نەوشیروان موستەفا چی بەرەخنەگران دەڵێت: هەندێکیان داخ له دڵن لەبەرامبەر ئەوروپییەكاندا هەست بەخۆ بەكەمزانین ئەكەن

0

نەوشیرواننەوشیروان موستەفا بۆ رەخنەگرانی کورد لەدەرەوە: هەندێکیان داخ لەدڵن لەبەرامبەر ئەوروپییەكان دا هەست بەگرێی سایكۆلۆجی “خۆبەكەمزانین” ئەكەن

نوچەنێت
نەوشیروان موستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لەو یاداشتە رۆژانەی خۆی کە بڵاوی کردەوە، لەیەکێک وتارەکانیدا، هێرش دەکاتە سەر بەشێک لەو کوردانەی ئەورپا کە رەخنەیان لە پارتی و یەکێتی گرتووە لەبارەی پرسی دابەشکردنی پۆستەکان، و دەڵێت بەشیک لەوانە داخ لەدڵن، كه ڵكیان له سوده دارایی و مادی یه كانی وڵاتانی ئه وروپی وه رگرتوه، به ڵام كه ڵكیان له ته جروبه سیاسی یه كانیان وه رنه گرتوه.

رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان نوسیویەتی”ئه م كاره ئه گه ر جێگه ی ناڕه زایی و سه رسوڕمانی كه سانێ بێ كه به درێژایی ته مه نیان له كوردستان دور نه كه وتونه ته وه و، ئاگایان له ته جروبه ی وڵاتانی دنیا نیه، هه ر نه یسه، ئه شێ به ئاسایی وه ربگیرێ، به ڵام سه یر ئه وه یه هه ندێ له و خۆ به رۆشنبیرزانانه ی له ئه وروپا خوێندویانه، یا ماونه ته وه، یا كه م و زۆر له جۆری دابه شكردنی نه خشه ی سیاسی حیزبه كانی ئه و وڵاتانه ئاگادارن، ئه وانیش به
ناڕه زاییه وه، بگره هه ندێ جار به وشه ی قێزه ون و دزێو، هه وڵ ئه ده ن بیروبۆچونه كانیان سه باره ت به تاوانباركردنی حیزبه كانی كوردستان و سه ركرده كانیان
ده رببڕن”.
نەو شیروان موستەفا رەخنەگرانی کورد لە ئەورپا دابەشی سەر چەند بەرەیەک دەکات و دەڵێت”هه ندێكیان، ئه وانه ن به گه وره یی له كوردستانه وه رۆیشتون وه كو خۆیان ماونه ته وه، كه ڵكیان له سوده دارایی و مادی یه كانی وڵاتانی ئه وروپی وه رگرتوه، به ڵام كه ڵكیان له ته جروبه سیاسی یه كانیان وه رنه گرتوه له سۆنگه ی زۆر شته وه، له سه رو هه مویانه وه نه زانینی زمان، شتێكی ئه وتۆ فێر نه بون. هه ندێكیان، داخ له دڵن. له دڵی خۆیان دا پێ یان ناخۆشه به كورد له دایكیان بون.له به رامبه ر ئه وروپی یه كان دا هه ست به گرێ ی سایكۆلۆجی “خۆبه كه مزانین” ئه كەن. هه مو شتێكی كوردیان پێ خراپه و هه مو شت ره ت ئه كه نه وه. ره تكردنه وه یان لێ بوه به
خو. هه ندێكیان، لایه ندارن، خۆیان، خێزانه كه یان، بنه ماڵه كه یان، یا ته نانه ت عه شیره ته كه یان پێشینه یه كی سیاسی یا پێوه ندی یه كی كۆمه ڵایه تی له گه ل یه كێ له حیزبه كان هه بوه. ره نگه كوژراویشی هه بێ. ئه مانه زۆر جار بێلایه نی له ده س ئه ده ن به و “هه وا”یه ئه دوێن، كه له و رابوردوه وه دێ. هه ندێكی تریان، باس و بابەت، وتار و لێكۆڵینه وه و پێشنیاری باش و به كه ڵكئه نوسن. هه ندێ له وانه ی كه له كوردستان له ناوه نده كانی بڕیاردانی سیاسی یه وه
نزیكن كه ڵک له بیروبۆچونه كانیان وه رئه گرن”.

…..
 دەقی وتارەکەی نەوشیروان مستەفا کە لەناو یاداشتەکانیدا لەلاپەرە 42 بڵاو کراوەتەوە

ئەگەر کێشەیەک لە فۆنتی نوسین هەیە بەهۆی ئەوەیە کە لە  PDF وەرگراوە. ئەتوانن سەردانی لینکی خوارەوە بکەن بۆ خوێندنەوەی دەقی وتارەکە لە یاداشتەکانی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان.

