” 28 ملیارد دینارەکەی خانەقین لەکوێیە؟ شارێک لەوێرانبوندایە و خێزانەکانی لەسەر قەرز دەژین”
له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمیشه‌وه با‌یه‌خیان پێنه‌دراوه
نوچەنێت . تایبەت
بەهۆی ئەوەی زۆربەی ئەو پرۆژانەی خەڵکی ئەو شارە کاریان تێدا ئەکرد راگیران، بێ‌کاری و هەژاری و نەبوونی خزمەتگوزاری، رووی لەشارەکەکردووە، سەلام عەبدوڵا نوسەرو چالاکوان بە نوچەنێتی راگەیاند”خێزانه‌كانی شاره‌كه له‌سه‌ر قه‌رز ده‌ژین و چه‌ندین گه‌نج و بە ته‌مه‌نچوو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، و دەشپرسێت، ئەو 28 ملیارد دینارەی بۆ خانه‌قین ته‌رخان كراوه، لەکوێیە؟.
سەلام عەبدوڵا نوسەرو چالاکوان، بۆ ماڵپەڕی نوچەنێت، ئاشکرای دەکات، خانەقین بەدۆخێکی ناهەمواردا گوزەردەکات، لەگەڵ بڕوابوونی بەوەی رێژەی بێ‌کاری و هەژاری لەو شارەدا لەبەرزبونەوەدایە، دەشڵێت”بۆ رێژەی هەژاران ئامارێكی دیاریكراومان له‌به‌رستدا نیه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌رتی گشتی پیشه‌سازی (كارگه‌ی رستن و چنین، پاڵاوگه‌ی ئه‌ڵوه‌ن، سایلۆ، ئۆرزدی، وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، بانزینخانه‌ی مه‌نزه‌ریه، كارگه‌ی به‌فر وهتد) په‌كخراون و كه‌رتی كشتوكاڵی په‌راوێزخراوه، لەگەڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران خێزان بۆ شاری خۆیان و پاش روخاندنی رژێمی به‌عس، کە دانیشتوانی شاره‌كه‌مان پێش 2003 نزیكه‌ی 30هه‌زار كه‌س بووه، به‌ڵام ئێستا خۆی ده‌دات لە 200 هه‌زار كه‌س، هه‌ژارییه‌كی له‌به‌رچاو لە خانەقیندا هه‌یه”.
ئەو نوسەر و چالاکوانە بۆ نوچەنێت، زیاتر هۆکارەکانی رەوشی نا هەمواری شارەکەیان باس دەکات و رایدەگەیەنێت “حكومه‌تی عێراقی و نوێنه‌رانی لاوازی شاره‌كه‌مان له پارێزگای دیاله، بوون به‌هۆی گه‌شه‌نه‌كردنی شاره‌كه‌مان، خانه‌قین شارێكی به‌كاربه‌ره، پڕۆژه‌ی جددی بێجگه له به‌نداوی ئه‌ڵوه‌ن و قیرتاوكردنی هه‌ندێ شه‌قام ئه‌نجام نه‌دراوه، بۆ نموونه 28 ملیارد دینار بۆ خانه‌قین ته‌رخان كراوه، به‌ڵام ئێستا هاوڵاتیان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، پرسیارده‌كه‌ن: ئه‌و پاره‌یه له كوێیه؟ ئامانج ئه‌وه‌یه شاره‌كه له شارێكی به‌ركاربه‌ر ببیته‌وه به شارێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر، واته ته‌واوی كه‌رته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به‌گەڕبخرێنه‌وه”.
لەگەڵ رەخنەکانی لەحکومەتی عێراق و نوێنەرانی شارەکەی، سەلام عەبدوڵا، رەخنە لەحکومەتی کوردستانیش دەگرێت و دەڵێت”حكومه‌تی هه‌رێمی خه‌ڵكی دامه‌زراندوه و هه‌ندێ پڕۆژه‌یشی جێبه‌جێكردووه، وه‌ك كۆلیژی ئاداب، په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی شار و هه‌روا زۆركه‌سی دامه‌زراندووه، وه‌ك له كه‌رتی پۆلیس و ئاسایش و چه‌ند به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌ك وه‌ك به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی، كاره‌با، په‌روه‌رده، ته‌ندرووستی…هتد، به‌ڵام له زۆر لایه‌نیش زور كورتی هێناوه، بۆ نموونه زۆر كه‌رتی حكومه‌تی هه‌یه په‌راوێزخراوه، یان له‌شاره‌كه دانه‌مه‌زراوه”.
هەر لە لێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، ئەو نوسەرو چالاکوانەی خانەقین، زیاتر خراپبوونی رەوشی خانەقین دەخاتەڕو و رایدەگەیەنێت”ئێستا زبڵ و خاشاك بووه بە كاره‌ساتێكی گه‌وره و شاره‌وانی ئامێری پێویستی نییه بۆ پاكژكردنی، شاره‌وانی ته‌نها یه‌ك شۆفه‌ڵی هه‌یه!، زۆربه‌ی خێزانه‌كانی شاره‌كه له‌سه‌ر قه‌رز ده‌ژین و ئه‌مه‌ش به سه‌ددان وینه‌ی ده‌فته‌ری قه‌رزی خاوه‌ن دوكانه‌كان سه‌لماندویانە، له‌ناو شار چه‌ندین گه‌نج و بە ته‌مه‌نچوو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، یان هه‌ندێكیان له‌ناو ژوورێكی خانه‌كان شه‌وده‌كه‌نه‌وه، به‌داخه‌وه ناحییه‌كانی سه‌ر به‌خانه‌قین زۆر وێرانن و له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمیشه‌وه با‌یه‌خیان پێنه‌دراوه”.