وەڵامی مەلا بەختیار بۆ نەوشیروان مستەفا
( 1 )
كه‌وتنه‌وه وێزه‌ی یه‌كێتی
مه‌خابن، دوای ئه‌وه‌ی دۆخی كوردستان ئارامیه‌كی شیاوی به‌خۆیه‌وه بینی‌و نێوان یه‌كێتی‌و گۆڕانیش، ئومێدێكی خسته ناو خه‌ڵك، له‌پڕ، به‌بێ هۆیه‌كی به‌جێی سیاسی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت «جڤات»ی گۆڕان‌و ژووره‌كانیشیان، له‌كۆبونه‌وه ره‌سمیه‌كانیاندا، بڕیاری هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنیان دژی یه‌كێتی په‌سه‌ندكردبێت، به‌ڕێز رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بێ پاساو، كه‌وته وێزه‌ی یه‌كێتی‌و له مام جه‌لالیشه‌وه تێهه‌ڵچوو. به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، یاداشتی (61) لاپه‌ڕه‌یی ئه‌و ماوه‌یه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی گفتوگۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و سه‌رخستنی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بوو، بڵاوكردۆته‌وه. له‌به‌رئه‌مه، هه‌فته‌یه‌كه، میدیای كوردی سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی یاداشتی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه. كه‌تیایدا، یاداشته‌كانی خۆی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌ژێر تایتڵی (خولیای سه‌رۆكایه‌تی) بڵاوكرده‌وه.
هه‌ڵبژاردنی زه‌مان‌و زه‌مینه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاداشته، به‌رۆشنی ئه‌وه‌مان تێده‌گه‌یه‌نێت كه به‌رێز رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆیه ئه‌م كاته‌ی هه‌ڵبژاردووه، چونكه دڵنیایه دۆخی حزبی‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، قۆناغ به‌قۆناغ رۆده‌چێ. ئه‌گینا له‌ساڵانی رابردوودا، ناكۆكی نێوان یه‌كێتی‌و گۆڕان، هه‌روه‌ها نێوان مام جه‌لال‌و كاك نه‌وشیروان، له‌ئێستا خراپتر بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دۆخی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی به چاكتر ده‌زانی، بۆیه ئه‌م یاداشتانه‌ی بڵاونه‌ده‌كرده‌وه. ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانێت:
– كێشمه‌كێشی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌تادێت بزووتنه‌وه‌كه لێكده‌ترازێنێت، له‌سه‌ركردایه‌تییه‌وه بۆ مه‌كۆكان‌و باژێره‌وانه‌كانیان، وازهێنان په‌یتا په‌یتا به‌رده‌وامه.
– له سێ هه‌ڵبژاردندا، یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی دوای جیابونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان «هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان 25/7/2009» بۆ دووه‌مین هه‌ڵبژاردنی دوای جیابونه‌وه‌ی گۆڕان «هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق 7/3/2010» گۆڕان (19 هه‌زار ده‌نگ) دابه‌زی. سێهه‌مین هه‌ڵبژاردنی دوای جیابونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش «هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم (به‌غدا، دیاله، سه‌لاحه‌دین20/4/2013 – نه‌ینه‌وا 20/6/2013» لیستی گۆڕان، به‌ته‌واوه‌تی ته‌پی.
ئێستا كه له سه‌روبه‌ندی چواره‌مین هه‌ڵبژاردنی دوای جیابوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نزیكده‌بینه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه، كاك نه‌وشیروان له هه‌موو كه‌سێك باشتر دۆخی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه ده‌زانێت، بۆیه، وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی پاساو له (21/8/2013) بۆ چۆنێتی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، رێكخه‌ر، نێوان یه‌كێتی‌و گۆڕانی، به‌سه‌رسوڕمانه‌وه گه‌یانده‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م‌و كه‌وتۆته‌وه وێزه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی خۆی هه‌یه، كه بۆچی دیسان یه‌كێتی؟ چونكه:
– گۆڕان ناتوانێت له‌سه‌ر بنكه جه‌ماوه‌ریه‌كانی پارتی وه‌كو خۆی ده‌یه‌وێت كاریگه‌ر بێت.
– هه‌رگیزیش ناتوانێت، له هێزه ئیسلامیه‌كان، بزووتنه‌وه‌كه‌ی به په‌رۆشتر بۆ ئیسلام پیشان بدات.
– له‌سه‌ره‌تای جیابونه‌وه‌شیان ناتوانێت باشتر له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری بێلایه‌ن‌و رای گشتی كاریگه‌ر بێت. چونكه، بۆ پێنج ساڵ ده‌چێت، سیاسه‌تی بێ‌ئه‌نجامی گۆڕان تاقیكراوه‌ته‌وه.
كه‌وابێ، ئایه‌و مایه، ماوه‌ته‌وه یه‌كێتی‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێته‌وه وێزه‌یان، به‌ڵكو ئه‌مجاره هه‌م یه‌كێتی له‌ناو خۆیدا دوچاری قه‌یرانێكی ده‌روون حزبی بكات (كه مه‌حاڵه بیكات) یاخود له‌م رێگایه‌وه هه‌وڵ بدات زۆرترین ده‌نگده‌ری یه‌كێتی به‌لای بزووتنه‌وه‌كه‌دا رابكێشێت. كاك نه‌وشیروان ده‌یه‌وێت هه‌ردوو ئامانجه‌كه به تیرێك بپێكێت، سه‌ره‌نجام به‌مه‌ش گوایه هه‌م یه‌كێتی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و هه‌میش جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵبلوشێت. به‌ڵكو به‌حسابی خۆی له دوائاكامدا به‌ته‌نها روبه‌روی پارتی بمێنێته‌وه. گه‌ر وایشی لێهات، هه‌نگینێ كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو به‌ته‌واوه‌تی ده‌بنه پاشكۆی سیاسه‌تی ئه‌و. به‌دڵنیاییه‌وه ته‌واوی ئه‌و لێكدانه‌وانه ناڕاستن.