به ڵێ ململانێ یه له سه ر ده سه ڵات،
به ڵام چ جۆره ده سه ڵاتێ؟

نەوشیروان مستەفا
وه كو عه یبێكی گه وره بێ، هه ندێ جار هه ندێ كه س، به تایبه تی له وانه ی، بێ باك و
بێ په روا، مل له نوسینی وتار و كۆلكه وتار ئه نێن، حیزبه كانی كوردستان تاوانبار
ئه كه ن به ململانێ ی ده سه ڵات و، دابه شكردنی پۆست و پایه و وه زاره ت و داووده زگا
گرنگه كان.
ئه م كاره ئه گه ر جێگه ی ناڕه زایی و سه رسوڕمانی كه سانێ بێ كه به درێژایی
ته مه نیان له كوردستان دور نه كه وتونه ته وه و، ئاگایان له ته جروبه ی وڵاتانی دنیا نیه،
هه ر نه یسه، ئه شێ به ئاسایی وه ربگیرێ، به ڵام سه یر ئه وه یه هه ندێ له و خۆ به
رۆشنبیرزانانه ی له ئه وروپا خوێندویانه، یا ماونه ته وه، یا كه م و زۆر له جۆری
دابه شكردنی نه خشه ی سیاسی حیزبه كانی ئه و وڵاتانه ئاگادارن، ئه وانیش به
ناڕه زاییه وه، بگره هه ندێ جار به وشه ی قێزه ون و دزێو، هه وڵ ئه ده ن
بیروبۆچونه كانیان سه باره ت به تاوانباركردنی حیزبه كانی كوردستان و سه ركرده كانیان
ده رببڕن.
ره نگه ئه وانه چه ند جۆرێ بن:
هه ندێكیان، ئه وانه ن به گه وره یی له كوردستانه وه رۆیشتون وه كو خۆیان
ماونه ته وه، كه ڵكیان له سوده دارایی و مادی یه كانی وڵاتانی ئه وروپی وه رگرتوه، به ڵام
كه ڵكیان له ته جروبه سیاسی یه كانیان وه رنه گرتوه له سۆنگه ی زۆر شته وه، له سه رو
هه مویانه وه نه زانینی زمان، شتێكی ئه وتۆ فێر نه بون.
هه ندێكیان، داخ له دڵن. له دڵی خۆیان دا پێ یان ناخۆشه به كورد له دایكیان بون.
له به رامبه ر ئه وروپی یه كان دا هه ست به گرێ ی سایكۆلۆجی “خۆبه كه مزانین” ئه كەن.
هه مو شتێكی كوردیان پێ خراپه و هه مو شت ره ت ئه كه نه وه. ره تكردنه وه یان لێ بوه به
خو.
هه ندێكیان، لایه ندارن، خۆیان، خێزانه كه یان، بنه ماڵه كه یان، یا ته نانه ت
عه شیره ته كه یان پێشینه یه كی سیاسی یا پێوه ندی یه كی كۆمه ڵایه تی له گه ل یه كێ له
حیزبه كان هه بوه. ره نگه كوژراویشی هه بێ. ئه مانه زۆر جار بێلایه نی له ده س ئه ده ن
به و “هه وا”یه ئه دوێن، كه له و رابوردوه وه دێ.
هه ندێكی تریان، باس و بابه ت، وتار و لێكۆڵینه وه و پێشنیاری باش و به كه ڵك
ئه نوسن. هه ندێ له وانه ی كه له كوردستان له ناوه نده كانی بڕیاردانی سیاسی یه وه
نزیكن كه ڵک له بیروبۆچونه كانیان وه رئه گرن.
*
حیزبی سیاسی بۆچی دائه مه زرێ و به رنامه دائه نێ و هه ڵمه تی پرۆپاگانده ئه با و
خه ڵك له خۆی كۆ ئه كاته وه؟ بۆ ئه وه نیه ده سه ڵات بگرێته ده س و به رنامه كه ی له
بواری سیاسی، ئابوری، كۆمه ڵایه تی، رۆشنبیری… دا جێبه جێ بكا؟ له كوردستانیش
وایه، به ڵام به شێوه ی خۆی.
به ڵێ ئه مڕۆ له كوردستان دا كێشه ی سه رۆكایه تی هه رێم هه یه . ئه مه ش شێوه یه كی
ده ربڕینی ململانێ ی ده سه ڵاته له كوردستان دا. تا ئه و كاته ی، ئه م ململانێ یه، له
چوارچێوه ی دیالۆگی سیاسی – قانونی دا ئه كرێ، كارێكی شارستانی و ئاسایی یه نه ك
تاوان و به فیڕۆدانی ره نجی تێكۆشه ران و خوێنی شه هیدان.
هه رێمی كوردستانی عیراق، كه هه رێمێكی فیدرالی یه ، له سنوری ده وڵه تی عیراق
دایه، عیراق هێشتا ده ستوری نیه، تازه خه ریكی دانانی كۆمیته ی نوسینی ده ستور و
لێدوان و باس كردنین.
عیراقی نوێ به پێ ی ده ستورێكی نوێ، بنیات ئه نرێته وه.
له م عیراقه دا ئه شێ یه كێ له دو سیسته می سیاسی ببێ به فه لسه فه ی داڕشتنی
ده ستوری داهاتوی عیراق، كه ئیستا و تا پاشه ڕۆژێكی نادیار، له كوردستان و له عیراق
كاری پێ ئه كرێ، ئه ویش: سیسته می سه رۆكایه تی و سیسته می پارله مانی یه .
به ڵێ ململانێ یه له سه ر ده سه ڵات، له سه ر ئه وه ی كام له م دو سیسته مه له عیراق دا
ده سه ڵات بگرێته ده س و، كام له م دو سیسته مه له كوردستان دا بچه سپێ.
ئه مه هیچ پێوه ندی یه كی به وه وه نیه به ڕێزان مه سعود و مام جه لال یان یه كێتی و
پارتی كامیان زۆرتر ده سه ڵاتیان هه بێ. ئه مه پێوه ندی به ئازادی یه كانی ئیستای خه لك
و وه چه كانی دوارۆژه وه هه یه ، ئیستا چ جۆره رژێمێكیان بۆ هه ڵئه بژێرن.
ئه و رژێمه ی ئیستا هه ڵئه بژێردرێ و ئه سه پێنرێ، جگه له وه ی ئیستا حوكمی
دانیشتوانی ئیستای كوردستان ئه كات، حوكمی وه چه كانی دوای ئیستا و نه وه كانی
داهاتوش ئه كات.
جا پرسێكی ئاوه ها گرنگ و چاره نوسساز:
ئه هێنێ ئیستی له سه ر بكرێ و له سه ری رابوه ستن تا له هه مو بارێكیه وه
تاووتوێ ی ئه كرێ. لایه نه باش و خراپه كانی هه ڵئسه نگێنرێ، ئینجا بڕیاری لێ بدر ی؟
یان بۆ رازی كردنی فڵانه كه س و بۆ رازی كردنی فڵانه حیزب، بڵێن: “بیده به رێ
با تێپه ڕێ!”
له كوردستان نه ته جروبه ی سیسته می سه رۆكایه تی و نه هی سیسته می پارله مانی
نه بوه، به ڵام له عیراق ته جروبه ی سیسته می سه رۆكایه تی هه بوه، كه سیسته مه كه ی سه دام
حسێن و حیزبی به عس بو. له چه ند وڵاتێكی رۆژه ڵاتی ناوه ڕاستیش دا ئه م دو
سیسته مه پێڕه وی ئه كرێ، بۆ نمونه:
میسر و ئێران سیسته می سه رۆكایه تی یان هه یه و،
ئیسرائیل و توركیا سیسته می پارله مانی یان هه یه.
له سیسته می پارله مانی دا: پارله مان سه رۆك هه ڵئه بژێرێ، باوه ڕ به وه زاره ت
ئه به خشێ و باوه ڕی لێ ئه سێنێته وه، وه زیره كان ئه هێنێته پای لێپرسینه وه. بودجه ی
ساڵانه تاووتوێ ئه كا و له كوێ دا پێویستی كرد ده سكاری ئه كا. سیاسه تی ناوه وه و
ده ره وه دائه ڕێژێ. قانون بۆ وڵات دائه نێ…
له سیسته می سه رۆكایه تی دا: خه ڵك سه رۆك هه ڵئه بژێرن. سه رۆك، چونكه له لایه ن
خه ڵكه وه ده نگی دراوه تێ، خۆی له پارله مان به باڵاتر ئه بینێ. سه رۆك وه زیره كانی
هه ڵئه بژێرێ و له به ر ده م خۆی دا به رپرسیار ئه بن. سه رۆك سیاسه تی ده ره وه و ناوه وه
دائه ڕێژی و، خۆی جێبه جێ ی ئه كا. كاروباری كارگێڕی و به ڕێوه به ری له به ر ده سه ڵاتی
خۆی دا ئه بن.
پارتی كه پێ دائه گرێ له سه ر سه پاندنی سیسته می سه رۆكایه تی ئه زانێ چی ئه وێ.
ئه یه وێ ئه و سیسته مه ی چه ندین ساڵه له ناو حیزبه كه ی خۆی دا زاڵه، ئه وه ش به سه ر
كۆمه ڵی كوردستان دا بسه پێنێ.

بۆ خوێندنەوەی ئەو وتارەی نەوشیروان مستەفا کلیک بکە لە لاپەرە 42

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com