هێرشەکانی ئێران، هۆکاری رووداوی 31 ی ئاب
نوچەنێت
بۆ بینینی هێرشەکانی ئێران بەڤیدیۆ، لەخوارەوەی بابەتەکە بروانە. لەکۆتایی ڤیدیۆکە گوێ لەکوردانی رۆژهەڵات بگرە.
شەری نەگریسی ناوخۆ، زۆر رووداوی نەخوازراوی بەدوایخۆدا هێنا، لەوانە جمهوری ئیسلامی ئێران و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەساڵی ١٩٩٦ لە رێککەوتنێکدا، بڕیاریاندا بۆ دوو ئامانج هاوکاری سەربازی پێشکەشی یەکتر بکەن.
یەکەم: هێرشکردنە سەر حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە کەمپە سڤیلەکانی شاری کۆیەو لەناو بردنیان.
دووەم: لەناو بردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رکابەری بەهێزی یەکێتی.
ئەو رێککەوتنە هەنگاوی یەکەم بە هێرشکردنە سەر کەمپە سڤیلەکانی حزبی دیموکرات بەکردارکرا، بەو شێوەیەی کە لەو ڤیدیۆیەی لای خوارەوەی ئەم بابەتدا دەیبینن.
هەنگاوی دووەمی رێککەوتنەکەش، بە هێرشکردنە سەر هێزەکانی پارتی، لە سنوری سیدەکان و حاجی هۆمەران و چۆمانەوە دەستی پێ‌کرد.
بەڵام ئەنجام، بەهۆی نامەرغوبی سیاسەتی ئێران و سیستەمی سیاسی ئێران، لەسەر ئاستی دونیا، بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بەرووی سوپای عێراقدا، لەلایەن ئەمریکاو ئەو وڵاتانەی بڕیاری پاراستنی کوردستانیاندابوو، رێککەوتنی ئێران، یەکێتی، شکستی گەورەی خوارد، بۆ ماوەیەکی کورت هێزەکانی عێراق هاتنە ناو کوردستانی ئازاد و دوای وەدەرنانی هێزەکانی ئێران، و یەکێتی لەکوردستان، گەرانەوە ئەو سنورانەی پێش ٣١ی ئاب تێیدا وەستابونەوە.
ماڵپەری سەردەشت کە ماڵەڕێکی کوردانی رۆژهەڵاتە، لەبارەی ئەو هێرشی ئێرانەوە بەچاوساغی یەکێتی بۆ سەرکەمپەکانیان کە ئەو بە “ژماره‌یه‌ک جاشی کوردستانی عێراق (که قه‌رارگای حه‌مزه به‌کریی گرتبوون ” ناویان دەبات، بۆ تۆمارکردنی ئەو رۆژەی هێرشیانکرایە سەر، نوسیویەتی:
بۆ مێژوو : رێکه‌وتی 26ی ژووئیه‌ی ساڵی 1996 رێژمی دژی گه‌ڵی کوماری ئیسڵامی ئێران، به هێزێکی ته‌یاری ده‌زگا ماشێنی جۆراوجۆر له سنووره‌کانی مه‌ریوانه‌وه، هاتنه نێو خاکی کوردستانی عێراق، ئه‌م هێزه که به‌چه‌کی جۆراوجۆری سووک و قرس ته‌یار، به‌شه‌و له پادگانی “السلام” (معسکرسلام) له نزیک شاری سلیمانی جێگربوو .
ئه‌و هێزه له ماوه‌ی که‌متر له 24 سه‌عاتدا له ده‌وروبه‌ری شاری کۆیه، دا‌مه‌زران، سه‌عات 6:30ی به‌یانیی، واته 7ی گه‌لاوێژ تۆپ و مووشه‌ک بارانی بنکه‌کانی حیزبیان ده‌ست پێ کرد. له‌و عه‌مه‌لیاته ده‌سترێژکه‌رانه‌یه‌دا، له‌ماوه‌ی 12 سه‌عات دا 2500 گولله‌و مووشه‌کی جۆراوجۆر بۆ نێو شوێنی ژنانی ئاواره‌و په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی و ماڵ و حاڵی کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزب و نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی دا، که خێرخوازه‌کانی ده‌ره‌وه دروستیان کردبوو، ماڵه‌کانیان به ته‌واوی تێک و ته‌پین و وێران بوون ، یان له ئاگر دا سووتان و زیانی و خه‌سارێکی زۆرێش به ماڵه‌کانی دیکه گه‌یشت.
