قه‌ناعه‌تمان به‌دیموكراتی كوردی نییه
حه‌زناكه‌م خه‌ڵكی بانگخواز خۆی هه‌ڵبژێرێت بۆ پۆستی سیاسی
ئه‌و مۆدێله‌ی یه‌كگرتوی له‌سه‌ر دروست بووه گۆرانی قوڵی تیا دروست نه‌بووه
م. صلاح ا‌لدین له‌١٧ی شوباته‌وه زمانی گۆریوه زمانێكی زمانێكی توندی هه‌یه
یه‌كگرتوو ئێستا وه‌كو حیزب له‌زیاد له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئیلهامی فیكری و سیاسی خۆی وه‌رده‌گرێت
نوچەنێت . بزاڤ
محمد سالار ( پاشا) و كاروان ره‌حمان
له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ سایتی بزاڤ ئه‌بوبه‌كر كاروانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو تیشك ده‌خاته چه‌ند باسێك له‌نێوانیان رووداوه‌كانی 30ی حوزه‌یران و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دیموكراتی كوردی و دۆخی ناوخۆی یه‌كگرتوو
بزاڤ: له‌٣٠ حوزه‌یرانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، (٣٠ حوزه‌یران) چی بوو؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: ٣٠ حوزه‌یران تێپه‌راندنی دوو یاسا بوو، رۆژێك بوو پێم وایه گه‌رانه‌وه‌یه‌ك بوو له‌سستمی سیاسی هه‌رێمدا له‌روی دیموكراسی و به‌داموده‌زگایكردنی حوكم و سه‌روه‌ری یاسا، بۆیه ده‌بێت ئێمه كار بكه‌ین له‌سه‌ر تێپه‌راندنی ٣٠ حوزه‌یران وه راست كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له‌٣٠ حوزه‌یراندا رویدا.
بزاڤ: كوده‌تا نه‌بوو؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: گرنگ نیه چۆن وه‌سفی ئه‌كه‌یت، گرنگ ئه‌وه‌یه شتێك رووی دا به‌بروای ئێمه به‌گوێره‌ی په‌یره‌وی ناوخۆیی په‌رله‌مان و رێ و شوێنه ئسوڵییه‌كانی ده‌ركردنی یاسا و بریار له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا وه ئه‌وه‌ی گه‌شه‌كردنی سستمی سیاسی دیموكراسی هه‌رێم ده‌یخوازێت نایاسایی بوو.
بزاڤ: بۆ چ مه‌به‌ستێك بوو؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: ئاشكرا بوو، بۆ درێژه‌دان به‌م دۆخه‌ی ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه له‌رێگه‌ی درێژه‌دان به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
بزاڤ: ئه‌ڵێن بیرۆكه‌كه هی یه‌كێتیه؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: بیرۆكه‌ی كێ بوو گرنگ نیه، یه‌كێتی و پارتی به‌هاوبه‌شی پێشكه‌شیان كردووه هه‌ردوكیان لێپرسراون له‌مه‌ی روویداوه وه‌ك دوو حیزب و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك حیزبی تریشی تێدایه پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ن.
بزاڤ: به‌یاننامه‌كه‌تان له‌چاوه‌روانی خه‌ڵكدا نه‌بوو؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: به‌یاننامه‌كه‌ی ئێمه وه‌سفی واقعه‌كه‌مان كرد ئێمه نارازین به‌وه‌ی رووی داوه پێمان وایه بنه‌مای یاسایی نییه.
بزاڤ: خه‌ڵك چاوه‌رێی زۆرتری له‌ئێوه ده‌كرد.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: ئاساییه خه‌ڵكێك له‌كوردستان چاوه‌رێی زیاتری له‌ئێمه كرد بێت ئێمه‌ش هێزی سیاسین واقعه‌كه ده‌خوێنینه‌وه و ده‌رفه‌ت و ئامرازه‌كانی گۆران و چاكسازی ده‌خوێنینه‌وه هێزی لێپرسراویشین له‌هه‌مان كات دا لێپرسراویتی ئه‌خلاقی و نیشتمانی و سیاسیشمان له‌ئه‌ستۆدایه له‌چوارچێوه‌ی كۆی پێدراوه‌كانی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌دا ئه‌جندای كاری خۆمان دیاری ده‌كه‌ین.
