مه‌ترسی قه‌یرانی بانكه‌كانی سلێمانی.. به‌ره‌و كوێ ؟
مەلا بەختیار
كابینه‌و ده‌ستكه‌وته‌كان
حوكمڕانی‌و كابینه‌كانی كوردستان، پێچه‌وانه‌ی ره‌خنه روخێنه‌ره‌كانی هه‌ندێك (هه‌ندێك نه‌ك هه‌موو) لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن‌و رۆژنامه ئه‌هلیه‌كان، له (22) ساڵی حوكمڕانیدا، ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌و گۆڕانكاری فراوانی بۆ كوردستان هێناوه‌ته‌دی. جگه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، بوژانه‌وه‌ی شار، شارۆچكه، به‌شی زۆری دێهاته‌كان، رێگاوبان، نه‌خۆشخانه، خوێندنگا، زانكۆ، باری ئاسایش، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژیان‌و ژیواری خه‌ڵك، له‌وانه‌ش گرنگتر، بوژانه‌وه‌ی متمانه‌به‌خۆبونی گه‌ل‌و هاوڵاتی، كه چیكه كورد بۆ دۆخی تراژیدیای سیاسی ناگه‌ڕێته‌وه‌و له ره‌شبینی ئه‌نفاله‌وه ئومێدی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هێنراوه‌ته‌ئاراوه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌كی فراوانی سیاسی، دیپلۆماسی، بازرگانی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان‌و ناوچه‌كه‌و ئیقلیم. ئه‌و ژینگه دیموكراسی‌و ئازادییه‌ی به‌دیشهاتووه، به‌ئه‌ندازه‌ی خۆی، سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانی‌و پرسه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان، مایه‌ی پێزانین‌و پاراستن‌و په‌ره‌پێدانه.
به‌ڵام.. ئایه، حه‌وت كابینه‌ی پێكهێنراوی حكومه‌ت‌و خوله‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نها هێنده‌یان له‌ده‌ستده‌هات، كه به‌دییانهێناون؟ دڵنیاین نه‌خێر. سه‌ره‌ڕای كێشه ناوخۆییه‌كان، وه‌كو شه‌ڕی ناوخۆ، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی نابابه‌تی سێ هێزه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن، ده‌كرا، به خه‌مخۆری زۆرتر، پشت به پسپۆڕ‌و شاره‌زایانی بونیاتنانی ده‌وڵه‌ت‌و حوكمڕانی ببه‌سترایه‌و ده‌ستكه‌وتی زۆر زیاتر به‌دی بێت‌و خه‌ڵكیش زۆرتر رازی بكرێت.
ئه‌گه‌ر ده‌ستكه‌وتی زۆرتر به‌دی نه‌هێنراوه، خۆ ده‌كرا، هه‌ڵه‌ی كه‌مترو چاوپۆشی به‌رده‌وام له‌لایه‌نه هه‌ره زیانبه‌خشه‌كان نه‌كرابا. ئه‌م سه‌روتاره، زه‌نگێكه، هه‌تا ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌ت، وانه‌زانن، ته‌نها ئۆپۆزسیۆن، یان ئه‌وانه‌ی چاویان به ده‌ستكه‌وته‌كان هه‌ڵنایه، ره‌خنه‌یان هه‌یه. نه‌خێر، ره‌خنه‌ی تریش، له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردندا كه‌م نییه. ره‌خنه‌یه‌ك بێئومێده‌كان ئومێده‌وار بكات، نه‌ك ئومێده‌واره‌كان نا‌ئومێد بكات.
