عەلی حەمە ساڵح رێکخەری ژوری لێکۆڵینەوەی ئابوری بزوتنەوەی گۆڕان :
به‌شێكی سیاسه‌تی ئابوری کوردستان سیاسەتی مافیایه، مافیای زۆر مه‌ترسیدار له كوردستاندا هه‌یه، به‌شێكی ئه‌سه‌دییه‌و به‌شێكی بن عه‌لی و چاوێكیان له حیزبی به‌عسی عێراقش كردووه
پلانرێژی دەکەین بۆ ئەو كاته‌ی دێینه سه‌ر حوكم
نوچەنێت
رێخکەری ژووری لێکۆڵینەوەی بزوتنەوەی گۆڕان، بەنوچەنێتی راگەیاند، حکومەتی کوردستان سیاسەتێکی شکست‌خواردووی ئابوری هەیە، پێشی وایە، لەکوردستان مافیای زۆر مه‌ترسیدار هه‌یه‌و شتی به‌ده‌سته، ئاشکراشی دەکات بەشیک لەکارەکانی ژورەکەی، پلانرێژییە بۆ ئەوکاتی بزوتنەوەی گۆڕان دەسەڵات دەگرێتە دەست.
عەلی حەمە ساڵح رێخکەری ژوری لێکۆڵینەوەی ئابوری بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ نوچەنێت سیاسەتی ئابوری حکومەتی کوردستان بە سیاسەتێکی شکستخواردوو ناو دەبات و دەڵێت”حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی درێژخایه‌نی نییه، به‌ڵكو ته‌نیا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چۆن كات تێپه‌ڕینێت، بۆیه پێموایه ئەوەی هەیە سیاسیه‌تێكی ئابوری شكستخواردووه”.
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان، چەندین نمونە لە خراپی سیاسەتی ئابوری حکومەتی کوردستان، دەکاتە بەڵگە بۆ قسەکانی وەک ئەوەی”له رووی نه‌ختینه‌یه‌وه هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا یه‌ك دۆلار پاره‌ی نه‌ختینه‌ی نییه، له كاتێكدا حكومه‌تی ناوه‌ند كه ئه‌مان پێیانوایه فه‌شه‌لی هێناوه، زیاتر له 70 ملیار دۆلار پاره‌ی یه‌ده‌گی هه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تێكی روون‌و پلانێكی ستراتیژی نییه بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازی، بۆنمونه ئێستا پرسیار بكه، بڵێ بۆ سێ ساڵی دیكه ئاستی هاورده‌كردن چه‌ند كه‌م ده‌كات؟ وه‌ڵامت ده‌سناكه‌وێت، رۆژبه‌ڕۆژ له‌بری ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆی زیادبكات، كه‌م ده‌كات، له‌بری ئه‌وه‌ی ئاستی هاورده‌كردنی كاڵای بینانی كه‌م بكات، زیادده‌كات، ئه‌گه‌ر قه‌سه له‌سه‌ر كانزاو پیشه‌سازیش بكه‌ین، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی ئێجگار خراپدایه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به نه‌وتیشه‌وه هه‌یه سیاسه‌تی نه‌وت، ناڕوونه‌و دارایی نه‌وت نایه‌ته خه‌زێنه‌ی گشتی”.
عەلی حەمە ساڵح وایدەبێنێت کە “زۆر ئه‌سته‌مه بتوانێت لەجیهاندا لێکچویەک بۆ سیاسەتی ئابوری حکومەتی بدۆزیته‌وه”، بۆیە لێکچونی سیاسەتی ئابوری کوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان، دابەشی سەرچەند لایەنێک دەکات و دەڵێت”به‌شێكی سیاسه‌تی حیزبه دیكتاتۆره‌كانه‌و چه‌ند كه‌سێكی بنه‌ماڵه‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ده‌گرن، به‌شێكی سیاسه‌تی مافیایه‌و مافیای زۆر مه‌ترسیدار له كوردستاندا هه‌یه‌و شتی به‌ده‌سته، به‌شێكی دیكه‌ی سیاسه‌تی رازیكردنی به‌شێكه له خه‌ڵك و ته‌خشانكردنی پاره‌ی كوردستانه به نایاسای، بۆنمونه به ده‌یان هه‌زار كه‌س له كوردستان به موچه‌ی شیاو خانه‌نشیكراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ ساتێك فه‌رمانبه‌ر بووبن، به‌شێكی ئه‌سه‌دییه‌و به‌شێكی بن عه‌لی و چاوێكیان له حیزبی به‌عسی عێراقش كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵیانداوه واپیشانبده‌ن، نمونه‌یه‌كی دیموكراسییه‌و ئۆ پۆزسێۆن هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مان ئۆپۆزسێۆنێكیان پێ قبوڵه قه‌ت به‌ده‌سه‌ڵات نه‌گات”.
رێکخەری ژوری لێکۆڵینەوەی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ نوچەنێت، ئاشکرای دەکات، کە بزوتنەوەکەی لە پلانڕێژیدایە بۆ ئەو کاتی دەسەڵات دەگرتنە دەست و کارەکانی ئەو بەشەش کە ئەو بەرپەسە لێی، واباس دەکات”دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر چه‌ند ئاستێكدا، به‌شێكی وه‌ك چاوێریی بۆ خستنه‌ڕووی كه‌م و كورتی حكومه‌ته، كه من پێموایه ئه‌مه كاری سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆنه، به‌شێكی دیكه پلاندانانه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌گه‌ر خۆمان بێینه سه‌ر حوكم و ئه‌میش له دوو ئاستدایه، به‌شێكی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگایه‌و به‌شێكی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانه، به‌رده‌وام هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو فراكسێۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان هه‌یه”.
ئەوەش رادەگەیەنێت”له‌سه‌ره‌تاوه ویستی ئه‌وه‌مان هه‌بوو هاوكاری حكومه‌ت بكه‌ین، دوو پرۆژه‌ی گرنگمان له بواری بودجه‌و وه‌به‌رهێنان دا به‌حكومه‌ت، هه‌رچه‌نده حكومه‌ت زۆر به‌گرنگ وه‌سفی كرد، به‌ڵام كاری له‌سه‌ر نه‌كرد، بۆیه من وه‌ك خۆم پێموایه ئه‌م حكومه‌ته كێشه‌ی ئیراده‌ی هه‌یه بۆ چاكسازی‌و گِۆڕانكاری پێش ئه‌وه‌ی كێشه‌ی پرۆژه‌ی هه‌بێت”.