بزاڤ: هه‌ندێك ده‌ڵێن توندتر بووه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌وزوعه به‌ڵام له‌ژێر كاریگه‌ری یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ دا گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنێك بۆ ئه‌وه، ئه‌گینا به‌شێك له‌جه‌ماوه‌ری گۆران و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری گۆران داوای خۆپیشاندانیان كردوه باشه ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان له‌دوو مه‌وقیفی وادا نه‌كرێت له‌چ كاتێكدا بكرێت؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: خۆپیشاندان حه‌رام نیه قه‌ده‌غه‌ش نیه، دیاره له‌كوردستاندا به‌پێی یاسا به‌داخه‌وه قه‌ده‌غه كراوه مافی هه‌ر هاوڵاتیه‌كه مافی هه‌ر لایه‌نێكی سیاسیه له‌به‌رامبه‌ر بونی كه‌م و كورتی و ناته‌واوی خۆپیشاندان بكات به‌تایبه‌تی كه رێی كاره په‌رله‌مانی و یاساییه‌كانی تر كاریگه‌ریان نامێنێت له‌دروستكرانی ئاڵوگۆر له‌واقعه‌كه‌دا به‌ڵام به‌خۆپیشاندانیش نابێ. له‌ناو گۆران دا نا له‌ناو دوو هێزه ئیسلامیه‌كه‌ی تریش خه‌ڵكێكی به‌رچاو هه‌یه داوای ئه‌و جۆره چالاكیانه ده‌كات به‌ڵام سه‌رئه‌نجام به‌یاننامه‌كه بۆچونی هاوبه‌شی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسێونه.
بزاڤ: ده‌ڵێن له‌٢١/٨ به‌دواوه سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شه‌رعی نازانن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان چۆن وه‌رگرت؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: ئه‌وه جارێ بابه‌تێكی كراوه‌یه بۆ قسه له‌سه‌ركردن تا ئه‌و كاته‌ی لایه‌نی كه‌م ماوه قانونیه‌كه‌ی پێش‌و كۆتایی دێت.
بزاڤ: باشه ده‌سه‌ڵات خۆ تازه له‌م یاسایانه پاشگه‌ز نابێته‌وه چاوه‌رێی چی‌یان لێده‌كه‌ن خۆ مه‌وقفی ئه‌وان روونه تا دوو ساڵ درێژ بكرێته‌وه په‌رله‌مانیش تا مانگی یانزه بێت ئیتر خۆ هه‌ڵوێستیان ناگۆرێت بۆ ئێوه هه‌ڵوێستێكی یه‌كلایه‌نه ده‌رناخه‌ن له‌سه‌رئه‌وه؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: ئه‌م شته مه‌سه‌له‌یه‌كی یاساییه، ده‌كرێت له‌به‌رئه‌نجامی كۆتاییدا له‌سایه‌ی نه‌بوونی ده‌ستور و له‌سایه‌ی نه‌بوونی دادگای ده‌ستوریدا له‌هه‌رێمی كوردستاندا ئێستا یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم جێگای ئه‌وه ده‌گرێته‌وه دادگای ته‌میز لایه‌نی شیكاریی یاسایه له‌و كێشانه‌ی روو ده‌دات، ئه‌گه‌ر یاساییانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت ده‌بێت مه‌سه‌له‌كه بخرێته به‌رده‌م دادگای ته‌میزه‌وه له‌روی یاسایی روته‌وه ئه‌وكاته هه‌ڵوێستی دادگایی ته‌میزی چی بوو ئه‌وه ده‌بێت به‌هه‌ڵوێستی قانونی، هه‌ڵوێستی سیاسی ئه‌كرێت مه‌سه‌له‌یه‌كی جیاوازتر بێت.
بزاڤ: سه‌رۆكی هه‌رێم له 1992 بۆ ٢٠٠٥ سه‌رۆكی ئه‌مری واقع بووه له‌هه‌ولێر و دهۆك له(٢٠٠٥)ه‌وه بۆ (٢٠٠٩) له(٢٠٠٩)وه بۆ (٢٠١٣)ه‌ش سه‌رۆكی یاسایی بوه ئه‌گه‌ر وای ناوبنێین ئه‌مه‌ش دوو ساڵی تریشی ئه‌چێته سه‌ر بروا ده‌كه‌یت بروا به‌یاسا؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: واته چۆن؟
بزاڤ: واته سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود به‌رزانی باوه‌ر ده‌كه‌یت به‌یاسا پۆسته‌كه‌ی جێبهێڵێت؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت به‌ڵێ.
