حەمەڕەشید هەرەس: میرەکانی بابان دەست لە هەڕەشەی دابەشکردنی کوردستان هەڵگرن

0

harasزەنگێکی ئێرانی

حەمەڕەشید هەرەس

لە پێگەی روداو نێتدا کەسێك هەڕەشە ئەکات، ئەڵێت ئەگەر لە دەسەڵاتا بەشدار نەبین دەڤەری سلێمانی جیا ئەکەینەوە. لینکەکەیم لەخوارەوە داناوە.

ئەم هۆشداریدانەی ئەم برادەرە داوێتی، زەنگێکی بڤەیە لە رێی دروستبونی دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆدا، زۆر بە ئاشکرا و بەڕاشکاوی خۆیایە کە دەیانەوێت دیسانەوە هەڵەی سەردەمی بابانەکان بکەنەوە، کە چۆن ئەبون بە دو بەرەوە و لایەکیان بەرە و دەوڵەتی سەفەوی و لاکەی تر بەرەو دەوڵەتی عوسمانی ئەبونەوە و پاشکۆیەتی ئەوانیان قوبوڵ بو بەڵام پێیان نەنگ بو لەگەڵ باوك و برای خۆیانا بگەنە ئەنجامێکی نەتەوەیی دروست، لەناو خۆیانالە تەك یەکتردا درۆزن و چاوڕاوکەر بون و بۆ دوژمنەکەیان راستگۆ بوون، ئەگەر راست ئەکەن و ئەمە بە دنەی ئێران نیە، فەرمون رو لە نەتەوەکەتان بکەن و راستییەکان بۆ نەتەوەکەتان بخەنە رو، ئەوکاتە با کورد خۆی ئەو قەرارە پشتشکێنە بدات(کە نایدات).

ئاخر بە چ مافێکتان و بە چ رەوایەتیەک کوردستانێکی هەلاهەلا ئەوەندەی تر بەشبەش ئەکەن؟
میرەکانی بابان دەست لە هەڕەشەی دابڕبونی کوردستان هەڵگرن، ئەمڕۆ ئێران و دوژمنەکانی چواردەور چاک ئەزانن کوردستان رێگایەکی باشی بەرەو دەوڵەت بون بڕیوە، بۆیە هانی ئێوە ئەدات بۆ تێکدانی، شورەییە بۆ کورد دیسانەوە سود لە مێژو وەرنەگرێت، کوردستان بخاتەوە قوڕگی دوژمنەکانیەوە، لەم کاتی هەڵبژاردنەدا ئەم جۆرە پەیڤینە، هی ئەوەیە یەك دەنگ نەهێنن ئەگەر نەتەوەکە هۆشیار بێت، ئایا ئەمڕۆ هیچ حیزبێك لە کوردستاندا ئەبێت ببێت بە دەمڕاستی جەماوەری خەڵکی کوردستان؟ بێگومان وەڵامەکەی نەخێرە، چونکە کەسیان خاوەنی لە سەدا دەی جەماوەر نین، ئیتر بە چ مافێك ئەمانخەنە باوەشی دوژمنەوە؟
ئەمڕۆ دوژمنانی چواردەور، لە ترسی ئەمەریکا بەرامبەر کوردستان نقەیان لە خۆیان بڕیوە و لە ژێرەوە دانە چیرەیانە، کەچی ئەوەتا خۆمان بە کوردستانیان فێر ئەکەینەوە و لەجیاتی ئەوان خۆمان کوردستان ئەڕوخێنین بەسەر خۆمانا، بە خێر نەیەیتەوە بۆ خۆت و هەڕەشەت، بەخێر نەیەیتەوە بۆ چ سیاسیەکیت، ئەو کوردەش بەخێر نەیەتەوە، کە بە پێشڕەوی خۆیت ئەزانێت و دەنگت بۆ ئەدات تا کوردستان وێران بکەیت.

لێرەدا لەم لینکەدا هەرەشەکانی دابەشکردنی کوردستان و جیاکردنەوەی سلێمانی بخوێنەوە.

http://rudaw.net/sorani/kurdistan/0909201316

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com