نەوشیروان مستەفا نهێنیەکان ئاشکرا دەکات و هێرش دەکاتە سەر مەکتەب سیاسی و سەرکردەکانی یەکێتی
نوچەنێت . سبەی
نەوشیروان مستەفا لە نوسینێکیدا لەژێر ناونیشانی (پرۆسەی پێکهێنانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم؟) کە بەم نزیکانە دەقەکەی لە سایتی (سبەی) بڵاودەکرێتەوە، باس لە رێکەوتن و کۆبونەوەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
(پرۆسەی پێکهێنانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم؟) نوسینێکی دیکۆمێنتییە کە پێکهاتوە؛ لە یاداشتی رۆژانەی نەوشیروان مستەفا، چەند وتارێکی نوسەر کە کاتی خۆی لە سایتی (ریفۆرم بۆ)دا بڵاوبۆتەوە، چەندین دیکۆمێنت رێکەوتنی نهێنی و نامەی ئاشکرانەکراوی نێوان تاڵەبانی و بارزانی و یەکێتی و پارتی.
لە بەشێکی نوسینەکەیدا نەوشیروان مستەفا نوسیویەتی: “1ی 12ی 2004: پیرمام، كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی یه‌کێتی و پارتی به ئاماده‌بونی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵەبانی.
بارزانی و تاڵەبانی به دوقۆڵی كۆبونه‌ته‌وه. دوای كۆبونه‌وه‌كه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دوان. له به‌رده‌م كامێرای ته‌له‌فزیۆن‌دا، دو فایلیان گۆڕییه‌وه گۆیا پێك هاتون لەسه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌غداد و كوردستان له ناو خۆیان دا دابه‌ش بكه‌ن.
تاڵەبانی ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه‌ی پیشانی هیچ كام له هاورێكانی: كۆسره‌ت رەسول، عومه‌ر سەید عەلی، مسته‌فا سه‌ید قادر، كه له‌و سه‌فه‌ره‌دا له گه‌ڵی بون نه‌داوه، وه‌كو خۆیان وتیان، ره‌نگه له ناو ئه‌وانه‌دا ته‌نیا عه‌دنان موفتی و ئازاد به‌رواری خوێندبێتیانه‌وه. ره‌نگه هه‌ر ئه‌وانیش ئاماده‌یان كرد بێ.
من نه‌چوبوم بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه و رێككه‌وتنه‌كه‌شم نه‌دیوه و بڵاویش نه‌كرایه‌وه.
تێبینی به‌شی زۆری ئه‌ندامانی م س ئه‌وه‌یه: له روداوه‌كانی عیراق‌دا، لەدوای روخانی سه‌دامه‌وه، گرنگترین شت به لای تاڵەبانیەوە دابینكردنی شوێنی خۆیه‌تی له ده‌وڵه‌تی عیراقی تازه‌دا: ببێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق یان سه‌رۆكی كۆمار. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش ئاماده‌ی هه‌مو جۆره ته‌نازولێكه. سه‌رانی پارتی، به تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی، ئه‌مه‌یان تێ‌دا خوێندۆته‌وه. زیره‌كانه كه‌ڵكی لێ وه‌رئه‌گرن.
ئەگەرچی رێککەوتنەکەیان تا ماوەیەکی درێژ دەرنەئەخست بەڵام سەرەنجام کۆپیەکمان دەس کەوت، کە لێرەدا ئەینوسمەوە”…
لە بەشێکی تری نوسینەکەدا نوسەر یەکێک لە نامەکانی مەسعود بارزانی بڵاوکردۆتەوە کە بۆ جەلال تاڵەبانی ناردوە و نوسیویەتی: ” 1ی 2ی 2005: مه‌سعود بارزانی به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه نامه‌یه‌كی بۆ تاڵەبانی نوسیوه له نامه‌كه‌ی‌دا باسی ته‌زویری زۆر ئه‌كا. له‌و ته‌زویره مه‌به‌ستی ئه‌و ده‌نگه زیاده‌یه كه یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌دا هێناوێتی”.
نوسەر بە چەندین دیکۆمێنت باس لە پلانەکانی پارتی دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی یەکێتی و تاڵەبانی کە دەیویست ببێتە سەرۆک کۆماری عێراق، نوسیویەتی: “پارتی زیره‌كانه خاڵه لاوازه‌كانی یه‌كێتی و پارله‌مانی عیراقی دیاری كردوه و بۆ قازانجی خۆی له گفتوگۆدا له گه‌ڵ یه‌كێتی به كاری ئه‌هێنێ”….
لە درێژەی نوسینەکەدا هاتوە: “تاڵەبانی ئه‌یه‌وێ ببێته‌وه به سه‌ركۆمار. یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی تاڵەبانی ببێته‌وه به سه‌رۆك ئه‌بێ ده‌س له زۆر مافی خۆی هه‌ڵبگرێ و واز له زۆر شت بهێنێ بۆ پارتی.