( 2 )
بۆ ئه‌مجاره هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی!!
جارێ با ئه‌وه رونبكه‌ینه‌وه كه دوو هه‌فته‌یه‌كه له كۆبونه‌وه داخراوه‌كاندا، رێكخه‌ر، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی ریزه‌كانی گۆڕان، په‌یتا په‌یتا دوپاتی ده‌كاته‌وه كه، ته‌واوی توانای ده‌خاته‌كار كه یه‌كێتی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. هه‌روه‌كو یه‌كێتی، به‌چه‌شنێ دۆخی خراپ بوبێ، ته‌نها پاڵپێوه‌نانێكی رێكخه‌ری مابێ!
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌تی رقهه‌ڵڕشتنه‌ی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی، بێگومان، دڵنیاین، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش، جگه له زیانی گه‌وره له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و كه‌مێكیش زیان به‌یه‌كێتی گه‌یاندن، هه‌روه‌ها پتر بوار ره‌خساندن كه هێزه ئیسلامگه‌راكان ناكۆكییه‌كان زیاتر بقۆزنه‌وه‌و پارتیش له هه‌ڵبژاردندا سوودی لێوه‌ربگرێ، ئه‌مه جگه له‌سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك به شه‌ڕی قینه‌به‌رایه‌تییه‌وه، جگه له‌و ئه‌نجامانه، بڕیاره‌كانی رێكخه‌ر، هیچی دیكه‌ی لێ سه‌وز نابێته‌وه. چونكه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای جیابونه‌وه‌ی، پێی وابوو یه‌كێتی ده‌كاته هێزی لاوه‌كی، پێینه‌كرا. پاشان خۆیان بۆ ئه‌وه ئاماده ده‌كرد، دوای نه‌خۆشكه‌وتن، یان دووركه‌وتنه‌وه‌ی مام جه‌لال، یه‌كێتی ببێته چه‌ندین باڵ‌و ئاكام به‌شی زۆری یه‌كێتییه‌كان بخه‌نه ژێر ركێفی خۆیان. یه‌كێتی به‌كرده‌وه سه‌لماندی ئه‌مه‌ش خه‌یاڵه. باشترین به‌ڵگه‌ش هه‌م ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێمه، هه‌م یادی 38 ساڵه‌ی پڕ شكۆی یه‌كێتیه. ئه‌م دوو رووداوه، به‌دڵنیاییه‌وه، رێكخه‌رو به‌شێكی تازه پله پێ‌به‌خشێنراوه‌كانی ژووره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی گه‌یاندۆته‌وه ئه‌و قه‌ناعه‌ته، رێگایه‌كی تریان له‌به‌رده‌م نه‌ماوه، ته‌نها گه‌ڕانه‌وه نه‌بێت بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌می جیابونه‌وه‌یان له یه‌كێتی‌و به‌رپاكردنی ئاژاوه‌ی شه‌ڕێكی ده‌روونی به‌رامبه‌ری. ئه‌مجاره‌یان به‌حسابی خۆیان به به‌ڵگه‌و به‌ڵگه‌نامه‌وه دابه‌زیونه‌ته مه‌یدان. ته‌واوی ئه‌م هه‌ڵڵاو بگره‌یه‌ش بۆ سه‌رقاڵكردنی گۆڕانه به ناكۆكییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان، دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناو گۆڕان گه‌یشتنه رۆخی دۆخی ترسناك بۆ بزووتنه‌وه‌كه. له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ڵێین: ئه‌مه‌ش دوا تیری كه‌وانیانه، با بیهاون. له هه‌ڵبژاردندا بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م تیره‌شیان چۆن ژه‌نیوه‌ته زاخاوی رقه‌وه، بۆیه ئامانج ناپێكێت.
له‌م یاداشت بڵاوكردنه‌وه‌دا، رێكخه‌ری گۆڕان، گوایه ده‌یه‌وێت وای پیشان بدات كه (مام جه‌لال)ی سكرتێری گشتی یه‌كێتی، خولیای سه‌رۆكایه‌تی بووه. ئه‌گه‌رچی له دووتوێی رۆژانه‌ی یاداشته‌كه‌یدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ش ده‌سه‌لمێنێت. پێش ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه سه‌لمێنراوه‌كه‌ی ئاماژه پێ بكه‌ین، ده‌ڵێین: با كاك نه‌وشیروان ناویشی نابێت (خولیای سه‌رۆكایه‌تی) به‌ڵام له ویژدانی خۆی‌و هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێك ده‌پرسین:
– ئه‌وساو ئێستاش، ئایا مام جه‌لال، له كه‌سه هه‌ره شایسته‌كانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی عیراق نه‌بووه‌و نییه؟
– ئایا مام جه‌لالیش، مرۆڤ نییه؟ له ژیانی سیاسی خۆیدا بۆی نییه پاداشتی ره‌نج‌و ماندوبونی نیو سه‌ده خه‌باتی خۆی بچنێته‌وه؟
– ئایا پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، شایسته‌ی كورد نه‌بوو، هه‌تا قۆناغی سواڵی ده‌ستكه‌وتی سیاسی كورد كۆتایی پێبێت‌و كورد ببێته شه‌ریكی راسته‌قینه له‌عیراقدا؟
– ئایا كێ دژی هه‌ڵبژاردنی مام جه‌لال بوو به سه‌رۆكی عیراق، له‌ناو عیراقدا؟
– ئه‌گه‌ر مام جه‌لال نه‌بوایه به سه‌رۆك كۆمار، له‌باتی ئه‌و سه‌رۆك كۆمارێكی سونیگه‌را دابنرایه، چه‌ند جاری تر بڕیاری په‌رله‌مان ڤیتۆ ده‌كرا؟
