ئارێز عەبدوڵا: راپرسیه‌كانی خۆمان و هه‌ندێ رێكخراوی بێلایه‌نیش ده‌یسه‌لمێنن یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی ئاینده ئه‌نجامێكی باشتر به‌ده‌ست دێنی
نوچەنێت
ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەنوچەنێتی راگەیاند، یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا دەنگی زیاتر بەدەستدەهێنێت، چونکە وەک ئەو وتی بارودۆخ گۆڕاوەو یەکێتی بەلیستی سەربەخۆ بەشداریدەکات، ئاشکرشیدەکات، ئەنجامی راپرسییەکانی حزبەکەی و راپرسی رێکخراوە بێلایەنەکانیش دەیسەلمێنن کە یەکێتی بوژاوەتەوە.
بەپێچەوانەی خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، کە رایگەیاندبوو بەپێی راپرسییەكان لەهەڵبژاردنەكانی هەرێم پارتی یەكەمە و گۆڕان دووەم. ئارێز عەبدوڵا نووسەر و ئەندامی سەرکردایەتی یەکیتی نیشتمانی کوردستان، بە نوچەنێت دا رایگەیاند” به‌پێی راپرسیه‌كانی خۆمان و هه‌ندێ رێكخراوی بێلایه‌نیش ده‌یسه‌لمێنن، كه یه‌كێتی بوژاوه‌ته‌وه‌و له هه‌ڵبژاردنی ئاینده، ئه‌نجامێكی باشتر له رابردوو به‌ده‌ست دێنی”. لێدوانی خه‌سرۆ گۆرانیشی وەک “به‌شێك لە هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن ناوبرد ” ئەگەرنا”دلنیابن ئه‌نجامی هه‌ڵبزاردنه‌كان زۆر له قازانجی یه‌كێتی ده‌بێ به‌تایبه‌ت كه به لیستی سه‌ربه‌خۆ داده‌به‌زی”.
هەموو ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە پێیان وایە لەهەڵبژاردنەکان بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانیدا لەبەرانبەر یەکێتی دەنگی یەکەم بەدەست دەهێنێت، دڵنیای خۆی راگەیاند کە”له سلێمانی یه‌كێتی یه‌كه‌م ده‌بێت و له‌و ئه‌نجامه هیچ گومانێكمان نییه، چونكه یه‌كه‌م بارودۆخ گۆراوه‌و دووه‌میش به لیستی سه‌ربه‌خۆ داده‌به‌زین”.
ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، بۆ نوچەنێت پابەندی حزبەکەی بە رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ پارتی رادەگەیەنێت و دەڵێت” له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ پارتی ریككه‌ووتنمان هه‌یه پێوەی پاپه‌ندین” وتیشی” له‌گه‌ڵ گوڕانیش په‌یوه‌ندیمان ئاساییه‌و پێمان باشه په‌یوه‌ندییه‌كان باشتر بكه‌ین، باشبوونی به‌یوه‌ندیه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر حسابی لایه‌نێكی تر نابێت”.