بارزانی .. ئه‌وه‌ی پێویسته ئۆپۆزسیۆن بیگۆرێت
شوان محەمەد
په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی ده‌ستور‌و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆك‌و خۆهه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی، ئۆپۆزسیۆنی دووچاری شۆك كرد.
بارزانی له‌سه‌ر پرسی خۆ كاندیدكردنه‌وه وتی” ” من وه‌ك شه‌خسی هیچ نیه‌تێكم نییه بۆ خۆ كاندیدكردنه‌وه‌و رێز له یاسا ده‌گرم‌و ئه‌مانه‌تی سه‌رۆكایه‌تی راده‌ستی هه‌ر به‌رێزێكی دیكه ده‌كه‌م كه هه‌ڵده‌بژێَردرێت”.
سه‌باره‌ت مانه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم وتی” “” بە شێوەیەكی كاتی تا وەكو خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان دەست بەكار دەبێت و بە پەلە دەگەنە تەوافوقێك، ئەو ئەرك و ئەمانەتەی كە خراوەتە سەرشانم بەجێیدەگەیێنم”.
ده‌رباره‌ی پرسی ده‌ستوریش وتی” ” لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا بگەنە تەوافوق لەسەر هەمواركردنی پڕۆژەی دەستوور و ئالییەتی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم”.
له‌دوا برگه‌شدا سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه نابێت ڕێگە بدرێت سەرۆكی هەتا هەتایی هەبێت لە كوردستاندا.
ره‌نگه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌مه یه‌كه‌مجار بێت، سه‌رۆكی هه‌رێم وتارێكی بابه‌تیانه‌و هه‌مه‌لایه‌نه پێشكه‌ش به رای گشتی كوردستان بكات، هه‌ر ئه‌مه‌ش كه بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن دووچاری شۆك بكات‌و تا ئێستاش به ئاشكرا به میدیاكانه‌وه ده‌بینرێت‌و وه‌ك دوێنێ‌و چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر درێژه به سیاسه‌تی ئۆپۆزسیۆنی میدیای خۆیان به‌م شێوه‌یه‌ی که ئێستا هه‌یه بده‌ن.
ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌و ته‌وه‌رانه‌ی له وتاره‌كه‌یدا بلاَوكرایه‌وه، ره‌نگه زۆرێك له‌و كێشانه‌ی به‌ندن به‌مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور‌و سیسته‌می حوكمرانی‌و پره‌نیسپی ته‌وافق‌و خۆهه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌گه‌ر بارزانی وا بزانێت به‌مه هه‌موو كێشه‌كانی كوردستانی چاره‌سه‌ركردووه، ئۆپۆزسیۆنیش وه‌ك ئێستا دۆش داماوه وا بزانێت ئیتر هیچ داواكارییه‌ك نه‌ماوه بیدات به‌ڕووی سه‌رۆك‌و ده‌سه‌لاَتی هه‌ردوو حیزب‌دا، ئه‌وا ئه‌و دوو بۆچوونه ناته‌ندروست‌و له جێگای خۆیاندا نین.
ره‌نگه بارزانی به‌م وتاره نه‌رمه‌ی‌و به‌ده‌نگه‌وه چوونی پرسی ده‌ستور‌و خۆهه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه‌ی، تا راده‌یه‌كی باش توانیبێتی (به‌ڕه)ی له ژێر پێی ئۆپۆزسیۆندا راكێشابێت)، به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئۆپۆزسیۆن وایه كه ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتدا نییه، مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور نه‌بێت.
به‌شێك له‌و شۆكه‌ی كه ئه‌مرۆ دوای وتاره‌كه‌ی بارزانی دووچاری ئۆپۆزسیۆن بوو، ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی خۆیه‌تی كه هه‌موو شتێكی له‌ده‌ستوردا كۆده‌كرده‌وه، بگره میدیای ئۆپۆزسیۆن به‌یانی باش‌و شه‌وباشیشی به‌ده‌ستور لێده‌كردین. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ده‌ستور چاره‌سه‌ربێت ئیتر هیچ كێشه‌یه‌ك له‌كوردستاندا نامێنێت، گه‌نده‌ڵی نامێنێت، تۆڕه مافیا سیاسی‌و ئابوریه‌كان بنه‌بڕده‌بن، شه‌فافیه‌ت ده‌چێته بواری نه‌وته‌وه، خزمه‌تگوزاریه‌كانی خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر ده‌بن.
