پرۆفیسۆر گەنتەر بۆ نوچەنێت: کوردەکانی تورکیا لە یەکێتی نزیکن و خۆیان دوور دەگرن لەپارتی
نوچەنێت
مایكڵ گەنتەر لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، پەیوەندییەکانی تورکیاو پارتی بەهۆکاری نزیکبونەوەی یەکێتی و کوردانی تورکیا دەزانێت، راشیدەگەیەنێت، ئێران و تورکیا لە کێبەرکێدان بۆ کاریگەریدانان لەسەر هەرێمی کوردستان.
مایكڵ گەنتەر پرۆفیسۆری زانستە سیاسییەكان لە ئەمریكا، کە تا ئێستا 9 كتێبی لەسەر پرسی كورد نوسیوە، لەلێدوانێکدا بەنوچەنێتی رایگەیاند” توركیا و ئێران كێبەركێ دەكەن لەسەر كاریگەری دانان لەسەر كوردستانی عێراق، یەكێتی زیاتر لە ئێرانەوە نزیكە و پارتیش لە تورکیا”. پێشی وایە ئەو نزیکیەی پارتی لە تورکیا وایکردووە” كوردەكانی توركیا دورتر خۆیان دەگرن لە پارتی و هەست بە نزیكتربون دەكەن لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە، لایەنێکی تری ئەو نزیکبونەش ئەوەیە کە هەریەكە لە پەكەكە و بەدەپە چەپڕەون، یەكێتی نیشتیمانییش زیاتر چەپڕەوە تا پارتی دیموكرات”.