بزاڤ: وه‌كو خوێندنه‌وه‌ی خۆتان؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: وه‌كو خوێندنه‌وه‌ی خۆم سه‌رۆكی هه‌رێم من پێم وایه ئه‌یه‌وێت زۆرترین كات له‌پۆسته‌كه‌دا بمێنێته‌وه بێگومان ئه‌گه‌ر قانونیش نه‌بێت قانونی بۆ دائه‌تاشێت واته چوارچێوه‌ی قانونی حه‌تمه‌ن بۆ ده‌دۆزێته‌وه به‌ڵام ئه‌و چوارچێوه قانونیه‌ی ئه‌ی دۆزنه‌وه چه‌ند قانونیه پێم وایه قسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت.
بزاڤ: ده‌ڵێن به‌خوێن بێت به‌خوێنیش ده‌روات.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: مه‌رج نی یه.
بزاڤ: واته باوه‌ر ناكه‌ن ئه‌م قاعیده‌یه به‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم دا جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: نا پێم وانیه ئێمه له‌بارودۆخی كوردستاندا به‌تایبه‌تی ده‌بێت بروامان به‌خوێن نه‌بێت ده‌بێت بروامان به‌شه‌ری ناوخۆ و پێكدادانی توندوتیژی و ئه‌وانه نه‌بێت چونكه پێم وایه سه‌رئه‌نجام زه‌ویه‌كه‌ی ژێر قاچمان رۆ ده‌چێت مه‌جالی ململانێ نامێنێت.
بزاڤ: ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌رتان بروای به‌وه هه‌بێت؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ریشماب بروای پێ بێت ئێمه نابێت هه‌ر بروامان پێی بێت چونكه ئامرازه‌كانی ئێمه ئامرازه مه‌ده‌نی و دیموكراتی وخه‌باتی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری سه‌لماندویه‌تی كاریگه‌رترینه له‌ناوچه‌كه‌دا.
بزاڤ: چی وای لێكردون ئه‌وه‌نده قه‌ناعه‌تتان به‌دیموكراتی كوردی هه‌بێت؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: قه‌ناعه‌تمان به‌دیموكراتی كوردی نییه من به‌ش به‌حاڵی خۆم پێم وانیه له‌كوردستاندا جگه له‌نیمچه دیموكراسی یا هه‌ندێك رواڵه‌تی دیموكراسی ئه‌سڵه‌ن دیموكراسی هه‌بێت له‌كوردستاندا به‌ڵام قه‌ناعه‌تێكی قوڵم به‌شێوازی خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراسی هه‌یه بۆ چاكسازی بنه‌ره‌تی له‌م وڵاته‌ی خۆمان.
بزاڤ: ئه‌و دوو حیزبه‌سیاسیه‌ی كه ئێستا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته یه‌كێتی و پارتی ئه‌وان وا به‌رنامه‌ی خۆیان دارشتوه كه به‌ته‌ما نین تا چه‌ند ساڵانێكی تریش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته جێ بهێڵن ئێوه‌ش كه ئۆپۆزسیۆنن هه‌ر به‌م شێوه‌یه بمێننه‌وه چالاكی مه‌ده‌نی وه‌كو میسر یان تونس یان ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی شتێكی مه‌ده‌نی نیه بۆ لابردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: ئه‌گه‌ر خنكان و فشار و ته‌همیش و بێ به‌شی و نا یه‌كسانی ونا عه‌داله‌تی گه‌نده‌ڵی و نارونی له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا له‌حزه‌یه‌كی ته‌ئریخی دیاریكراو داگه‌یشته حاڵه‌تی كه‌ڵه‌كه بوون و فشارێكی زۆری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و تاكه‌كان دروست كرد ئه‌و كاته هیچ گره‌نتیه‌ك نیه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌كۆمه‌ڵگا ته‌قینه‌وه روو نه‌یات.
بزاڤ: واته سه‌قفی داواكارییه‌كانی ئێوه تا چ ئاستێكه؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: ئاساییه له‌بیرت نه‌چێت خۆ هه‌موو ئۆپۆزسیۆنێك مه‌رج نیه هه‌تا دنیا دنیایه ئۆپۆزسیۆن بێت ئێمه باس له‌وه ده‌كه‌ین به‌س باس له‌كۆمه‌ڵگا ناكه‌ین ده‌بێت بترسین له‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌له‌حزه‌یه‌كی دیاریكراو دا ئه‌گه‌ر چاكسازی روو نه‌دات ئه‌گه‌ر ئومێدی بۆ نه‌گه‌رێته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌ده‌رفه‌تی یه‌كسان نه‌كات هه‌ست به‌روونی نه‌كات هه‌ست به‌بونی پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی نه‌كات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ست به‌لایه‌نی كه‌می عه‌داله‌ت و یه‌كسانی و سه‌روه‌ری قانون نه‌كات هه‌ڵوێستی توند ده‌بێت.
