سوپاس بۆ چی؟
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
له‌ڕۆژی 28 ی شو‌باتی ئه‌م ساڵه‌وه، زۆر كه‌س سوپاسی هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌كات بۆ به‌جینۆساید ناسینی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال. له‌ڕاستیدا هه‌ر چه‌ند ده‌یهێنم‌و ده‌یبه‌م، نازانم ئه‌و سوپاسه بۆ چییه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و دانیشتن‌و مناقه‌شه‌و وتووێژه به‌نهێنی‌و له‌پشت په‌رده‌وه بكرایه‌و خۆم یه‌ك له‌ئاماده‌بووانی ئه‌و ڕووداوه‌ی ناو په‌رله‌مانی به‌ریتانیا نه‌بووماییه‌و دانیشتنه‌كه راسته‌وخۆ له‌كه‌ناڵی په‌رله‌مانه‌وه په‌خش نه‌كرایه، میدیاكان‌و هه‌زاران كه‌س نه‌یانتوانیایه له‌ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه بیبینن، ئه‌وا به‌خۆمم ده‌وت:(له‌بێخه‌به‌ران كه‌شكه‌ك سڵاوات)، به‌ڵام هه‌مووان به‌گوێی خۆمان گوێمان لێ‌بوو و بینیمان كه ئه‌وه‌ی روویدا له28ی مانگدا ته‌نیا(دیبه‌یتێك) واته موناقه‌شه‌یه‌ك بوو كه چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی (ئۆڵ پارتی پارله‌مه‌نته‌ری گرووپی دۆستی كورد) رێكیان خستبوو كه ئه‌وه‌ش كارێكی چاوه‌ڕوان كراوه له‌وجۆره گرووپانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و جۆره موناقه‌شانه جیاوازن له‌موناقه‌شات‌و بڕیار‌و ده‌نگدانه‌كانی خودی په‌رله‌مان، بۆیه ده‌بێ ئه‌و هه‌ڵه‌یه راست بكه‌ینه‌وه‌و خه‌ڵكی پێ چه‌واشه نه‌كه‌ین‌و راستییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانی به‌ریتانیا هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی به‌جینۆساید نه‌ناسی‌و نه نوێنه‌ری حكومه‌تی به‌ریتانیاو نه ئۆپۆزسیۆنیش دانیان به‌وه‌دا نه‌نا كه جینۆسایده‌و پاشان نه‌موناقه‌شه‌كه له‌به‌رده‌م گشت په‌رله‌ماندا بووه‌و نه ده‌نگی له‌سه‌ر دراو نه كه‌س مافی ده‌نگدانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌بوو و نه‌جه‌لسه‌یه‌كی ته‌واوی په‌رله‌مان بوو. له‌و موناقه‌شه‌یه‌دا نه‌ك هه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه خۆی‌و په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی به‌ریتانیای له‌قه‌ره‌ی ئه‌و بڕیاره یاساییه نه‌دا، به‌ڵكو وتیشی كه كه‌یسه دادگاییه‌كانی هۆڵه‌نداش سه‌باره‌ت به‌فرۆشتنی چه‌كی كیمیایی به‌عیراق بووه‌و ئه‌وه‌ش نه‌خراوه‌ته چوارچێوه‌ی جینۆسایده‌وه، جا بۆیه نازانم بۆ هه‌ندێك جار هه‌ندێك هه‌واڵی ئاسایی هێنده بایه‌خی پێ ده‌درێت‌و به‌گۆڕینی راستییه‌كان هه‌وڵ ده‌درێت كه سه‌ر له‌خۆمان‌و میله‌ته‌كه‌مان بشێوێنین.