پێویسته بگوترێ به خۆشیه‌وه پێشتر ده‌فته‌ری سیاسی حیزب، هه‌نگاو به هه‌نگاو له حه‌ره‌که‌ته‌کانی هێزی دژی گه‌لی یه‌کانی سوپای پاسدارانی ته‌عقیب کردبوو، به‌ر له ده‌ست پێکردنی عه‌مه‌لیانتی به‌کرێگیراوانی رێژیم ، ژنان و مندالان وکه‌سانی پیرو په‌ک که‌وتوو بۆ شوێنی ئه‌من راگوێزرابوون و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی دێموکرات به مه‌به‌ستی دیفاع له بنکه‌کانی حیزب، سازمان دران و له شوێنه پێویسته‌کان جێگیر کران، تا له گه‌ڵ پێشره‌ویی هێزه‌کانی رێژیم بۆ نێو بنکه‌کانی حیزب ، ئه‌و ده‌رسانه‌یان بده‌نێ که له نێو خۆی وڵات دا، زۆرجار له هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتیان دیوه. له ئاکامی ئه‌و هێرشه دا که له ماوه‌ی 12 سه‌عات مووشه‌ک و تۆپ بارانی خه‌ست دا به سه‌ر ماڵ و بنکه‌کانی حیزب دا، به‌خۆشی یه‌وه هیچ که‌س له هیزه‌کانی حیزب زیانی گیانییان پێ نه‌گه‌یشت، به‌ڵام سێ که‌س له خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ر بریندار بوون که یه‌کیان منداڵێکی 6 ساڵانه بوو .
ئه‌م هێزه ده‌ستدرێژکه‌ره دوای 12 سه‌عات باراندی ئاگر و ئاسن، بێ ئه‌وه‌ی بوێرن به‌ره‌و بنکه‌کانی حیزب پێشره‌و‌ی بکه‌ن ، له ئاکامی خۆراگریی پێشمه‌رگه‌کان، فشاری بیرورای گشتی و تووڕه‌یی و بێزاری خه‌ڵکی کوردستانی عیراق ، مه‌ئموورییه‌تی سه‌رنه‌که‌وتوانه‌ی خۆیان به نیوه‌چڵی هێشته‌وه‌و به سه‌رشۆری و ئاڵۆزی یه‌وه گه‌ڕانه‌وه. پێویسته بگوترێ که ئه‌و هێزه هێرشکه‌ره که له تیپی”انڵار” تۆپخانه‌ی “زولفقار” به‌شێک له لشکری عاشورای ته‌ورێز . هێندێک جاش و به‌زیوی خۆولاتی و ژماره‌یه‌ک جاشی کوردستانی عێراق (که قه‌رارگای حه‌مزه به‌کریی گرتبوون ) پێک هاتبوو، نزیکه‌ی دووهه‌زار که‌س ده‌بوو که 200 ماشێن و وه‌سیله‌ی جۆراوجۆری هاتوجۆو راگوێزتن بۆ وێنه ماشێنی سه‌واری، مینی بووس، تریلر، کامیون و سه‌کۆی هاویشتنی مووشه‌کیان پێ بوو و له‌م ماشێن و ده‌زگایانه جگه له راگوزتنی ئه‌و هێزه دوو ه‌زار که‌سی یه ، بۆ هێنان و بردنی 6 ده‌زگا کاتیوشای چل لووله، تۆپخانه‌یه‌کی قرس بریتی له 12 تۆپیت 130و 100 میلیمیتری ، دوو ده‌زگا سه‌کۆی هاویشتنی مووشه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی زیاد له پێویست بۆ ئه هه‌موو چه‌که جۆراوجۆرانه که‌ڵک وه‌رده‌گیرا.
فه‌رمانده‌ری ئه‌و هێزه به ده‌ست محمه‌د جفعر ڵحرارودی ترۆریستی ناسراو بوو که هه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ی له ژووئیه‌ی ساڵی1989 دا له وییه‌ن دوکتور قاسملوو سکرتێری حیزب و هاورێیانی شه‌هید کرد .
جێگای باسه که له دوای ته‌واوبوونی هێرشه بێ ئاکامه‌که‌یان، به‌شێک له‌و هێزانه که ده‌یان هه‌ویست له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان دا له رێگای دۆڵی بالیسان ـ خه‌لیفان ـ حاجی عومه‌ران بگه‌رێنه‌وه ئێران، که له یه‌که‌م سه‌یته‌ره‌ی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دێموکراتی کوردستان دا، گه‌ڵ پێشگیریی توندی پێشمه‌رگه‌کانی پارتی و خه‌ڵکی ناوچه به‌ره‌وو روو بوو‌و ناچار بوون بگه‌رێنه‌وە و به سنووری مه‌ریوان دا بچنه‌وه ئێران .
…