به‌نده خاوه‌نی ئه‌م وتاره، چه‌ندین جار له به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان‌و وتاره‌كانمدا ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه كردووه كه نابێت هه‌موو شه‌ڕه‌كانمان له‌ده‌ستوردا تۆخ بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو پێویسته ریزبه‌ندیه‌ك‌و جۆره بالانسێك بگه‌رێنێنه‌وه بۆ داواكارییه سیاسی‌و ئابوری‌و یاسایی‌و خزمه‌تگوزاره‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌لاَم جه‌ختكردنه‌وه‌و بردنی ململانێكان له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه به‌و گۆشه ته‌سكه‌دا، كارێكی ته‌ندروست نه‌بوو، هه‌ر بۆیه ئێستا ئۆپۆزسیۆن له‌حاڵه‌تی قاچ تێكه‌ڵ كردندایه، نازاێت چۆن لاپه‌ره‌كانی ململانێكانی له‌یه‌ك جیابكاته‌وه‌و رێكیان بخاته‌وه.
ئێستاش بارزانی كه ئه‌م هه‌نگاوه پۆزه‌تڤه‌ی ناوه، وه نه‌بێت پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌و وتاره پۆزه‌تیڤه، هه‌مووی بگه‌رێنینه‌وه بۆ هه‌نگاوێكی به‌رپرسانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر وابوایه ده‌كرا سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ده‌مێكه‌وه هه‌ستی به‌و به‌پرسیارێتیه بكردایه كه چه‌ندین مانگه ئه‌م هه‌رێمه‌ی دووچاری كێشه‌و قه‌یرانی سیاسی‌و بگره ئابوریش كردووه، له‌م روانگه‌یه‌وه وتاری ئه‌مرۆی بارزانی به‌شێكی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گوشار‌و ململانێی سیاسی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌و رۆڵی میدیا‌و رۆشنبیران‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، كه ده‌بێت سیاسه‌تی میدیای ئۆپۆزسیۆن به‌م ئاراسته‌یه كار بكات‌و وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی خۆی ته‌ماشای بكات، نه‌ك وه‌ك مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر له‌م گۆشه‌یه‌وه دژ بێـت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌زموونی میسر‌و سوریا‌و لیبیاش وانه گه‌لێکی باشن بۆ هه‌موو ئه‌و سیستمه بنه‌ماڵه‌یانه‌ی ناوچه‌که.
بارزانی له‌سه‌ر پرسی ده‌ستور‌و خۆهه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه قسه‌ی خۆی كردوو‌و پێده‌چێت له‌م بابه‌ته‌دا گه‌مه كارێكی باش بووبێت، به‌لاَم ئایا په‌رێزی بارزانی‌و هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لاَتدار به‌م هه‌نگاوه پاك بوه‌وه؟ ئایا تا چه‌ند ده‌توانرێت سه‌رۆك وه‌فاداربكرێت به قسه‌كانی ئه‌مرۆیه‌وه؟ ئه‌ی دۆسیه‌ی نا شه‌فافیه‌تی نه‌وت چی لێهات؟ راده‌ستكردنی تۆمه‌تباران به‌وانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی شوباتی سلێمانیه‌وه چی به‌سه‌ر هات؟ دۆسیه‌ی به‌دواداچوون‌و سزادانی گه‌نده‌ڵكاران چی به‌سه‌ر هات؟ ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان‌و چالاكوانان چی به‌سه‌ردا هات؟
ئۆپۆزسیۆنێك گه‌ر ده‌یه‌وێت گه‌مه‌كارێكی باش بێت، ئه‌بێت له‌گه‌ڵ دراوه‌كاندا سه‌ربه‌خۆیانه بیر بكاته‌وه‌و نه‌فه‌سی درێژبێت‌و بزانێت چۆن بالانسی دواكارییه‌كان رابگرێت، گه‌مه‌ی ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌لاَت گه‌مه‌یه‌كی ئه‌زه‌لیه، هیوادارم ئۆپۆزسیۆنی كوردی یاریزانێكی باش‌و نه‌فه‌س درێژبێت.
لە سپی نیوسەوە