كێ له‌خه‌می نیشتیمانه؟..
هه‌ڵۆ مه‌رگه‌یی
دیسانه‌وه زمان، سواری ئه‌سپه‌شێی میزاجكرایه‌وه‌و، ئه‌مجاره‌یان، شوڵی پێله‌هه‌ڵوه‌شاندنی كۆی جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌ڵكێشراوه!، دیسانه‌وه گه‌رده‌لولی ململانێی لاوه‌كییه‌كان، له‌لوتكه‌دا، كۆی خه‌رمه‌نی خه‌باتی ساڵان، له‌تۆزی بابانه‌وه ده‌پێچێ و، هه‌موو شتێ به‌ره‌و مه‌رگ ڕاپێچ ده‌كات!
دیسانه‌وه جێبه‌لۆژیك لێژ ده‌كرێ و، مناڵدانی به‌رخودان، ژانی له‌باربردنی ژیان ده‌گرێ، ئافاتی ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر هه‌روا كاری پێله‌كار بترازێنرێ، هه‌ر به‌فر نا، چی جوانی هه‌یه ده‌یمرێنێ، هه‌ر گردو كێوو كه‌پكه‌كان نا، چی گوند‌و شار‌و شه‌قام هه‌یه، گڕ پێده‌گرێ!، خودایه ئامان!، تۆ بڵێی بۆ هه‌تاكه‌ی جه‌نگی نان و، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م وڵاته له‌ئاژاوه‌دا نه‌بێ، به‌ر نه‌گرێ!؟..
قڕكردنی ئازادی له‌قوڕقوراگه‌ی یه‌كتردا
گه‌لۆ.. مێژوی دور، فڕێده‌نه لاوه، ببینن ته‌نها له‌ماوه‌ی ده‌یانساڵه‌ی رابردودا، ته‌نها له‌پێناو بێده‌سه‌ڵاتكردنی یه‌كتردا، شه‌ڕفرۆشان مێژوێكیان بێوه‌ژن و، بێوه پیاو كرد!، سه‌رییان له‌زمانی پرسیار بڕی!، خۆیان دیلی ده‌ستی نه‌بوونی ئازادی و، ئازادییان له‌قوڕقوڕاگه‌ی یه‌كتردا قڕ كرد!ئه‌وه‌ی پانناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی پێیاننه‌كرا به‌كوردی بكه‌ن، ئه‌وه‌ی تۆرانییه فاشیسته‌كان بۆیاننه‌لوا به‌كوردی بكه‌ن، ئه‌وه‌ی مه‌لا ئه‌تۆمییه‌كانی نه‌وه‌ی ئیبلیس، نه‌یاتوانی له‌كوردی بكه‌ن، خودایه ئامان!، تۆ بڵێی بۆ هه‌تاكه‌ی ته‌نها له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و، هیچی تر، بۆ ده‌بێ خۆیان به‌كوردیبكه‌ن!؟..
ڕه‌نگه میلله‌تانێ، كوێرانه تریش، سه‌ركرده‌كانیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و، رۆژی له‌رۆژان، هه‌موو شتێكیان فه‌رامۆشی دو توێی میزاجكردبێ، به‌ڵام ئه‌مان نه‌كرده پیشه، زۆرێكیش وه‌ك تۆیه‌كی رۆناكبیر، یه‌كبینی سیاسی و، كۆمه‌ڵایه‌تی و، كایه‌كانی تر،ـی به‌نه‌فره‌تكرد، ئاخر خۆ وه‌كیه‌كی له‌بیركردنه‌وه‌و، یه‌كده‌ستی له‌كرده‌وه‌دا، وه‌ك ئه‌و كه‌لتورو فه‌رهه‌نگه وه‌ستاوه‌ی ئێمه، هه‌مووشتێ ده‌وه‌ستێنێ، هیچ شتێكیش ئه‌وه‌نده‌ی بانگه‌وازی درۆینه بازاڕی حه‌قیقه‌ت، عه‌داله‌ت و، یه‌كسانی، پێكه‌نیناوی نییه، كێ هه‌یه نه‌زانێ ڕاستینه رێژه‌ییه، به‌ڵێ، دادپه‌روه‌ری و، وه‌كیه‌كی ناكۆك به‌سروشتی مرۆڤن.تا مرۆڤێكی چه‌وساوه مابێ دادپه‌روه‌ری به‌دینه‌هاتووه، ئه‌مه‌یش مه‌حاڵه‌و، هه‌رگیز روینه‌داوه، تا جیاوازییه‌ك له‌ئارادا مابێ یه‌كسانی نه‌هاتۆته بوون، ئه‌مه‌یش مه‌حاڵه‌و، هه‌رگیز روینه‌داوه، كۆی ئه‌مانه ته‌نها نوسراوی ناو په‌رتوك و، دورشمی باقوبریقی ئایدیۆلۆژی و، مه‌زهه‌بگه‌ران، ئه‌مانه له‌واقیقدا هه‌موو شتێ له‌دۆخێكدا ڕاده‌گرن و، چاوگی كوشتنی جیاوازییه‌كانن، بونێكی شیاوتر، ژیانێكی به‌ماناتر، ژیانێكردنێكی باشتر، له‌جیاوازیدایه‌و، ئیشی سه‌ركرده‌كان ئه‌وه‌یه له‌چۆنییه‌تی هاوسه‌نگكردنی ئه‌م هاوكێشه‌یه تێبگه‌ن، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێ:
ئێستا هه‌رێم، له‌گه‌ڵ قه‌یراناویترین دۆخدا روبه‌روییه‌و، خه‌ریكه تێك‌شكان سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه، جارێكی تر دووركه‌وتنه‌وه‌ی سیاسیه‌كان له‌لۆژیك، خه‌ڵكی دوچار به‌بێئومێدییه‌كی گه‌وره كردوه‌و، نامۆبوون به‌یه‌كتری، له‌هزری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌چێنی، لێره‌وه‌یه فراوانخوازی، ده‌بێته ئه‌و په‌تایه‌ی كه جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی تووشی ئیفلیجییه‌كی كاریگه‌ر ده‌كات و تادێت ئه‌م نه‌خۆشییه فراوانترده‌بێت و سه‌ره‌تای ئه‌م په‌تا كوشنده‌یه‌ش له سه‌ره‌وه‌و له به‌رپرسه‌كانه‌وه شۆڕبۆته‌وه بۆ ناو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و، روخاندنی تاك، ئێستا بێباكی و، خه‌مساردییه‌كانی ڕۆشنبیران له‌م هه‌رێمه‌دا، مه‌یلی بیلایه‌نی به‌رداوه‌و، كه‌وتونه‌ته‌وه شكاندنی په‌نجه‌كانی یه‌كترو، ئه‌مانیش وه‌ك سیاسییه‌كان ده‌ستیان هه‌یه له‌شكانی په‌نجه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و، هێنده‌ی بالۆره بۆ ئالۆزكردنی دۆخه‌كه لێده‌ده‌ن، هه‌رگیز بیر له‌نۆرماڵكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان ناكه‌نه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌تای بێئومێدیه‌كی گه‌وره‌یه‌و، مومكین نابێ به‌و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه ئاینده‌یه‌كی ڕۆشن بۆ نه‌وه‌كانمان بنیادبنێین.