بزاڤ: حه‌ڤده‌ی شوبات گه‌یشته ئه‌و دۆخه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: نه‌خێر نه‌گه‌یشتوه.
بزاڤ: واته شتێكی عاتفی بووه ١٧ی شوبات ئه‌گه‌ر وا باسی بكه‌ن؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: شتێكی نه‌خشه بۆ كێشراو نه‌بوو ئۆپۆزسیۆنیش به‌و جۆره‌ی كه پێویست بوو به‌شداری تیا نه‌كرد.
بزاڤ: یه‌كگرتوو حیزبێكی سیاسیه یان حیزبێكی ئاینییه؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: حیزبێكی سیاسیه له‌ژێر كاریگه‌ری مۆدێلی ئه‌و حیزبانه ده‌رنه‌چووه كه ده‌عوه‌و سیاسه‌ت تێكه‌ڵاو ده‌كه‌ن له‌چوارچێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش.
بزاڤ: به‌س پێشتان ده‌ڵێن دین به‌كارده‌هێنن بۆ نموونه كه‌سێكی وه‌كو حاجی كاروان به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌عبیه‌تێكی جه‌ماوه‌ری هه‌یه له‌رێی ئه‌وه‌وه ێوڵگه‌كه به‌كار ده‌هێنێت.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: ئه‌وه حه‌ڵاله به‌كارهێنانی به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ره‌ئی شه‌خێی خۆم بپرسن حه‌زناكه‌م خه‌ڵكی بانگخواز خۆی هه‌ڵبژێرێت بۆ پۆستی سیاسی و ئه‌م جۆره شتانه ئه‌گه‌ر له‌رای شه‌خسی خۆم ئه‌پرسیت به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره كه‌سانه بۆ كۆبونه‌وه‌ی ده‌نگ له‌كێبركێی دیموكراسیا وه‌سیله‌یه‌كی حه‌ڵاله‌و ره‌وایه.
بزاڤ: مامۆستا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌م ساڵی چۆن هه‌ڵئه‌سه‌نگێنیت وه‌كو ئه‌میندارێتی یه‌كگرتوو؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: من له‌مه‌وقعی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ودا نیم لێیگه‌رێ با ماوه‌كه‌ی خۆی ته‌واو بكات و كۆنگره هه‌ڵی بسه‌نگێنێت.
بزاڤ: جیاوازی هه‌بوو له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌لاحدا؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: بێگومان شه‌خسێتیان جیاوازن به‌ڵام له‌هه‌ندێ رووشه‌وه یه‌كگرتوو چوارچێوه‌و جۆرێك له‌په‌روه‌رده و سستم و ئه‌وانه‌ی هه‌یه له‌بیست ساڵی رابردوودا مه‌رج نیه ته‌جاوز كرا بێت.
بزاڤ: به‌ڵام خۆ سه‌ركردایه‌تیه‌ك هه‌یه بیبات به‌رێوه؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: ئه‌و مۆدێله‌ی یه‌كگرتوی له‌سه‌ر دروست بووه گۆرانی قوڵی تیا دروست نه‌بووه.
بزاڤ: په‌یوه‌ندی ئێوه له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌لاحدا چۆنه؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: زۆر باشه.
بزاڤ: له‌و روانگه‌وه نا باشه یا خراپه مامۆستا سه‌لاح تا له‌ناو یه‌كگرتوودا بوو سیاسه‌تێكی میانره‌و ونه‌رمی هه‌بوو ئێستا كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كگرتووه، وانییه زمانێكی توندی هه‌یه؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: م. صلاح ا‌لدین له‌١٧ی شوباته‌وه زمانی گۆریوه زمانێكی زمانێكی توندی هه‌یه.
بزاڤ: كامیان به‌لاتانه‌وه گرنگ تره بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئومه‌می یان بیركردنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: ئێمه هێزێكی نیشتمانی كوردستانی ئیسلاحین ئومه‌می نین به‌مانا كۆنه‌كه‌ی ئیسلامیه‌كان یان ماركسیه‌كان.