قه‌یرانی بانكی سلێمانی
بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌چێ، قه‌یرانی دارایی له بانكه‌كانی سلێمانیدا، ته‌نگی به بازاڕ، سه‌رمایه‌دار، كاسبكار، كڕیار‌و فه‌رمانبه‌ر هه‌ڵچنیووه. هه‌تادێتیش، ئه‌م قه‌یرانه به‌شێوه‌یه‌ك قوڵترده‌بێته‌وه، زیاتر له (1400) به‌ڵێنده‌ری گه‌یانده مانگرتن‌و راگرتنی پرۆژه‌كان. حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تی دارایی، نه هه‌تا ئێستا توانیویانه قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن‌و، نه رونكردنه‌وه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ریان هه‌تا ئێستا هه‌بوه. هه‌ربۆیه چه‌ندین پرسیاری گرنگ، له‌م قه‌یرانه‌دا قوتده‌بنه‌وه:
یه‌كه‌م: بۆچی قه‌یرانه‌كه، ته‌نها سلێمانی گرتۆته‌وه؟
دووه‌م: هۆیه راسته‌قینه‌كانی ئه‌م قه‌یرانه چییه؟
سێهه‌م: كام كابینه به‌رپرسیارێتی قه‌یرانه‌كه هه‌ڵده‌گرێ؟
چواره‌م: ئایه حكومه‌ت، قه‌یرانه‌كه‌ی پێ چاره‌سه‌رده‌كرێ، یان ناكرێ؟
پێنجه‌م: ئایه، بێ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی، قه‌یرانه‌كه له ئاینده‌دا ترسناكتر، سه‌راپای كوردستان ناته‌نێته‌وه؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه، دوور له ده‌ربه‌ستی حیزبایه‌تی، چونكه حیزبایه‌تی راسته‌قینه، له‌بنچینه‌دا بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه. به‌رپرسیارێتی مێژووییه.
هه‌میشه حكومڕانی‌و نه‌خشه‌و پلاندانانی كورت‌و درێژخایه‌نی وڵاتان، په‌یوه‌ندیان به سیاسه‌تی ئابوریه‌وه هه‌یه. سیاسه‌تی ئابوریش، په‌یوه‌ندی به ته‌واوی بواره‌كانی ئابوری هه‌یه. له توانا‌و چه‌شن‌و راده‌ی به‌رهه‌مهێنراوی ژێر ئه‌رزه‌وه، بۆ سه‌ر ئه‌رز، هه‌تا ده‌گاته چۆنیه‌تی باج وه‌رگرتن، وه‌به‌رهێنان، بازرگانی ده‌ره‌كی‌و ناوه‌كی، پاشه‌كه‌وتی زێڕو دراو له بانكه‌كانی وڵات‌و ده‌ره‌وه، قازانج‌و نرخی سود (سعر الفائده) پاشه‌كه‌وتی پاره‌ی كارپێكراو له بانكه‌كان، هه‌روا سه‌رمایه‌گوزاری راسته‌وخۆی ده‌ره‌كی. ئه‌مه جگه له چه‌ندایه‌تی‌و چۆنایه‌تی به‌رهه‌مهێنان‌و شیاوی به‌رهه‌مه‌كه بۆ هه‌نارده.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌دابڕاوی له به‌رپرسیارێتی حیزبایه‌تی رونتر بدوێین‌و خاڵ بخه‌ینه سه‌ر خاڵه لاوازه‌كانی سیاسه‌تی ئابوری له‌كوردستاندا، ده‌بێ به‌راشكاوی بڵێین:
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مین حكومه‌تی كوردستانه‌وه (1992) هه‌تا كابینه‌ی حه‌وته‌میش (2012)، ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێ سیاسه‌تی ئابوری‌و نه‌خشه‌ی ئابوری هاوچه‌رخ، له‌كوردستاندا، دوای (22) ساڵ له حوكمڕانی، پێش روخانی به‌عس، جێگه‌ی سیاسه‌تی ئابوری پشتبه‌ستوو به نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك‌و، دوای روخاندنی به‌عسیش بودجه‌ی (17%) ی به‌غدادی هێشتا نه‌گرتۆته‌وه. گه‌رچی هه‌تا هاتووه، به‌ره به‌ره، هه‌نگاوی ئابوری بۆ جۆرێك له سیاسه‌تی ئابوری پشت به‌خۆبه‌ستوو، نراوه. به‌تایبه‌تی له‌بواری نه‌وت‌و سه‌رمایه‌گوزاری راسته‌وخۆی ده‌ره‌كی. به‌ڵام هێشتا، ئه‌م سیاسه‌ته ئابورییه، بنه‌مای پێویستی به‌وشێوه‌یه‌ی پێویسته، بۆ نه‌نراوه. له‌پاڵ نه‌بونی جیهانبینی سیاسه‌تی ئابوری، ده‌رهه‌ق به ئێستا، هۆیه‌كه‌ی بۆ لاوازی ژێرخانی ئابوری ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆیه‌كی بنچینه‌یی سه‌رفكردنی به‌شێكی زۆری بودجه له سیاسه‌تی ئابوری هاورده، له‌بری سیاسه‌تی ئابوری هه‌نارده.
