاڵ ببێت. بۆی هەیە کام پۆشاکەی بۆخۆی حەزی لێیەتی لەبەری بکات.. بۆی هەیە بەبێ من سەفەر بکات و بچێت بۆ هەر شوێنێک حەزی لێیەتی. دەتوانیت بەدواداچون بکەیت و ئەم ڕاستیە پشتڕاست بکەیتەوە ئەگەر دەتەوێت..

گومانم نیە لەوەی زۆرینەتان دەتانەوێت ببنە کۆیلەیەکی پەتی و لە ناڕەحەتییەکانی چوارچێوەی خێزانێکی بچوک و سادەوە، ببن بەوەی خۆتان پێی دەڵێن” ڕاوێژکار” یان ” چالاکوان” یان مورید و کەنیزەکی سەرۆک و سەرکردە خێڵەکییەکان. گومانم نیە ئامانجێکی ناشەریف زۆربەتانی کردووە بەم کاراکتەرە شکاو و بێسەروبەرەیەی دەتانەوێت لە پشت ناوێکی قەبەوە دەرکەون و پلەیەکی ئیداری و لەپشت مێزێکەوە پۆز بەسەر ژنە لێقەوماوەکانی کۆمەڵگادا لێدەن.

ئەم نوسینە نە وتارە و نە بابەتێکی ڕۆژنامەوانی، لەبەر ئەوەی دەزانم ئێوە تاقەتی خوێندنەوەی ڕەخنەتان نیە ، هەر وا بە هەڕەمەکی و بازاڕییانە لێی دەگەڕێم. دەزانم وەک زۆرینەی ڕۆژنامە و میدیا و ڕۆژنامەنوسانی کوردستان پڕ دەبن لە کینە بەرامبەرم و دەمسڕنەوە.. بەڵام ئەوەی بۆم گرنگ نیە ئەوەیە .. چونکە من باوەڕم بەوەی
ە ڕەخنە دەگرم و ئێوەش شێواوترین و بێکەڵکترین نوخبەی ئەم کۆمەڵگایەن .

سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لە کرۆکی ئەم ڕەخنەیە دەگەن و خەمی من بۆ ئەو چەمکە گرنگ و تێکشاوە وەک خۆی دەبینن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com