– بوونی مام جه‌لال له سه‌رۆك كۆماری‌دا، چه‌ند بوو به مایه‌ی روونه‌دانی شه‌ڕی تایفی‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌گه‌لێكی زۆری عیراق‌و ده‌ستكه‌وتێكی زۆریش بۆ كورد؟
– سه‌رۆك كۆماریی مام جه‌لال، چه‌ند سه‌نگی بۆ عیراق‌و بۆ كورد له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌و ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی هێنایه دی؟
– ئه‌گه‌ر مام سه‌رۆك‌و خوشك‌وبرایانی تر له حكومه‌تی عیراقدا سه‌نگ‌و كاریگه‌رییان نه‌بووایه، ده‌مێك بوو په‌لاماری خانه‌قین نه‌ده‌دراو كه‌ركوكیش دوچاری كێشه‌ی قوڵتر نه‌ده‌كراو شه‌نگار و ده‌وروبه‌ریش زیاتر؟
( 3 )
مه‌حه‌ك ئه‌نجامه، نه‌ك یاداشت
له سیاسه‌ت‌و پۆستی ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌نجام مه‌حه‌كن. هه‌موو ئه‌و ئه‌نجامانه سه‌ره‌نجامی سه‌رۆك كۆمارێتی مام‌و باقی پۆسته‌كان، هاتوونه‌ته‌دی، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌وه، مام جه‌لال بوویه كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی مێژوویی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچه‌كه، به‌ڵكو له‌جیهانیشدا، كه‌چی تازه تازه، كاك نه‌وشیروان له‌بری ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وتبێ له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی روداوه‌كان‌و گفتوگۆكان‌و نووسینی یاداشته‌كانی هه‌ڵه بووه، هه‌روه‌كو بۆچوونه‌كانی هاتبنه‌دی، به‌شانازییه‌وه بڵاویان ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه به‌ڕێزی بۆچوونه‌كانی بێنه‌دی‌و نه‌یه‌نه‌دی، هه‌رخۆی به‌راست ده‌زانێت‌و به‌س.
بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونه ناكۆكه‌كانیش بخه‌ینه‌ڕوو، كاك نه‌وشیروان، له‌كاتێكدا زۆر دژی بۆچوونه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و پارتی، یاداشته‌كانی پڕكردۆته‌وه، كه‌چی كاتێك دوای مشتومڕێكی زۆر، پرۆسه‌كه ده‌گاته ئه‌نجام، هه‌موو قسه‌كانی پێشووی بیرده‌چێته‌وه‌و ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری سه‌ركه‌وتنی رێكه‌وتنه سیاسییه‌كان‌و چه‌سپاندنی سه‌رۆك كۆماری عیراق‌و سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز بارزانی له لاپه‌ڕه (52)دا ده‌ڵێت:
«هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و سوێندخواردنی یاسایی له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن دا، گۆڕانێكی گرنگه له هه‌رێمی كوردستان دا، گۆڕانه به‌ره‌و به‌دامه‌زراوكردنی داووده‌زگاكانی حوكمڕانی له‌كوردستان دا، به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی داووده‌زگا».
( 4 )
وتنی ئه‌وساو دژایه‌تی ئێستا
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی مام جه‌لالیش بۆ سه‌رۆك كۆماریی، یاداشته‌كه پڕه له تانه‌و ته‌شه‌ر، به‌ڵكو به‌شی زۆر رۆژانه‌كه، ده‌ریده‌خه‌ن كه كاك نه‌وشیروان ده‌مێكه كێشه‌ی شاراوه‌ی به‌رامبه‌ر مام، له ده‌روون‌و ئه‌ندێشه‌یدا په‌نگ داوه‌و بۆ هه‌ل گه‌ڕاوه. كه یاداشته‌كه‌م ورد خوێندنه‌وه‌و له لێكدانه‌وه‌ی جیاواز و ناكۆكه‌كانی، كه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بارودۆخه‌كه نه‌بێ‌و، ئێستاش په‌رۆشیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نه‌بین، به‌ش به‌حاڵێ خۆم ده‌توانم كتێبێكی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌یان هه‌ڵه‌ی مێژوویی، سیاسی، رقه‌به‌رایه‌تی‌و چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م یاداشته بنووسم. دڵنیام زۆری تریش هه‌ن ده‌توانن. بۆ نموونه، هه‌ر خودی نووسه‌ری یاداشت كه دێته سه‌ر گرنگی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار‌و پۆسته‌كانی تر، ئه‌مه‌ی خواره‌وه له وتاری (به‌ڵێ ململانێ‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام چ جۆره ده‌سه‌ڵاتێ؟) له لاپه‌ڕه (42) دا ده‌نووسێت:
«وه‌كو عه‌یبێكی گه‌وره بێ، هه‌ندێ جار هه‌ندێ كه‌س، به‌تایبه‌تی له‌وانه‌ی، بێ باك‌و بێ په‌روا، مل له نوسینی وتار‌و كۆلكه وتار ئه‌نێن، حزبه‌كانی كوردستان تاوانبار ئه‌كه‌ن به ململانێ‌ی ده‌سه‌ڵات‌و، دابه‌شكردنی پۆست‌و پایه‌و وه‌زاره‌ت‌و داووده‌زگا گرنگه‌كان.
ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر جێگه‌ی ناڕه‌زایی‌و سه‌رسوڕمانی كه‌سانێ بێ كه به‌درێژایی ته‌مه‌نیان له‌كوردستان دورنه‌كه‌وتونه‌ته‌وه‌و، ئاگایان له ته‌جروبه‌ی وڵاتانی دنیا نیه، هه‌ر نه‌یسه، ئه‌شێ به‌ئاسایی وه‌ربگیرێ، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ندێ له‌و خۆ به رۆشنبیرزانانه‌ی له ئه‌وروپا خوێندویانه، یاماونه‌ته‌وه، یا كه‌م‌و زۆر له جۆری دابه‌شكردنی نه‌خشه‌ی سیاسی حزبه‌كانی ئه‌و وڵاتانه ئاگادارن، ئه‌وانیش به‌ناڕه‌زاییه‌وه، بگره هه‌ندێ جار به وشه‌ی قێزه‌ون‌و دزێو، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بیروبۆچونه‌كانیان سه‌باره‌ت به تاوانباركردنی حزبه‌كانی كوردستان‌و سه‌ركرده‌كانیان ده‌رببڕن»
ئه‌م بۆچونه، وه‌كو ورده‌كاری هه‌لومه‌رج، دیالۆگ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و نووسه‌رو نووسینانه‌یه، كه به هه‌ڵه له پێویستی مێژوویی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار‌و هه‌رێم تێگه‌یشتبوون. به‌داخه‌وه، دوای جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان، نه‌ك هه‌ر چاوپۆشی له‌و نووسه‌ره (بێ باك و بێ په‌روا) و (كۆلكه وتار)انه كرا، به‌ڵكو هه‌تا ئێستاش، گۆڕان یارمه‌تی‌و دنه‌یان ده‌دات، رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ی بۆ خستنه گه‌ڕ، سایتی بۆ كردونه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌شێك له نووسه‌رو هه‌ڵسوڕاوه‌كانی گۆڕان به‌ناوی خوازراویشه‌وه هه‌مان ره‌وتی نه‌خوازراوی دونیای رۆژنامه‌گه‌ری له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، كه به‌ڕێز رێكخه‌ری گۆڕان، زیاتر له‌وه‌ش، له لاپه‌ڕه (42)دا ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یان پێده‌ڵێت:
«ره‌نگه ئه‌وانه چه‌ند جۆرێ بن:
هه‌ندێكیان، ئه‌وانه‌ن به‌گه‌وره‌یی له‌كوردستانه‌وه رۆیشتوون وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه، كه‌ڵكیان له سووده دارایی‌و مادییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپی وه‌رگرتووه، به‌ڵام كه‌ڵكیان له ته‌جروبه سیاسییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتوه له‌سۆنگه‌ی زۆر شته‌وه، له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه نه‌زانینی زمان، شتێكی ئه‌وتۆ فێرنه‌بوون.
هه‌ندێكیان، داخ له‌دڵن. له‌دڵی خۆیاندا پێیان ناخۆشه به‌كورد له‌دایكیان بوون. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وروپییه‌كاندا هه‌ست به گرێی سایكۆلۆژجی (خۆبه‌كه‌مزانین) ئه‌كه‌ن. هه‌موو شتێكی كوردیان پێ خراپه‌و هه‌مو شت ره‌تئه‌كه‌نه‌وه. ره‌تكردنه‌وه‌یان لێ بوه به خو.
هه‌ندێكیان، لایه‌ندارن، خۆیان، خێزانه‌كه‌یان، بنه‌ماڵه‌كه‌یان، یا ته‌نانه‌ت عه‌شیره‌ته‌كه‌یان پێشیینه‌یه‌كی سیاسی یا پێوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێ له حزبه‌كان هه‌بوه. ره‌نگه كوژراویشی هه‌بێ. ئه‌مانه زۆر جار بێلایه‌نی له‌ده‌س ئه‌ده‌ن به‌و (هه‌وا) یه ئه‌دوێن، كه له‌و رابوردوه‌وه دێ.
هه‌ندێكی تریان، باس‌و بابه‌ت، وتار و لێكۆڵینه‌وو پێشنیاری باش‌و به‌كه‌ڵك ئه‌نوسن. هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه له‌كوردستان له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردانی سیاسییه‌وه نزیكن كه‌ڵك له بیروبۆچونه‌كانیان وه‌رئه‌گرن»
ده‌پرسین له‌دوای جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان، چ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ژینگه‌ی ئه‌و نووسه‌ر و نووسینانه‌دا هات، كه وای له گۆڕان كردبێ، به چاوپۆشیی له هه‌موو ئه‌و قسانه پشتیوانیان بكات؟ به‌ڵكو ده‌توانین بڵێن له‌دوای جیابوونه‌وه‌یان، هه‌روه‌ك دۆخی سیاسی له‌كوردستاندا ئاڵۆزتر بووه، ره‌وتی میدیای كوردیش، زیاتر شێواوه. كاریگه‌ری خراپیشی له‌سه‌ر ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چاره‌سه‌ری سیاسیش داناوه. ته‌نانه‌ت هاوسه‌نگه‌ری له هاوسه‌نگه‌ر، برای له برا، خوشكی له خوشك، كه‌سوكاری له كه‌سوكارو هه‌تاڕاده‌ی لێكترازانی بنه‌ماڵه‌كانیش، جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان، كاریگه‌ری ناله‌باری هه‌بوو. ئه‌مه جگه له به‌هێزتركردنی هێزه ئیسلامگه‌راكان‌و زیاتر باڵاده‌ست بونی پارتیش.