قۆناغه سه‌خته‌كان‌و سیاسه‌تی ئابوری
ئه‌م حكومه‌تانه‌ی كوردستان، له قۆناغه جیاوازه‌كانی حوكمڕانیدا، راسته قۆناغی سه‌ختی ئه‌وتۆ هه‌بووه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی حكومه‌ت‌و گه‌مارۆدانیه‌وه، هه‌تا ده‌گاته شه‌ڕی ناوخۆ، چارێكیان له‌به‌رده‌مدا نه‌بوه، جگه له دابینكردنی موچه‌ی هاوڵاتی‌و به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانگه‌و بژێوی خه‌ڵك (سه‌رباری گه‌نده‌ڵیه‌كان). به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ، ئه‌وكاته هه‌ڵه‌ی زبانبه‌خش نه‌كراون، كه هه‌تا ئێستاش شوێنه‌واره زیانبه‌خشه‌كانی ماون. وه‌كو:
– نه‌زانینی به‌های ئه‌رز له سیاسه‌تی ئابوریداو به‌بێ لێكدانه‌وه‌ی زانستی، دابه‌شكردنی ئه‌رز به‌سه‌ر سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی. به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌وشێوه ئه‌رز به‌خشینه، نه كێشه‌ی نیشته‌جێبونی له كوردستاندا، چاره‌سه‌ركردبێ، نه به‌شێكی زۆری ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌بێ رێسای ئابوری ئه‌رزی بازرگانی‌و مۆڵه‌تی كۆمپانیا‌و به‌ڵێنده‌رێتیان (پێشكه‌شكرا!) توانیبێتیان بچوكترین خزمه‌تی بازاڕی كوردستان‌و ئابوریه‌كه‌ی بكه‌ن. به‌ڵكو به‌شێكی ئه‌مانه، وه‌كو ده‌ڵاڵ‌و جه‌رده‌ی بازرگانی، ته‌نها گیرفانی خۆیانیان لا مه‌به‌ست بوو. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه، له ده‌هه‌ی رابوردودا، سه‌رمایه‌داری ئه‌وتۆ هه‌ڵتۆقیون، كه به سه‌رمایه‌ی كه‌م، به‌ڵام به به‌رتیل‌و ماستاوی زۆر، له‌سه‌ر حسابی نیشتمان‌و هاوڵاتی، بونه‌ته ملیۆنێری دۆلار، به‌ڵكو ملیاردێریش، هۆیه سه‌ره‌كیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، بواری ئه‌قارو بیناسازی، له‌گه‌ڵ بازرگانی به‌رخۆری (استهلاكی) كه ئه‌م جۆره بازرگانیه به‌رخۆریه‌ش له‌بواری خوارده‌مه‌نی‌و ده‌رمان‌و كه‌ره‌سه‌ی تره‌وه، ساڵه‌ها به‌بێ بونی ئامێری كوالێتی كۆنترۆڵ، بازاڕیان پڕ ده‌كرد له شمه‌كی هه‌رزان‌و به‌ده‌یان قات گران ده‌یانفرۆشت. ئه‌مه جگه له ده‌رمان‌و شمه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچوو، به هه‌رزان ده‌یانهێنان‌و به گران ساغیان ده‌كردنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بازرگانه ده‌ست ره‌شه‌كانی شمه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچوو، یه‌ك كه‌سیشیان دادگایی كرابێ. به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه حكومه‌ت، كارئاسانی بێڕاده‌ی بۆ كۆمپانیاكانی بیناسازی ده‌كرد، (800%)یان قازانج كردووه. ئه‌مانه به‌شێكیشیان به‌هۆی نزیكیان له به‌رپرسان، ته‌نده‌ر فرۆش‌و ده‌ڵاڵی گرێبه‌ست بوون. ده‌پرسین: له‌كوێی جیهاندا، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی ئابوری‌و سه‌روه‌ری یاسا‌و چاودێری هه‌بێ، سه‌رمایه‌داری ئاوه‌ها هه‌ڵده‌تۆقێ؟! كه له كورتترین ماوه‌دا، حسابی داهاتی خۆی نه‌زانێ.
