هەردی مەهدی: پەیامەکەی سەرۆک کۆکەرەوەیەکی باشە بۆ قۆناغی ئەمرۆ،کۆمەڵگەی ئێمە بەرگەی لەتبونی زۆرتر ناگرێت

0

hardi

هەردی مەهدی: پەیامەکەی سەرۆک کۆکەرەوەیەکی باشە بۆ قۆناغی ئەمرۆ،کۆمەڵگەی ئێمە بەرگەی لەتبونی زۆرتر ناگرێت

نوچەنێت

هەردی مەهدی مامۆستای زانکۆ، لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی کەی ئێن ئێن، رایگەیاند، پەیامەکەی سەرۆک کۆکەرەوەیەکی باشە بۆ قۆناغی ئەمرۆ، ئەشڵی، کۆمەڵگەی ئێمە بەرگەی لەتبونی زۆرتر ناگرێت، ژاوە ژاوێکی زۆر لەدنیایی میدیایی، لەدنیای سیاسی ئێمەدا هەیە، بێ ئەوەی کەس بەرنامەیەکی پێ بێ بۆ سبەینێ، هەموو قسە لەرابردوو ئەکات، ژاوە ژاوێکە نامانگەیەنێ بە ئاسۆیەک، ئەم پەیامەی سەرۆکی هەرێم زەمیەن سازە بۆ کۆبونەوەو لەیەک نزیکبوەنەوە، بەهیوام لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و پارتیدا نزیک بونەوە رووبدا، یەکێکی مادام لە خەتی وەستەدایە، ئەتوانێ کاریگەری خۆیی هەبێ.

ئەو مامۆستای زانکۆ زیاتریش دەڵێت”تەوافق بریتی نییە لەوەی ئەوەی کە ئێمە ئەمانەوێ بەدەستی بهیێنین، بەڵکو بریتیە لەوەی ئەوەی کەنامانەوێ روو نەدات” راشیدەگەیەنێت”یەک مانگ هەلمان لەبەردەستا بوو کاندیدێکی بەهێز لە ئۆپۆزسیۆن بێتە سەرخەت، کاندیدی بەهێز بریتیە لەوەی کاک نەوشیروان مستەفا ئەبێ خۆی هەڵبژێرێت، من دڵنیام خۆی هەڵنابژێرێت، مادام خۆی هەڵنابژێرێت دیموکراسی راستەقینە دروست نابێت، بەدەستی دوو دیموکراسی دروست نابێت، لە ئێستادا پرۆژەیەکی سیاسی لە ئاسۆوە دیار نییە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە، لەلایەن حزبەکانی تریشەوە،ئەم پرۆژەیە حەلی وەستە لەنێوان هەموو حزبەکاندا”.

هەردی مەهدی لەوەڵامی چەند بارەکردنەوەی پرسیارێکی، بێژەرەکەی ئەو کەناڵە، کە دەپرسێ ئاخۆ دێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی، بە شەرعی ئەزانی؟ ئاماژە بەوەش ئەکات، “ئێمە ماوەی ١٥ رۆژ چاوەڕێ بوین ئۆپۆزسیۆن سەرکردەکانیان بێنە سەرخەت، تا ئەم لەحزەیەش سێ سەرکردەکەی ئۆپۆزسیۆن، دێڕێکیان راشکاوانە نەوتووە، بەرانبەر بەم درێژکردنەوەیە، هەر ئەڵێن چاوەڕوانی سەرۆکی هەرێمین، مادام سەرۆکی هەرێمیان کردووە بە باوک، کەمن باوەڕم بەباوکایەتی حکومەت نییە، دەی دانیش بنێ بەباوکایەتیەکەیدا، ئەگەر ئەمان لەیەکەم رۆژدا بهاتنایەتە سەر خەت راشکاوانە پەیامی خۆیان بدایە، دڵنیام جۆرێکی تر ئەبوو، بەڵام ئەمان دەمێکە، دەمێکە یەک قسەیان نەکردووە خۆیان نایەنە سەرخەت”.

بۆ بیستنی دەقی قسەکانی ئەو مامۆستای زانکۆ کلیک بکە لێرە…. یان کلیک لەسەر وێنەکە بکە

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com