( 5 )
له‌مه‌یاندا.. راسته به‌ڵام بانێكه‌و دوو هه‌وا
ده‌مه‌وێ بۆ مێژوو بیڵێم: له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م یاداشته، باشتر هاته‌وه‌بیرم، كه كاك نه‌وشیروان له‌و مشتومڕانه‌ی له‌سه‌ر سه‌رۆكی كۆمار‌و سه‌رۆكی هه‌رێم، چۆن بیری كردۆته‌وه‌و لایه‌نگری سیستمی په‌رله‌مانی بووه. ئه‌مه به‌خاڵێكی پۆزه‌تیڤ بۆی تۆمار ده‌كرێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه، له‌دوا مشتومڕه‌كانی په‌رله‌ماندا، به‌ڕێزی له‌سه‌ر سیستمی سه‌رۆكایه‌تی رازی بووه. دیاره به‌رێزیشی جێگری سكرتێری گشتی بووه (نه‌ك وه‌ك من ئه‌وسا ته‌نها ئه‌ندامی ئیحتیاتی مه‌كته‌بی سیاسی‌و لێپرسراوی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان بووم) له‌زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نووسینی پاكنووسی ده‌ستوریشدا، منی تێدا نه‌بووم. نه‌ك هه‌ر هێنده، به‌ڵكو دوای جیاكردنه‌وه‌ی گۆڕانیش، له‌په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووردا، كه ئێستا مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، فراكسیۆنی گۆڕان، ده‌ستیان بۆ هه‌ڵبڕی. پاشان، په‌شیمانبوونه‌وه. به‌ش به‌حاڵی خۆم به‌ئاسایی ده‌زانم، به‌بڕیارو به‌رنامه‌یاندا، خۆیان‌و ئیسلامگه‌راكانی هاوپێناویان بچنه‌وه هه‌تا سیاسه‌تی نه‌گه‌تیڤی ئۆپۆزسیۆن به‌هێزبكه‌ن. ئه‌مه، ئاساییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نائاساییه، به‌شێك له‌بۆچوونه‌كانیان به‌شێوه‌ی «سازان» بشیه‌ته‌دی، هه‌ر دژبن‌و به‌ڵكو دۆخه‌كه خراپتر بشڵه‌ژێنن.
ئۆپۆزسیۆنی جیهانی دیموكرات، كه ئامانجه‌كانیان هاته‌دی، هه‌ست به‌شانازی خزمه‌تكردنی دیموكراسی‌و نه‌وه‌كانی ئاینده ده‌كه‌ن، نه‌ك دۆخی سیاسی خراپتر بكه‌ن. ئاخر ئه‌مه جیاوازی، سیستم‌و كۆمه‌ڵێكی دیموكراتی هوشیار، له‌گه‌ڵ سیستمێكی تێپه‌ڕیوو به‌قۆناغی گوزه‌ری دیموكراسی، هێشتا رای گشتی په‌روه‌رده نه‌كراوی دیموكراسی.. به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ی راسته‌قینه‌و چه‌مكی هاوچه‌رخی دیموكراسی.
( 6 )
وه‌زیری پیشه‌سازی وابوو
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه له‌سه‌ر كارامه‌یی‌و ناكارامه‌یی وه‌زیره‌كانی كورد‌و پۆستداره‌كان له‌به‌غداد، هێرشێكی توندیان ده‌كاته سه‌رو به‌كه‌سانی كار له‌ده‌ستنه‌هاتووی كه گوایه هیچیان بۆ كورد پێنه‌كرابێ، له لاپه‌ڕه (38) دا ده‌ڵێ:
«وه‌زیره كورده‌كانی یه‌كه‌مین وه‌زاره‌ت، كه پاڵێوراوی پارتی‌و یه‌كێتی‌و یه‌كگرتووبوون‌و وه‌زیره كورده‌كانی دووه‌مین وه‌زاره‌ت، كه پاڵێوراوی پارتی‌و یه‌كێتی بوون.. چی‌یان بۆ كورد به‌ده‌س هێناوه‌و چی‌یان بۆ كوردستان ئه‌نجامداوه. ئایا هاووڵاتییانی كوردستان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن له‌به‌غداد وه‌زیریان هه‌یه‌و له‌به‌غداد شه‌ریكێكی راسته‌قینه‌ن له‌كاروباره‌كانی حكومه‌تی عیراقدا. كامانه‌ن ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئه‌وان، له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته ناوه‌ندییه‌كانی به‌غداده‌وه، بۆ كوردستانیان ئه‌نجامداوه یا داناوه؟ كامانه‌ن پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابوری‌و، كامانه‌ن پاڵاوگه‌كانی نه‌وت‌و، ئیستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو، هێڵی ئاسنین‌و پرد‌و رێگاوبانه ستراتیجییه‌كان؟»
لێره‌دا ده‌پرسین: له‌خولی یه‌كه‌می حكومه‌تی عیراق یه‌كێك له‌وه‌زیره كورده‌كان له‌به‌غدا، كه یه‌كێك له‌گرنگترین وه‌زاره‌ته‌كانی عیراقی گرته‌ده‌ست، ئه‌ویش وه‌زاره‌تی پیشه‌سازییه، كاك محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم بوو. ئاخۆ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی كه ده‌یان ملیار دۆلار بودجه‌ی بوو، وه‌زیره‌كه‌ی به‌نوێنه‌رایه‌تی كورد‌و یه‌كێتی دانرابوو، ئه‌وكاته جگه له‌كوردستان، باقی ناوچه‌كانی عیراق كه‌مترین بواری بوژانه‌وه‌ی پیشه‌سازی تیا‌بوو. ده‌پرسین:
ئه‌م وه‌زیره به‌ڕێزه‌ی كورد، كه ئێستا دووه‌م كه‌سایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، له‌و ساڵانه‌ی وه‌زیریدا، ئایا:
– كارگه‌یه‌كی ستراتیجی له‌كوردستاندا بڕیارداوه؟
– پڕۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی كه ژێرخانی ئابووریی كوردستان پته‌و بكات، په‌سه‌ندكردووه؟
– یارمه‌تی تاقه كۆمپانیایه‌كی كوردی بێلایه‌نیشی داوه؟
– ته‌نانه‌ت كارگه‌ی كلێنكسیشی له‌كوردستان دامه‌زراندووه؟
– ئاخۆ، بچووكترین كارئاسانیی بۆ پیشه‌سازی له‌كوردستاندا كردووه؟
– ئه‌گه‌ر له‌سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمدا نه‌یتوانیبێ كارێكی ئه‌وتۆی پیشه‌سازی بكات، ئه‌ی له‌كه‌ركوك؟ ئه‌ی له‌خانه‌قین؟ ئه‌ی له‌شه‌نگار؟ ئه‌ی له‌مه‌خمور؟ ئه‌ی له‌دوزخورماتو؟ ئه‌ی له‌جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و مه‌نده‌لی؟ ئایا بچووكترین هه‌نگاوی ناوه؟
هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت ئه‌م وه‌زیری پیشه‌سازییه، هیچی ئه‌وانه‌ی نه‌كردووه. ئه‌گه‌ر شتێك كرابێ، جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار‌و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران‌و باقی وه‌زیره كورده‌كان، له‌كوردستاندا كردویانه. باشه، بۆچی كاك نه‌وشیروان، له‌مام جه‌لال-ه‌وه تا دوا كه‌سی ناو یه‌كێتی، داده‌شۆرێ، به‌ڵام كه دێته سه‌ر وه‌زیری پیشه‌سازی‌و هاوپێناوه‌كانی تری، توخنیان ناكه‌وێت. ئایه ده‌شێ.. بانێك‌و دوو هه‌وا بێ؟!