قۆناغی گوزه‌ر و سیاسه‌تی ئابوری
سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داری، له‌م قۆناغی گوزه‌ری بونیاتنانه‌ی دیموكراسی‌و ئابووریی ئازاد‌دا، هه‌تا زۆرتر بن، باشتره. سه‌رمایه‌داریش بێ ده‌سته‌به‌ری قازانج، سه‌رمایه‌ی خۆیان ناخه‌نه وه‌به‌رهێنان. به‌ڵام ناشكرێ، به‌بێ چاودێری، سه‌رمایه‌داری قازانجی بێ‌سنور بكات. هه‌رگیز قابیلی قبوڵیش نییه، ملیۆنێری بێ مایه‌و سه‌رمایه، به‌شێكی بازرگانی‌و بیناسازی كۆنترۆڵ بكه‌ن. نه‌ده‌كرا، ده‌ڵاڵه‌كانی بازاڕی ئازاد، به‌بێ بچوكترین توانا‌و پێشینه‌ی نیشتمان په‌روه‌ری، به‌مشێوه خیانه‌تئامێزه، له‌سه‌ر حسابی شه‌هیدان‌و گه‌ل‌و نیشتیمان، ژێرزه‌مینه‌كانیان له فه‌رده دۆلار بئاوسێ‌و بانكه‌كانی سلێمانیش موچه‌ی موچه‌خۆرانی پێ دابین نه‌كرێ.
– هه‌تا ئێستا ژێرخانی ئابوری كوردستان، له (22) ساڵی رابوردودا، كارێكی ئه‌وتۆ نه‌كراوه، تۆكمه بكرێ. هه‌تا له بودجه‌ی كوردستاندا، بودجه‌یه‌كی باش بۆ بوژاندنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ژێرخان، ته‌رخان نه‌كرێ‌و له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ده‌ره‌وه‌و سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌كی، به به‌رنامه‌ی ستراتیژی تۆكمه‌كردنی ژێرخان نه‌خرێته پێشه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئابوری، ئابوری كوردستان هه‌ر به‌مشێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی لێدوكه‌وێته‌وه كه:
زیاتر له (16900) كۆمپانیای خۆماڵی‌و بێگانه له‌ساڵانی رابوردودا له كوردستاندا هه‌ن، زۆرتر له‌بواری به‌رخۆری‌و كاری رۆژانه‌دا كاریان كردووه، ئه‌مانه‌یش، له وڵاتێكدا سیسته‌می باج سه‌ندن لاواز بێ، هه‌ڵبه‌ته، زۆرترین قازانجیان بۆ توێژێكی مشه‌خۆر ده‌بێ‌و داهاته‌كه‌شیان بۆ بانقه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌گوێزنه‌وه.
