رزگار رەزا چوچانی: دەنگدان بە یەکێتی زەرورە

0

رزگاردەنگدان بە یەکێتی زەرورە

رزگار رەزا چوچانی

ئەوەی کە ئێستا هەیە و دەبینرێ، لەهەڵبژاردنەکانی کوردستان، ئەوەیە کە ململانێ لەنێوان پارتی و ئەوانی تردا نییە، با بەگژ پارتیشدا بچن، بەڵام پارتی دەنگو سەنگی خۆی مسۆگەرە، یانی ئەگەر گەورەتر نەبوبێ، بچوک نەبۆتەوە، چونکە کێشەیەک رووی تێنەکردووە.
ئێستا کێبەرکێ لەنێوان یەکێتی و ئەوانی تردایە، لەو نێوانەشدا بەرای من، بۆ راگرتنی باڵانسی هێز، یەکێتی و دەنگدان بەیەکێتی گرنگە.
من زۆر بایەخ بەو قسانە نادەم کە دەڵێن یەکێتی تەسلیمی پارتی بووە، چونکە ئەزانم ئەوانە تەنها هەوڵن بۆ کۆکردنەوەی جەماوەر لەسەر ئەساسی لێدان لەیەكیتی، چاندنی نەمامە، لەسەر پێستی یەکێتی. هەوڵی راکێشانی دەنگەکانی یەکێتی یەو هیچی تر.
ئاخر بەڵگەی روون هەیە، کە موناقەشە هەڵناگرێ، کە ئەگەر هێزی یەکێتی نەبوایە ئێستا ئەوانەی دەڵێن یەکێتی تەسلیم بووە بەپارتی چیان بەسەر هاتبوو، دیارترین نمونە.
ئەو رۆژەی کە لە ١٧ ی شوباتدا ئەوان تەعدای سیاسیان لەپارتی کردو پەلاماری پارتیاندا، بێ ئەوەی پارتی بەرپرس بێ لەکێشەکانی سلێمانی، پارتی وەک مافی خۆی هێزی نارد، ویستی بەهەمان عەقڵی ئەوان وەڵامیان بداتەوە، خۆ ئەگەر تەدەخولی یەکێتی نەبوایە، بەدڵنیایی ئەوانی پەلاماری پارتیاندا، یان ئیستا چوبونەوە قۆناغی مەفرەزە سەرەتاییەکان و تەنزیمی نهێنی، یان هەر بەیەکجاری لەکوردستان نەمابوون.
ئەوەش وەڵام نییە بڵێن جەماوەر قبوڵی نەدەکرد، خۆ ئەوەتا ئیخوانی میسر بە دیموکراسی بردیەوە، لایەک لەمیسری لەگەڵدایە و هەتا ئەمرۆش لایەک لە خەڵکی ئەو وڵاتە لەسەر شەقامەکانی میسرن، بۆ داوای گەرانەوەی دەسەڵاتی ئیخوان و لەدژی کودەتا، بەڵام کێ لەجیهاندا گوێ بەوانە ئەدات کە لەسەر جادەن؟، ئەمرۆ سیاسەت لەسەر ئەساسی بەرژەوەندی دەکرێت، جیهان لەگەڵ هێزێکە، کە بەرژەوەندیەکانی لەگەڵ بەرژەوەندی جیهان بگونجێنێت، دژی شەپۆلەکانی رۆژ لەسیاسەتی جیهاندا مەلەنەکات، دەی خۆ دەسەڵاتی کوردستانیش ئێستا لەسەر ئاستی ناوچەکە بەگشتی، مەرغوبترین دەسەڵاتە لای جیهانی رۆژئاوا، ئەو جیهانەی کە خەڵک پێی وایە قبوڵی نەدەکرد پارتی بەهێز وەلامیان بداتەوە، هەرگیز بۆ هەرای سەرجادە پشتیان لەپارتی نەدەکرد ئەوکاتیش.
دەی با لێرەدا بپرسین، ئەگەر یەکێتی هێزێکی تەسلیم بوو بوایە بەپارتی، یان بەدوای تۆڵەکردنەوە بوایە لەوانەی لەسەر پێستی ئەو تەنزیم دەکەن، رێگەی لەهێزی پارتی دەگرت؟، یان دەرفەتێکی باش دەببوو بۆ ئەو کە هێزی بەرانبەری بەرانبەرەکانی لەناو ببەن؟. بەدڵنیایی ئەگەر هێزێکی تەسلیم بو بەپارتی بوایە، یان بەدوای تۆڵەکردنەوە بوایە، رێگەی لەهێزی پارتی نەدەگرت و تەدەخولی نەدەکرد.
کەوایە هەتا ئەوکاتی هێزی سەربازی و ئەمنی، تا هەموو دامودەزگاکانی حکومەت بەدامەزراوەیی دەکرێن، هەتا ئەوکاتی رقی لەمێژ ساڵی سیاسی لەگۆرەپانی سیاسی و لە عەقڵیەتی سیاسیەکانی کوردستاندا مەسح دەکرێت.
ئەگەر خەڵک دەنگی بۆ پارتی نەبێت، دەبێت لەپێناو سەرخستنی دیموکراسی، دروستنەبوونی تاک هێزی دەنگ بداتە یەکێتی، لێرەدا هەرگیز مەبەستم لەوە نییە بڵێم پارتی تاکرەوی دەکات، بەڵکو مەبەستمە بڵێم، پارتی هێزێکە لەوە دەرچووە بەوانی تر کێبەرکێ بکرێت، دەی هەرهێزێکیش کێبەرکێکاری نەبوو، ئەگەر هێزی فریشتەش بێت ، دەبێتە دیکتاتۆر، بەدڵنیایی پارتی خۆیشی حەزی بەهێزێکی بەهێز هەیە بەرانبەری بێت ، بەداخەوە ئەوانی تریش لە ١٧ی شوباتدا پێشانیاندا هەتا ئەمرۆش ململانێ لای ئەوان برتییە لە پەلاماردان، لێ یەکێتیش پێشانیدا، چۆن دەتوانێ ئەو بەڵانسە رابگرێت لەو نێوانەدا.
من کە ئێستا لەدەرەوەم و بۆم نییە دەنگ بدەم، خۆ ئەگەر دەنگیش بدەم رةنگة دةنگ نةدةمةیەکێتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیام بەهێز مانەوەی یەکێتی، دروستبونەوەی یەکێتی، گەرەنتی زیاتری دیموکراسی دەکات لەکوردستاندا، لۆیە جێی خۆیەتی ئەوەی دەنگی نەدایە پارتی روو بکاتە یەکێتی.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com