( 7 )
رازیبوونی تاڵه‌بانی‌و ده‌عوای ناحه‌ق
له‌به‌شێكی یاداشته‌كه‌یدا، به‌ڕێز نه‌وشیروان، نوكی قه‌ڵه‌م ده‌چه‌قێنێته ویژدان‌و بێ په‌روا له‌ئۆباڵی مێژوو، بێ سڵه‌مینه‌وه له‌خه‌باتی هاوبه‌شی هه‌موومان، بێ گوێدانه ماندوبوونی هه‌ڤاڵ‌و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی، له لاپه‌ڕه (50 و 51)دا ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌گێڕێته‌وه:
«هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانی م س له‌ماوه‌ی رابوردودا چاپلوسییان بۆ تاڵه‌بانی ئه‌كردو، بۆئه‌وه‌ی له‌دابه‌شكردنه‌وه‌ی پله‌وپایه‌كانی قۆناغی تازه‌ی داووده‌زگاكانی عیراق‌و كوردستاندا جێگه‌یه‌كیان به‌ر بكه‌وێ، بیانویان داته‌ئاشی بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی زوتر قانونی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌وجۆره‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی داوایان كردبو، په‌سند بكرێ‌و، خۆیشیان ئه‌یانزانی داكۆكی له‌بابه‌تێكی ناڕه‌وا ئه‌كه‌ن به‌قازانجی یه‌كێتی نیه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێكیان، هه‌ندێ جار، مه‌راییان بۆ مه‌سعودو نێچیروان ئه‌كرد.
ئه‌مانه هه‌ریه‌كه‌یان مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه:
كۆسره‌ت ره‌سول، ئه‌یه‌وێ ببێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی یه‌كگرتوی هه‌رێم یان ببێته جێگری سه‌رۆك.
د به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌یه‌وێ ببێته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق یان جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق.
د فوئاد مه‌عسوم، ئه‌یه‌وێ ببێته‌وه به‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق‌و كچه‌كه‌ی ببێته‌وه به‌وه‌زیر.
عه‌دنان موفتی، ئه‌یه‌وێ ببێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان.
عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌یه‌وێ ببێته وه‌زیر له‌حكومه‌تی یه‌كگرتوودا.
ئه‌رسه‌لان بایزو مه‌لا به‌ختیار، ئه‌یانه‌وێ تاڵه‌بانی لێیان رازی بێ‌و، له‌شوێنه‌كانی خۆیان دا بمێننه‌وه. به (ئاگاییه‌وه) بوونه‌ته پارێزه‌ری (ده‌عوایه‌كی ناحه‌ق)»
جارێ ئه‌وه‌ی كه‌مێك دیقه‌ت له‌و ناوانه‌ی سه‌ره‌وه بدات، به‌ئاسانی بۆی ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌ر ئه‌وسا ساڵه‌ها پێش جیاكردنه‌وه‌ی گۆڕان، كاك نه‌وشیروان، رێكخستنی له‌ناو رێكخستنی یه‌كێتی دروستكردووه‌و له‌یادشته‌كه‌یدا، هه‌موو ئه‌وانه‌ی بواردووه، كه ته‌كه‌تولی خۆی بوون له‌مه‌كته‌بی سیاسی، وه‌كو به‌رێزان: 1- عومه‌ری سه‌ید عه‌لی. 2- محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم. 3- عوسمانی حاجی مه‌حمود. 4- جه‌لال جه‌وهه‌ر. 5- مسته‌فای سه‌ید قادر. 6- قادری حاجی عه‌لی.
له‌سه‌ركردایه‌تیشدا وه‌كو به‌ڕێزان: 1- ئاسۆ عه‌لی. 2- سه‌فینی مه‌لا قه‌ره. 3- عوسمان بانی مارانی. 4- شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، 5-جه‌مال حاجی محه‌مه‌د.
كه‌سێك له‌و پله‌وپایه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی كاك نه‌وشیروان، یاداشته‌كانی ئاواهی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی نووسیبێت‌و رووداوه‌كانی به‌وشێوه‌یه له‌ڕوانگه‌ی ته‌كه‌تول‌و به‌رنامه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌دواڕۆژدا، لێكدابێته‌وه، ئێستا، دوای باشتر ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كانیش، بێ ده‌ستكاریكردن، بۆ رای گشتیش بڵاویان بكاته‌وه، ئاخۆ چۆن ده‌بێت باوه‌ڕ به‌بڕیارو بۆچوونه‌كانی تری به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه بكرێت؟!