– بواری كشتوكاڵ؛ ئێستاش، قسه له‌وه ده‌كرێ، گوایه چی بكرێ زۆربه‌ی جوتیاران بگه‌ڕێنه‌وه دێهات. هه‌ڵبه‌ته دوای گۆڕانكاریه‌كان، ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه له‌بنچینه‌دا هه‌ڵه‌یه. چونكه مه‌حاڵه نیوه‌ی، به‌ڵكو یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی جوتیارانیش بگه‌ڕێنه‌وه. بۆ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی جوتیاره شاره‌زاكانی هه‌شتاكان پیرو مناڵه‌كانیشیان فێری شارنشینی بون.: دامه‌زراندنی بێڕاده‌ش له (فه‌رمانگه، دارستان، پۆلیس، پێشمه‌رگه، مجێورو كۆمه‌ڵایه‌تی) نه‌وه‌ی راپه‌ڕینی جوتیارانی، له زه‌روره‌تی به‌رهه‌می كشتوكاڵ دابڕیووه. چاره‌سه‌ر، گێڕانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی جوتیاران نییه؛ به‌ڵكو داڕشتنی ستراتیژێكی نوێی كشتوكاڵه (به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موڵكایه‌تی زه‌وییه‌وه) ئه‌ویش میكانیزمه‌كردنی بواری كشتوكاڵه. وه‌كو رۆژئاوا. كه به‌كه‌مترین جوتیار، به‌ڵام به ته‌كنه‌لۆژیای كشتوكاڵ، زۆرترین‌و نایابترین به‌رهه‌م بخرێته بازاڕ؛ كه به‌رهه‌میش نایاب بوو، به‌ئاسانی هه‌نارده‌ش ده‌كرێ.
هۆڵه‌نده، (3%)ی خه‌ڵكه‌كه‌ی، جوتیارن، به‌ڵام به ته‌كنه‌لۆژیای كشتوكاڵ، یه‌كێك له باشترین وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی كشتوكاڵ‌و سامانی ئاژه‌ڵدارێتییه له‌جیهاندا. ته‌نها داهاتی گوڵفرۆشییان ساڵانه (800 ملیۆن دۆلار)ه. مانگاكانیشیان، به ئامێر ده‌دۆشن، نه‌ك به شه‌نگه‌بێری!
– دامه‌زراندنی بێڕاده‌ی فه‌رمانبه‌رو كارگوزارو هێزه‌كانی چه‌كدار، زیاتر (65%) ی بودجه‌ی حكومه‌ت هه‌ڵده‌لوشێ. هه‌تا هاتووه، كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان نه‌ك سنووریان بۆ ئه‌م خوێن له‌به‌ررۆیشتنه‌ی بودجه به‌هۆی دامه‌زراندنی زۆروزه‌به‌نده‌وه، دانه‌ناوه، به‌ڵكو هێشتا ساڵانه موچه‌خۆر، زیاد ده‌كرێ. ئه‌مه له‌كاتێكدا، بازاڕی وڵات زیاتر له (16900) كۆمپانیای تیا هه‌یه. ده‌كرێ به یاسایه‌ك زۆربه‌ی ئه‌م كۆمپانیایانه، له‌بری قازانجی خه‌یاڵی، به‌پێی ستانداردی جیهانی، رێكبخرێنه‌وه‌و رێژه‌ی قازانجیان بۆ دیاری بكرێ. مه‌رجی دامه‌زراندنی ده‌یان هه‌زار ده‌رچوی وڵاته‌كه‌و كرێكاری بێكاریشیان، به ده‌سته‌به‌ری كاریشه‌وه، پێ قبوڵ بكرێ.
به چ هه‌قێك، سه‌رمایه‌دارێكی بێ پێشینه، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا، سه‌دان ملیۆن دۆلار قازانج بكات، به‌ڵام یاسایه‌ك نه‌بێ، پابه‌ندی بكات نیوه‌ی ئه‌و قازانجه هه‌ڕه‌مه‌كییه له‌به‌رامبه‌ر كاركردن، بكاته موچه‌ی كرێكار‌و فه‌رمانبه‌ر.