ئه‌وه‌ی كه له‌په‌رله‌مانی به‌ریتانیا روویدا، نه یه‌كه‌مجار بووه‌و نه‌دواجاریش ده‌بێت، چه‌ندین جار كۆمه‌ڵه په‌رله‌مانتارێك له‌هۆڵی په‌رله‌ماندا باسی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالیان كردووه‌و چه‌ندین جار له‌و په‌رله‌مانه‌دا ئاماژه به‌كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه دراوه، بۆیه نازانم بۆ ئه‌مجاره وا به‌ئه‌هه‌مییه‌ته‌وه ئه‌م بابه‌ته باسی لێوه‌كراو بۆ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ئه‌و هه‌موو سوپاسه كرا بۆ به‌جینوساید نه‌ناسینی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال؟
بێگومان كه‌مپه‌ین كارێكی ره‌وایه‌و ئێمه‌ی كورد هه‌رچه‌ند خۆمان به‌و كاره‌وه ماندوو بكه‌ین، هێشتا هه‌ر كه‌مه، به‌ڵام پێموایه كه له‌بابه‌ت كامپه‌ینی به‌جینوساید ناسینی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالدا، ئه‌وا به‌داخه‌وه ده‌ڵێم كه كورد وته‌نی «دوای كڵاوی بابردوو كه‌وتووین»، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌موو دونیاش هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به‌جینوساید نه‌ناسێ، ئه‌وا ئێمه‌ی كورد ده‌زانین ئه‌وه‌ی كه رژێمی دڕنده له‌ناوچووه‌كه‌ی به‌عس به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌مان كردی، به‌ته‌واوی مانا‌و به‌پێی هه‌موو شیكردنه‌وه‌یه‌ك جینوساید بوو، بۆیه كه‌مپه‌ین كردن بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی بڕاوه، مانای ئه‌وه‌یه كه خۆشمان به‌گومانین لێی‌و ئه‌وه‌ش هه‌ر وه‌ك مه‌سه‌له‌كه‌ی كه‌ركوكی لێدێت كه هه‌ندێك به‌گومانه‌وه باسی لێوه ده‌كه‌ن‌و ده‌یخه‌نه چوارچێوه‌ی گۆمانه‌وه كه ئایا كوردستانییه یا كوردی یا فڵان یا فیسار؟ پاشان وا گریمان هه‌موو جیهان ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌جینوساید ناوبرد، باشه چ له‌چی ده‌گۆڕێت؟ هه‌ر بۆ دڵنیایی ئه‌م پرسیاره‌م له‌هه‌ندێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئه‌و كه‌یسه‌ی خۆمان كرد‌و پرسیم ئه‌گه‌ر هاتوو په‌رله‌مانی به‌ریتانیا دانی به‌وه‌دانا كه ئه‌و تاوانانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌مان كراوه جینۆسایدن، ئایا په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی به‌ریتانیا له‌مه‌ودوا ئێمه‌ی كورد ده‌پارێزن؟ وتیان نه‌خێر. وتم ئه‌ی رێگریی له‌وه ده‌كه‌ن كه جارێكی‌تر گه‌لی كورد رووبه‌ڕووی ئه‌وجۆره نه‌هامه‌تیانه نه‌بێته‌وه؟ وتیان نه‌خێر، وتم ئه‌ی بڕیارێكی تایبه‌ت به‌گه‌لی كورد ده‌رده‌كات؟ وتیان نه‌خێر. وتم باشه زیانلێكه‌وتووان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه؟ وتیان نه‌خێر. وتم ئه‌ی پشتگیریی سه‌ربه‌خۆییمان ده‌كه‌ن؟ وتیان نه‌خێر.
ئێ باشه ئاخر توو ئیمانتان ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه وایه، ئیتر بۆ ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بۆ ئه‌وجۆره كه‌مپه‌ینه سه‌رف ده‌كرێت‌و بۆ دڵی میلله‌ته‌كه‌مان به‌شتێك خۆش ده‌كرێت كه هیچیان له‌هیچ بۆ ناگۆڕێ‌و بۆ ئه‌و هه‌موو خڕی مڕی‌و سه‌فه‌رو سیاحه‌ت‌و كۆڕ‌و كۆنفرانس‌و سمینار‌و لیژنه‌و كۆمیته‌و بێنه‌و به‌رده‌یه‌ی بۆ ده‌كرێ، باشه له‌باتی ئه‌و هه‌موو مه‌سره‌فانه‌و دروستكردنی ئه‌و مۆنیمێنته سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌ی كه هه‌ر یه‌كه‌یان پێویستیان به‌تیمێكی پسپۆڕه له‌بواری مۆنیمێنتدا تا له‌بیرۆكه‌كه‌ی تێمان بگه‌ێنن! ناكرێت كه به‌خۆڕایی سوپاسی ئه‌م‌و ئه‌و نه‌كرێت‌و ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ش به‌هه‌ده‌ر نه‌درێت‌و له‌باتی ئه‌وه سوپاسی خۆڕاگریی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه بكرێت‌و پاره‌ی ئه‌و كاره بێسوودانه بۆ ئه‌وان سه‌رف بكڕێت؟ باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نابێ، ئه‌ی ناكرێ هه‌ندێك له‌وكه‌سانه بانگهێشتی ئه‌و كۆنفرانسه گرانبه‌هایه‌ی هه‌ڵه‌بجه بكرێن كه له‌كاتی ته‌نگانه‌دا پشتیان گرتین‌و كوڕی ته‌نگانه بوون وه‌ك له‌وه‌ی كه چه‌ند په‌رله‌مانتارو كه‌سایه‌تییه‌ك بانگ بكرێن كه پاش نه‌مانی سه‌دام لێمان نزیك بوونه‌ته‌وه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی خۆیان؟ باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نابێ ئه‌ی ناكرێ بزانین سوپاس بۆ چی؟