( 8 )
یاداشت‌و مێژووی ئاره‌زوو
مێژوو به‌ئاره‌زوو نانووسرێت. یاداشتیش به‌ڕق تۆمار ناكرێت. له‌یاداشت‌و مێژوونووسیندا، رووداو‌و به‌سه‌رهاته‌كان وه‌كو هه‌ن، ده‌بێت بنووسرێن، نه‌ك وه‌كو ده‌ویسترێن.
دڵنیام هه‌ڤاڵانی تر، وه‌ڵامیان ئێستا یان له‌كاتی خۆیدا ده‌بێت. به‌ڵام به‌ش به‌حاڵێ خۆم ته‌نها لێره‌دا هێنده ده‌ڵێم: (ئه‌گه‌رچی ساڵه‌ها له‌یه‌كێتیش له‌سه‌ر هه‌ڵوێست نه‌ك چاپڵۆسی جیابوومه‌ته‌وه) كه‌سێكم رێزی جه‌نابی مام جه‌لالم زۆر له‌لایه. ته‌نانه‌ت له‌دوای جیابوونه‌وه‌ش. شایه‌تیشم زۆرن‌و زیندوشن، كه ئێره كاتی ورده‌كاری ئه‌و باسانه نییه.
لێره‌دا سه‌باره‌ت به (چاپڵۆسی) به‌ش به‌حاڵی به‌نده، بیری كاك نه‌وشیروان‌و ئه‌و برایانه‌ی ده‌خه‌مه‌وه كه ئێستا له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن، یان وازیان له‌بزووتنه‌وه‌كه هێناوه. چه‌ند جار رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ خۆم باسیان كردووه، كه كه‌سێكم له‌و كه‌سانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر مام‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا بیروڕای خۆم به‌ڕاشكاوی ده‌رده‌بڕم. كاتی خۆیشی له‌شاخدا، كه كه‌م كه‌س مابوو كاك نه‌وشیروان، به‌گژیدا نه‌چوبێته‌وه‌و كه‌سایه‌تی نه‌شكاندبێ، له‌و كه‌سانه بووم، سه‌ره‌نجامی ماندووبوون‌و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان، حساب بۆ قسه‌كانم نه‌كات‌و رێزم لێ نه‌گرێ. ئاكامی ئه‌م به‌ڕاشكاوی ده‌ربڕینه‌ی بیروڕاش بوو، چ له‌كۆبوونه‌وه‌و چ له‌كۆڕه‌كان‌و چ له‌نووسینه‌كاندا، له‌دوای یه‌كگرتنه‌وه له‌ساڵی (1993)ش هه‌تا به‌ستنی دووه‌مین كۆنگره (2001) من ڤیتۆم له‌سه‌ربوو ببمه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام دژم بوو بكرێمه مه‌كته‌بی سیاسی، خودی كاك نه‌وشیروانه. مام جه‌لالیش له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌كا كاك نه‌وشیروان وای لێكبداته‌وه دژی ئه‌و بۆ مه‌كته‌بی سیاسی كاندید كرابم، بواری دا چه‌ندین كه‌س به‌سه‌ر شانی مندا بۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌رزببنه‌وه، كه خودی خۆیان ده‌یسه‌لمێنن، من یا له ریزه‌كانی یه‌كێتیدا رێكمخستوون، یان له‌كۆمیته‌كانی خواره‌وه به‌رپرسیاریان بووم، یاخود پێش زۆربه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وسا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بووم.
شه‌رمێكی سیاسی گه‌وره‌یه، مرۆڤ له‌سه‌ر مه‌سه‌له بنچینه‌ییه‌كانی سیاسه‌ت، له‌كه‌سایه‌تی یه‌كه‌می حزبه‌كه‌ی، یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كی تری پله‌وپایه بێت، بۆچوونی خۆی ده‌رنه‌بڕێت.
له‌وه‌ش زیاتر، شه‌رمه‌زارییه‌كی سیاسی گه‌وره‌یه، له‌به‌ر مه‌رام‌و كینه، رێز له‌ڕابه‌ری حزبه‌كه‌ت‌و شۆڕشه‌كه‌ت نه‌گری، به‌ڵكو به‌بێ هۆی ئایدیۆلۆژی‌و سیاسی، نه‌خشه‌داڕێژێ بیشكێنێ.
چه‌ند جارێك له‌شاخ‌و له‌شار، كه له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی جه‌نابی مام جه‌لال كۆك نه‌بووم‌و مام كاردانه‌وه‌ی هه‌بووه، به‌رده‌وام كاك نه‌وشیروان له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، پێی وتوم: حه‌ق نییه به‌و شێوه‌یه بیروبۆچوونه‌كانت ده‌رببڕیت‌و مام جه‌لال عاجز بكه‌یت. له‌شاریش هه‌روه‌ها.
هیچی له‌بیر نه‌بێ كاك نه‌وشیروان، كاتێك یاداشته‌كه‌یان بۆ مام جه‌لال نووسی، باشی له‌بیره من‌و كاك دلێری سه‌ید مه‌جید یاداشته‌كه‌مان بۆ مام جه‌لال برد. بیرمه، دوای كاتژمێر 12 ی شه‌وی 12|11ی 10/2004 بوو له‌قه‌ڵاچوالان یادشته‌كه‌مان گه‌یانده مام، پێش ئه‌وه‌ی بیخوێنێته‌وه، سه‌ره‌تا ته‌نها سه‌یری ناوه‌كانی كرد، داخی بۆ هه‌ندێكیان هه‌ڵكێشا، روویكرده من، وتی:
– مه‌لا به‌ختیار تۆ ده‌ڵێی چی؟
منیش وتم:
– مام، ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ی یاداشته‌كه‌یان نووسیوه، هه‌ندێكیان هاوڕێی ته‌مه‌نی سیاسی جه‌نابتن. به‌ڕای من یاداشته‌كه به‌وردی بخوێنه‌ره‌وه، ره‌خنه‌ی راستی تیایه، بۆچوونی باشیشی تیایه، راست‌و باشه‌كان بسه‌لمێنه‌و جێبه‌جێشیان بكه. ئه‌وه‌ی ده‌شتوانی بیسه‌لمێنیت وا نییه، له‌گه‌ڵ خۆیاندا دانیشه بۆیان رونكه‌ره‌وه، كه پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته.