په‌رله‌مان، پێویسته یاسایه‌كی توند، بۆ به‌رتیلخۆری، مشه‌خۆری، گه‌نده‌ڵی‌و بیروكراسی، داڕێژێ‌و حكومه‌ت ناچار بكات جێبه‌جێی بكات. هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانێ، له‌بواره‌كانی ده‌رمان، جگه‌ره، چیمه‌نتۆ، رێگاوبان، بیناسازی، نه‌وت، ته‌نانه‌ت له گرێبه‌سته‌كانی چاپكردنی كتێبه‌كانیشدا، به‌رتیلخۆری‌و مشه‌خۆری‌و گه‌نده‌ڵی بونه‌ته دیارده‌یه‌كی باو، بۆچی حكومه‌ت ئه‌م دیارده قێزه‌ونه به لێبڕاوی چاره‌سه‌رناكات؟
لێكۆڵینه‌وه‌ی بێلایه‌ن
با لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌ن بكرێ‌و بزانرێ، به‌رپرس‌و كاربه‌ده‌ستان، ته‌نانه‌ت به‌ڕێوبه‌رو فه‌رمانبه‌ره گه‌وره‌كانیش، چۆن خۆیان خزاندۆته ناو كۆمپانیا‌و ته‌نده‌ره‌كان، با بژمێردرێ پرۆژه‌كان چه‌ندین ده‌ستیان پێ ده‌كرێ‌و له ده‌ستاوده‌ستپێكردنی هه‌ر پرۆژه‌و ته‌نده‌رێكیش، ده‌یان ملیۆن دۆلار به‌فیڕۆ و به گه‌نده‌ڵی ده‌خورێ، (وه‌كو نه‌خۆشخانه‌ی 400 قه‌ره‌وێڵه‌یی‌و زانكۆی نوێی سلێمانی، نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری بریندارانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه، پاسه‌وانه‌كانی چاڵه نه‌وت‌و گازه‌كان، له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا) به‌وهۆیه‌شه‌وه، پرۆژه‌كان یان دواكه‌ون، یاخود په‌كیان ده‌كه‌وێ.
حكومه‌تێك بیه‌وێ دیارده قێزه‌ونه‌كانی گه‌نده‌ڵی چاره‌سه‌ر بكات، ده‌بێ به‌راستی ده‌ربه‌ستی وڵات‌و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل، بخاته سه‌رووی هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كی تره‌وه. به‌تایبه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌وه.
كاتێك، زه‌ق زه‌ق ده‌بینین په‌یكه‌ره‌ی ئابوری وڵات، له‌ژێرخانه‌وه بۆ زۆربه‌ی بواره‌كانی تر، ئاسته‌نگی چه‌شناوچه‌شنی چاره‌سه‌رنه‌كراویان به‌سه‌ریه‌كدا كه‌ڵه‌كه ده‌بن؛ كاتێك كابینه‌كانی حكومه‌تی كوردستان، نه‌ك داهات‌و بودجه‌ی وڵات، به‌ڵكو پاشكه‌وتی زۆر‌و كه‌می هاوڵاتیانیش، به‌بێ رێسا‌و یاسا سه‌رف ده‌كه‌ن. بێگومان قه‌یرانی ئابوری له پارێزگای سلێمانیه‌وه، سه‌ره‌تا به‌رۆكی موچه‌خۆران ده‌گرێت، ورده ورده، كۆمپانیا‌و پرۆژه‌كان په‌كده‌خات، گه‌ر حاڵیش وا بمێنێته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ته‌شه‌نه‌ده‌سه‌نێ بۆ به‌های دراو، به‌ڵكو بۆ توانای كڕینی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵ‌و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ‌و مه‌ترسی هه‌ڵاوسان‌و گرانییش.