من زیاتر له 40 ساڵه له نزیكه‌وه مام جه‌لال ئه‌ناسم، له هیچ قۆناغێكی ژیانی‌دا نه‌م دیوه و نه‌م بیستوه ئه‌وه‌نده‌ی ئیستا عاشقی مه‌نسه‌بی حكومه‌تی بێ و، ئاماده بێ قوربانی و ره‌نجی ده‌یان ساڵی هاوڕێكانی، له نرخی وه‌رگرتنی‌دا بدا…
سه‌رکردەکانی پارتی بێ ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی ره‌سمی‌دا به ئاشكرا پێمان بڵێن لابه‌لا تێ‌یان گه‌یاندین بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی وه‌كو كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی پێشكه‌ش بكا ئه‌بێ یه‌كێتی مه‌رجه‌كانیان قبوڵ بكا. پارتی مه‌رجه‌كانی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی كوردستان و به‌غداد كردوه به یه‌ك گورزه (پاكێج) و پێكه‌وه‌یان گرێ داوه”….
نەوشیروان مستەفا باس لە نیگەرانی تاڵەبانی دەکات لە پێداگری هەندێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، کە بە مەرجەکانی پارتی رازی نەبون و نوسیویەتی: “28ی 5ی 2005: تاڵەبانی وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێمه‌ی به دڵ نه‌بوه. به ته‌نیا و ته‌نیا به حیمایه‌ی 2 سه‌یاره چۆته سه‌لاحه‌دین بۆ بینینی مه‌سعود بارزانی. به دو قۆڵی دانیشتون. پێ ئه‌چێ مه‌رجه‌كانی بارزانی هه‌مو قبوڵ كرد بێ.
دواتر د مه‌حمود عوسمان، كه بارزانی دیوه و له زمانی ئه‌وه‌وه، بۆی گێڕامه‌وه، تاڵەبانی به ته‌نیا له گه‌ڵ بارزانی دانیشتوه پێ‌ی وتوه: “من غه‌ڵه‌تی 1964 دوباره ناكه‌مه‌وه. ئه‌گه‌ر تۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌كه‌ی منیش سه‌رۆكایه‌تی عیراق ناكه‌م. ئیستیقاله‌م نوسیوه پێشكه‌شیان ئه‌كه‌م و لێره خانویه‌كم بده‌رێ لای تۆ دائه‌نیشم…” بارزانی به د مه‌حمودی وتوه: “هه‌مو رێگاكانی لێ به‌ستمه‌وه ناچار وتم ئه‌بێ پرسی م س بكه‌م و سبه‌ی جوابت لێ ئه‌گێڕمه‌وه”…
لە بەشێکی تری نوسینەکەیدا نەوشیروان مستەفا باس لە هەڵوێستی هەندێک لە مەکتەب سیاسیەکانی یەکێتی دەکات کە تموحی وەرگرتنی پۆستیان هەبوە، لەو پێناوەدا چاپلوسی‌یان بۆ تاڵەبانی و مه‌راییان بۆ مه‌سعود و نێچیروان کردوە و نوسیویەتی: “12ی 6ی 2005: یه‌کشه‌م؛ هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان كۆ ئه‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سوێندی سه‌رۆكایه‌تی له به‌رده‌م‌دا بخوا. من نه‌چوم بۆ به‌شداری مه‌راسیمه‌كه.
هه‌ندێ له ئه‌ندامانی م س له ماوه‌ی رابوردودا چاپلوسی‌یان بۆ تاڵەبانی ئه‌كرد و، بۆ ئه‌وه‌ی له دابه‌شكردنه‌وه‌ی پله و پایه‌كانی قۆنا‌غی تازه‌ی داووده‌زگاكانی عیراق و کوردستان دا جێگه‌كیان به‌ر بكه‌وێ بیانویان دائه‌تاشی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زوتر قانونی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌و جۆره‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی داوایان كرد بو، په‌سند بكرێ و، خۆیشیان ئه‌یان زانی داكۆكی له بابه‌تێكی ناڕه‌وا ئه‌كه‌ن به قازانجی یه‌كێتی نیه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێكیان، هه‌ندێ جار، مه‌راییان بۆ مه‌سعود و نێچیروان ئه‌كرد.
ئه‌مانه هه‌ر یه‌كه‌یان مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه:
كۆسره‌ت رەسول، ئه‌یه‌وێ ببێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی یه‌كگرتوی هه‌رێم یان ببێته جێگری سه‌رۆك.
د به‌رهه‌م سالح، ئه‌یه‌وێ ببێته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق یان جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق.
د فوئاد مه‌عسوم، ئه‌یه‌وێ ببێته‌وه به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و كچەکەی ببێته‌وه به وه‌زیر.
عه‌دنان موفتی، ئه‌یه‌وێ ببێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان.
عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌یه‌وێ ببێته وه‌زیر له حكومه‌تی یه‌كگرتودا.
ئه‌رسه‌لان بایز و مه‌لا به‌ختیار، ئه‌یانه‌وێ تاڵەبانی لێ‌یان رازی بێ و، له شوێنه‌كانی خۆیان دا بمێننه‌وه. به “ئاگاییه‌وه” بونه‌ته پارێزه‌ری “ده‌عوایه‌كی ناحه‌ق”.