كاك دلێری سه‌ید مه‌جیدیش پشتیوانی قسه‌كانی كردم.
بۆ مێژوو ده‌ڵێم: مام وتی:
– زۆرم پێناخۆشه، نێوانمان بگاته ئه‌م راده‌یه، به‌ڵام به‌قسه‌تان ده‌كه‌م، وا ده‌كه‌م.
هه‌ر ئه‌و شه‌وه، هه‌تا سێی به‌یانی نه‌یهێشت بڕۆین، كۆمه‌ڵێك باسی كۆن‌و نوێی هێنایه‌ئاراوه (كاتی بڵاوكردنه‌وه‌یان دێ).
من‌و كاك دلێر، به‌وه نه‌وه‌ستاین، ده‌مه‌وبه‌یانی سه‌ردانی هه‌ڤاڵ هێرۆمان كرد‌و سه‌رگوزشته‌كه‌مان بۆ گێڕایه‌وه‌و داوامان لێ‌كرد، له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دا هاوكاریمان بكا، په‌یمانی دا. دوای ئه‌وه چوینه لای كاك سه‌لاحه‌دینی موهته‌دی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، ئه‌ویش گفتی دا. هه‌ردووكیشیان قسه‌كه‌یان برده‌سه‌ر. پاشان هه‌ڤاڵانی تریش درێغییان نه‌كرد.
كاك دلێر قسه‌كه‌ی گه‌یاندبوو به كاك نه‌وشیروان‌و ئه‌و برایانه‌ی یاداشته‌كه‌یان ئیمزا كردبوو. دوای رۆژێك من سه‌ردانی كاك نه‌وشیروانم كرد، به‌گه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌م سوپاسی كردم. وتی:
– هه‌ر ئه‌مه‌م له‌تۆ چاوه‌ڕوان ده‌كرد. به‌هه‌موومان ده‌بێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
( 9 )
پاداشتی ناهه‌قی.. رق نییه، هه‌قه!!
ئێستا، كاتێك ئه‌م قسانه له‌سه‌ر خۆم ده‌خوێنمه‌وه‌و كاك نه‌وشیروان پێمده‌ڵێت: به‌ئاگاییه‌وه بۆته پارێزه‌ری ده‌عوایه‌كی ناحه‌ق، نازانم چی ده‌رهه‌ق به‌م ناهه‌قییه بڵێم، كه ده‌رهه‌قم ده‌یكات. جگه له‌وه‌ی بڵێم:
گه‌ردنت ئازادبێت كاكه نه‌وه*، دڵنیابه، ئه‌گه‌ر من مێژووبنووسم‌و سوود له‌یاداشته‌كانم وه‌ربگرم، هه‌رگیز ئه‌م ناهه‌قیه‌ت ده‌رهه‌ق ناكه‌م. راستییه‌كان چۆن بوون، وه‌كو خۆیان باسیان ده‌كه‌م.
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێم: له‌م كاته‌دا هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌تماغانه، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، نه‌ك بۆ یه‌كێتی، به‌ڵكو بۆ خودی گۆڕانیش. ئازاردانی شه‌هیدان‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی فیداكار‌و كه‌مئه‌ندامه. خۆڕاگریی زیندانیه‌كانمان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان كه‌مبایه‌خ ده‌كات. بۆیه تكام وایه، لێره‌وه كۆتایی پێبێنین. لێگه‌ڕێین رۆژی خۆی بێته‌پێشه‌وه، پێویست ده‌كات راستییه‌كان بڵێین. ئێستا، با قوڵتر سه‌یری چۆنێتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی ده‌ستوورو چوونه ناو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین. رق هه‌ڵڕشتن، ده‌بێته كۆسپێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م نووسینی ده‌ستورێكی گه‌لپه‌سه‌ند. بڵاوكردنه‌وه‌ی یاداشت له‌هه‌لومه‌رجێكی نه‌گونجاودا، نه‌خوازه‌ڵڵا یاداشته‌كه‌ش ئاوه‌ها بێ، لایه‌نه ناله‌باره‌كانی هێزه سیاسییه‌كان زاڵ ده‌كات. با ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنین. با له‌سه‌ر سازان‌و هه‌مواركردنی ده‌ستور له‌ناو په‌رله‌مان رێك بكه‌وین.
ئێستاش نه‌چووه بچێت، ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌به‌رده‌مماندا ماون، زۆرترن‌و ته‌واوكه‌ری ئه‌ركه‌كانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌و سیاسه‌تی ده‌ستووری‌و حوكمڕانین. ده‌با هه‌موومان ته‌واوی ئه‌و ئه‌ركانه به‌پێی توانا راپه‌ڕێنین. تكام وایه، با ترازان، نه‌گاته هه‌ڵدێران. تكایه.
*كاكه نه‌وه: ده‌سته‌واژه‌یه‌كه مام جه‌لال له‌ساڵی 1977ه‌وه هه‌تا جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان به‌كاك نه‌وشیروانی ده‌وت (كاكه نه‌وه، پێشمان كه‌وه).
..
لەکوردستانی نوێ وەرگیراوە