مه‌ترسی چاره‌سه‌رنه‌كردن
قه‌یرانی بانكه‌كانی كوردستان، گه‌ر چاره‌سه‌رنه‌كرێ، له چوارچێوه‌ی سلێمانیدا قه‌تیس نامێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگی موچه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێ، باقی هه‌ڵه ئابوریه‌كان، له بواره‌كانی ژێرخانی لاواز، نه‌بوژانه‌وه‌ی بواری ئابوری كشتوكاڵ، چاره‌سه‌رنه‌كردنی ریشه‌یی گه‌نده‌ڵی، قازانجی سه‌دان به‌رامبه‌ری كۆمپانیاكان؛ به‌رتیلخۆری‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵكی هه‌رێم‌و ده‌وڵه‌مه‌ندبونی ناشه‌رعی هه‌زاران كه‌سی گه‌وره‌و گچكه.
ئه‌گه‌ر، ئه‌و ئاسته‌نگه چه‌شناوچه‌شنانه، له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌ت‌و ده‌زگا تایبه‌تیه‌كانه‌وه، چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌یان بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی قوڵتری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئابوری بۆ سه‌راپای كوردستان، ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوانكراوه. ئایه، به‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، پێش له‌م ئه‌نجامه مه‌ترسیداره‌ی قه‌یرانی ئابوری، ده‌گیرێ، یان وه‌كو له‌مه‌وبه‌ر، به پینه‌و په‌ڕۆ به‌رێده‌كرێ؟ رۆژگار، له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا، وه‌ڵام به گه‌له‌كه‌مان‌و مێژوو، ده‌داته‌وه!!
ره‌نگه هه‌بن، پێیان سه‌یر بێ، ئه‌م بابه‌ته‌م نوسیبێ. بۆئه‌وه‌ی سه‌رسوڕمانه‌كه‌یان درێژه‌نه‌خایه‌نێ، ده‌ڵێم: جگه‌له‌وه‌ی له هه‌موو كۆمپانیا‌و سه‌رمایه‌دارێك بێمنه‌تم گه‌ر پشكی منیان لایه‌و ئاشكرای نه‌كه‌ن؛ هه‌روه‌ها له‌هه‌موو كابینه‌كانیش بێباكم ئه‌گه‌ر له (22) ساڵی رابوردودا، بۆ خۆم، یان كه‌سوكارم، داوای ته‌نده‌ر، یان ئه‌رزی بازرگانی، یان قه‌رزم بۆ پرۆژه‌یه‌ك كردبێ.. ته‌نانه‌ت بێباكم ئه‌گه‌ر داوای كڕینی سه‌یاره‌یه‌كیشم بۆ خۆم له حكومه‌ت كردبێ.. جگه له‌م بێمنه‌تی‌و بێباكییه، به‌ش به‌حاڵی خۆم.. ده‌ڵێم:
چه‌ند ره‌خنه ناڕاسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن؛ له‌شكاندنی ئه‌زمونه‌مه‌كان‌و له‌به‌رچاونه‌گرتنی ده‌ستكه‌وته‌كان، به‌هه‌ڵه ده‌زانم، هێنده‌ش، چاوپۆشین له هه‌ڵه‌كان، ته‌نگوچه‌ڵه‌مه، ئاسته‌نگ‌و قه‌یرانه‌كان، بۆ دڵسۆزانی كوردستان‌و به‌رپرسه حیزبیه‌كان، دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان، نه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵكو ئۆباڵێكی مێژووییشه. بۆ مێژووش ده‌یڵێم:
پێرار، له گه‌رمه‌ی خۆپشاندانه‌كانی 17 ی شوباتدا، به‌شێكی ئه‌م قسانه‌م له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی‌و كۆمپانیای به‌رپرسان‌و حیزبه‌كان، ده‌ستێوه‌ردان له پرۆژه‌و كاسبی خه‌ڵك، له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی‌و مشه‌خۆری، له كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی، به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو جوامێر مام جه‌لال‌و مه‌سعود بارزانی، كرد. قسه‌كانیشیان سه‌لماندم.
له‌گه‌ڵ هیوای وردبونه‌وه له‌م وتاره، به‌ڵكو ئه‌مجاره جێبه‌جێ بكرێ!
*لە چاودێرەوە