نەوشیروان مستەفا: پارتی سیاسەتی دوو پێوانەیی پەیڕەو دەکات، دەستور بخاتە راپرسی هەڵەیەکی وەکو ٣١ی ئاب دەکات

0

nawshirwan (2)نەوشیروان مستەفا: پارتی سیاسەتی دوو پێوانەیی پەیڕەو دەکات، دەستور بخاتە راپرسی هەڵەیەکی وەکو ٣١ی ئاب دەکات

نوچەنێت

نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەبەرنامەی رووبەڕوو رایگەیاند، هەموو حزبە سیاسیەکانی کوردستان کۆکن لەسەر گێڕانەوەی دەستور, جگە لەپارتی، لەئەگەری خستنە راپرسی دەستوریش، وتی”هیوادارم پارتی شتی وانەکات”. ئەگەر کردیشی” هەڵەیەکی مێژووی دەکات وەک ساڵی ١٩٧٥ و ٣١ ی ئاب”، مستەفا لەبارەی کێشەکانی ناوەند و عێراقیش وتی”سیاسەتی دوو پێوانەیی لەلایەن سەرکردایەتی پارتیەوە پەێڕەو دەکرێت، دوونمونەی نزیک بهێنمەوە، نمونەیەکیان هەموو وەزیرەکانی پارتی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، هەموویان ئیمزایان لەسەر ئەو میزانیە کردووە، کە لەپەڕلەمانی عێراق پەڕلەمانتارەکانی کورد لەسەری کشانەوە، لەکوردستانیش ئەو ئاگرەیان کردۆتەوە لەسەر مەسەلەی بودجە، ئەو بودجەیە بەبەردەم وەزیرەکانی پارتیدا تێپەڕیوە کەسیان رەخنەیان نەگرتووە و ئیمزای موافەقەتیان لەسەر کردووە. ئەمە دوو پێوانەیە لە کوردستان دژی میزانیەکەن لە بەغدا موافەقەتیان لەسەر کردووە، نمونەیەکی تری نزیکی چوونی وەزیری دەرەوەی عێراقە کە ئەویش دیسان پارتیە بۆ دەوحە، لەوێ ناڕازی بوونی خۆی موافەقەتنەکردنی لەسەر ئەوەی کە موعارەزەی سوری جێگەی حکومەتی سوریا بگرێتەوە، ئەویش نمونەیەکی ترە، لەلایەکەوە ئەمان پشتیوانی لە موعارەزەی سوری دەکەن، لەلایەکی تریشەوە بێ دەنگ ئەبن لەسەر ئەوەی کە موعارەزە جێگەی حکومەتی سوریا بگرێتەوە، سیاسەتەکەی مالیکی جێبەجێ دەکەن”.

 

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com