بزاڤ: ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌نده پشتگیری ئیخوان ده‌كه‌ن به‌مانا ئه‌گه‌ر ئومه‌می نین؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: پشتگیری ئیخوان ناكه‌ین هه‌ندێك كه‌ناڵی سكولار له‌كوردستاندا هه‌یه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئیخوان بۆ لێدانی ئیسلامیه‌كانی كوردستان كه‌ناله ئیسلامیه‌كانیش ره‌د ده‌ده‌نه‌وه جۆرێك هاوسۆزیشیان هه‌یه ئه‌شیانه‌وێت بڵێن ئه‌وه سه‌د ساڵه به‌ئیسلامیه‌كان ده‌ڵێن دژه دیموكراسی ئێستا ئه‌وان قوربانی نه‌بونی دیموكراسین.
بزاڤ: به‌ڵام واته هه‌موو یه‌كگرتووش به‌شیری ئه‌و ئیخوانه په‌روه‌رده بوون.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: له‌روی مێژوییه‌وه ئاساییه له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌واندا بووین به‌ڵام یه‌كگرتوو ئێستا وه‌كو حیزب له‌زیاد له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئیلهامی فیكری و سیاسی خۆی وه‌رده‌گرێت.
بزاڤ: زیاتر له‌توركیا وه‌ری ده‌گرێت
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: واته زیاد له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه هه‌ر نمونه‌یه‌كی جوان هه‌بوو ئیسلامی و نائیسلامی له‌و دنیایه‌دا به‌موڵكی خۆمانی ده‌زانین.
بزاڤ: ئیسلامیه‌كان له‌كوردستاندا و له‌هه‌موو وڵاتێك دا له‌وڵاته‌كانی خۆیان دا ره‌قه‌مێكن ئیتر جۆری چه‌ك بێت به‌خۆپیشاندان بێت له‌په‌رله‌مان بێت كاریگه‌ریان هه‌یه و وجودێكیان هه‌یه به‌ڵام له‌كوردستاندا ماوه‌ی ٢٢ ساله‌ئیسلامیه‌كان تا ئێسته هیچ پێگه‌یه‌كیان نیه ته‌نها ئه‌وه‌ی هه‌یانه په‌روه‌رده كردنێكی خه‌ڵكییه واته په‌یامێكیان گه‌یاندووه به‌خه‌ڵك په‌روه‌رده‌یان كردووه وه‌كو كاتێكی ده‌عه‌وی به‌ڵام له‌رووی سیاسیه‌كه‌وه تا ئێسته ئیسلامیه‌كان هیچ وجودێكیان نیه ره‌قه‌مێك نین.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: نانا ره‌قه‌مێكن پێگه‌شیان هه‌یه به‌ڵام ره‌نگه پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌یان نه‌بێت خه‌ڵك چاوه‌روانی زۆرتریان لێ بكات ئه‌وه هۆكاری جۆراو جۆری له‌پشته‌وه هه‌یه یه‌كه‌میان له‌به‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بوونی كێشه‌ی كورد و ئه‌وه‌ی كه هێزگه‌لێك هه‌بوون له‌رووی مێژوییه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و قه‌زیه‌یه‌یان كردوه دووه‌م غیابی ئیسلامیه‌كان له‌رووی مێژوییه‌وه، سێیه‌م ئه‌و فشاره زۆره‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌نه‌وه‌ته‌كان و سه‌ره‌تای دووهه‌زار و ئه‌وان خستیانه سه‌ر ئیسلامیه‌كان و جۆرێك له‌قاڵبیان دان چواره‌م خراپی باری ئابوریان كه ناتوانن چالاكیه‌كانیان پاره‌دار بكه‌ن ته‌مویل بكه‌ن، پێنجه‌میان تازه نه‌بونه‌وه‌ی فۆرمی چالاكی و تێگه‌یشتنیان بۆ كاری سیاسی خۆیان هه‌موو ئه‌مانه هۆكار بوون ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه له‌داهاتوو دا نه‌توانن رۆڵێكی گه‌وره له‌وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا ببینن ئاسایی نه‌بونی چوارچێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ كوردستانیش وه‌ك ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه.
بزاڤ: ئه‌گه‌ر له‌ده‌سه‌ڵتدا بێت چۆن حوكمرانی ده‌كات؟
ئه‌بوبه‌كر كاروانی: ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستورێك دا حوكمرانی بكات كه پێشتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری كۆمه‌ڵگادا رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.