پاڵپشتی نیشتمانی بۆ بنیادنانی هه‌رێم
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن
هه‌موو وڵاتێكی ئه‌م جیهانه‌ی ئێمه هه‌تاكو بۆی بكرێ زمان و كه‌لتور و فه‌رهه‌نگی خۆی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه و خه‌ڵكی تردا په‌خشده‌كات یان ده‌یچه‌سپێنێ، له وڵاتانی خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ و پێشكه‌وتن له ڕێگای میدیا و سینه‌ماو دراما‌و هۆكاره‌كانی تری هاوشێوه‌ی واده‌كەن، گه‌لانی جیاواز له خۆی، فه‌رهه‌نگ و زمان و كه‌لتوری ئه‌و قبوڵ بكه‌ن، یاخود له ڕێگای په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌ناوجه‌رگه‌ی ولاته‌كانیان ده‌یسه‌پێنن, نموونه‌ی ئه‌م ولاتانه‌ش ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكایه.
به‌ڵام ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره دیكتاتۆر و شمولیه‌كان به‌زۆر زمان و كه‌ڵتور و فه‌رهه‌نگی خۆیان به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌سته و داگیركراودا ده‌سه‌پێنن.وه‌ك ئه‌وه‌ی له كوردستان له لایه‌ن عه‌ره‌ب و فارس و تورك كرا‌و ده‌كرێ به‌رامبه‌ری. له هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ته‌ی ئازاد كراوه و ده‌سه‌ڵاتێكی خۆماڵی لێدامه‌زراوه و هیوایه‌كی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردی داگیركراوه، له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی 2003,هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌كردنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، له ڕووی ئابوری و فه‌رهه‌نگی و ئاوه‌دانی.له ئێستادا هه‌رێم گه‌شاوه‌ترین به‌شی عێراق و ده‌توانین بڵێین ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. به‌ڵام ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ی هه‌رێم پاڵپشتیه‌كی ئه‌وتۆی نیشتمانی نیه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای دووچاری هه‌ركێشه و قه‌یرانێك بوو. نموونه تاكو ئێستا نه‌توانراوه ئاسایشی خۆراك دابین بكرێت و دلنیای هه‌بێ له‌لایه‌ن دانیشتوان كه‌وا هه‌ر قه‌یرانێك هاته كایه‌وه دووچاری مه‌ترسی كه‌می خۆراك نابێته‌وه .له‌لایه‌كی تر ئه‌و هه‌موو باڵه خانه و كۆمپانیایه له كوردستان دروستكراون و كارده‌كه‌ن، هیچ سیما و خه‌سڵه‌ت و ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی و فه‌رهه‌نگی كوردی پێوه دیار نیه. ناوه‌كان هه‌مووی هی ئه‌و زمانانه‌ن كه كۆمپانیاكه لێوه‌ی هاتووه. واته تورك و عه‌ره‌ب و فارس و ئه‌وروپی هه‌مووی زمان و ناسنامه‌ی خۆی لێره فه‌ڕز كردوه. به‌بێ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رهه‌نگی و كه‌لتوری و زمانه‌وانیه‌كانی كوردستان هیچ ناڕه‌زای و به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌بێ بۆ به‌نیشتمانی كردنی ئه‌م كۆمپانیا و باله‌خانه و مۆڵانه. ئه‌م دیارده‌یه زمان و كه‌لتوری كوردی به ئاراسته‌یه‌كدا ده‌بات كه‌وا لاوازبێت و نه‌وه‌كانی داهاتوومان هیچ هه‌ست و سۆز و ئینتمایه‌كیان بۆی نه‌مینێ.
پێویسته سه‌رجه‌م ڕۆشنبیران و ده‌زگاكانی میدیای كوردی، هه‌ڵمه‌تێكی چڕ ده‌ست پێ بكه‌ن وفه‌رزی ئه‌وه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بكرێ كه‌وا ڕێگا له‌م دیارده‌یه بگیرێ و په‌رله‌مانی كوردستانیش چه‌ند بڕیارێك ده‌ربكات، بۆ سه‌پاندنی سیما و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كوردستانی. گه‌روانه‌كه‌ین وڵاته‌كه‌مان ته‌نها له‌سه‌ر جوگرافیا كوردستان ده‌بێ و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعیش سیما و ناسنامه و زمانی نه‌ته‌وه‌كانی تر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان زاڵ ده‌بێ. بۆیە ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كان و كایه‌كانه‌وه پێویستی به پاڵپشتی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه .