نه‌وشیروان مسته‌فا.. هه‌میشه پیلان و بوختان
نوچەنێت
نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی زنجیره وتارێك كردووه، كه به حسابی خۆی دیكۆمێنتارییه‌و گوایه نهێنی كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و كۆمه‌ڵێك باسی تر له‌خۆ ده‌گرێت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له كه‌ناڵه‌كانی خۆیدا چه‌ند په‌ره‌گرافێكی لێ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئێمه وه‌ك ده‌سپێكێك بۆ ئاشكراكردنی ناڕاستیه‌كانی و ناساندنی ره‌فتاری پیلانگێڕانه‌ی نه‌وشیروان له‌ناوخۆی یه‌كێتی و قین هه‌ڵگرتنی له هه‌ڤاڵانی ئه‌وسای و سیاسه‌تی خۆباڵاده‌ستكردن و خۆزاڵكردنی له‌سه‌ر حسابی یه‌كێتی و هه‌ڤاڵانی ئه‌وساشی، ئه‌م بۆچوونانه‌ی خواره‌وه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، كه دواتریش، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، قسه‌و به‌ڵگه‌ی زۆرتر سه‌باره‌ت به‌ناساندنی روونتر و به‌ڵگه‌دارتری سیاسه‌ت و پیلان و باری سایكۆلۆژی نه‌وشیروان مسته‌فا ئاشكرا ده‌كه‌ین.
ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆكیۆمێنتانه‌ی بڵاویان ده‌كاته‌وه هی ئه‌و سه‌رده‌مه‌بن كه نه‌وشیروان مسته‌فا و هێندێ له هاوڕێبازانی له پۆست و پله‌ی باڵای یه‌كێتی دابوون، به‌تایبه‌تی ده‌فته‌ری مه‌كته‌بی سیاسی و به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی یه‌كێتی به‌كار بێنێ، ئه‌وا ئه‌مه نه‌ك هه‌ر به ره‌فتارێكی ناشایسته‌و ناشیرین حساب ده‌كرێت، به‌ڵكو كارێكه له‌گه‌ڵ ئه‌خلاق و ده‌ستپاكی سیاسی و بگره كۆمه‌ڵایه‌تیشدا یه‌ك ناگرێته‌وه‌و ته‌واو ناكۆكه، بۆیه گومانی تیا نیه هه‌ر كه‌سێك بیكا به ته‌واوی له‌و پرنسیپانه دائه‌شۆرێ. ئۆباڵی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و ره‌فتاره‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خودی نه‌وشیروان مسته‌فا.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆكیۆمێنتانه هی قۆناخی دوای جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان بێت له یه‌كێتی، دیسانه‌وه ده‌چێته چوارچێوه‌ی جاسوسی كردن به‌سه‌ر حزبه‌كان و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه و كاردانه‌وه‌و لێكه‌وته‌ی خۆی ده‌بێ.
نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش كه له ناو یه‌كیێتیدا پۆستی باڵای هه‌بوو، هه‌موو هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تیێكی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكانی خۆی له‌ناو یه‌كیێتی و لێدانی ئه‌و سه‌ركردانه به‌كار ده‌هێنا كه له‌گه‌ڵ رای ئه‌ودا نه‌بوون و به دڵ و خواستی ئه‌و هه‌ڵنه‌ده‌سوڕان. هه‌ر بۆنموونه كاتێ كه بڕیاری یه‌كخستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم درا، نه‌وشیروان ته‌نها له‌پێناوی ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵێكی ئه‌وسای له‌ناو یه‌كیێتیدا نه‌بێته سه‌رۆكی حكومه‌تی یه‌كگرتووی هه‌رێم، پێداگری زۆری كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پۆسته بدرێته سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی. هه‌روا ئه‌و كاته‌ی له‌به‌غداشدا تا راده‌یه‌كی كاریگه‌ر بڕیاربه‌ده‌ستی یه‌كێتی بوو، لایه‌نگری ئه‌وه‌ی نه‌كرد كه كه‌سایه‌تییه‌كانی یه‌كیێتی ببنه وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی عیراق، به‌ڵام زۆر په‌رۆشی ئه‌وه بوو محمد تۆفیق ره‌حیمی زاوای ببێته وه‌زیرو هه‌رواشی كرد‌و دووجار زاواكه‌ی كرده وه‌زیری پیشه‌سازی عیراق.
دواجار ده‌ڵێین، ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ململانێكه بباته ئه‌و ئاسته و به‌و بێ په‌رواییه سنووره‌كانی ئه‌خلاقی سیاسی ببه‌زێنێ، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئاشكراكردنی دۆكیۆمێنته ره‌شه‌كانی خۆی بكا كه دڵنیاین تاكو ئێستا لای به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا نین.
بۆیه له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین: نه‌وشیروان مسته‌فا به‌هۆی دۆخی خراپی سایكۆلۆژی ئێستای خۆی و بێ ئومێد بوون و مایه پووچبوونی له ئاینده سیاسییه‌كه‌ی، خۆی فڕێ ده‌داته ناو چوارگۆشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه به‌هاو شه‌رعییه‌تی خۆی ده‌دۆڕێنی.
بۆ مێژووش ئه‌مڕۆ یه‌كێتی بیروبۆچوونی خۆی له‌م باره‌یه‌وه گه‌یاندۆته نه‌وشیروان مسته‌فا.
مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی
یه‌كیێتی نیشتمانی كوردستان
7/7/2013
بابەتەکەی نەوشیروان مستەفا
نەوشیروان مستەفا نهێنیەکان ئاشکرا دەکات و هێرش دەکاتە سەر مەکتەب سیاسی و سەرکردەکانی یەکێتی