نوچە.نێت
ئافرەتێکی تەمەن 29 ساڵ،دەگاتە ووڵاتی ترکیا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەوەی هاوشێوەی ئەستێرەی تەلفزیونی کیم کاردشیان بێت، بەڵام دوای نەشتەرگەریەکە بەماوەیەکی کەم گیان لە دەست دەدات .
بە پێی ماڵپەری NTV، “لي كامبردج” تەمەن ٢٩ ساڵ لە نەخۆشخانەیەکی مەرکەزی لە ووڵاتی ترکیا بری” 3″ هەزار جینەی ئەسترلینی دەدات بۆ ئەوەی نەشتەگەری ئەو شوێنانەی بکات کە نسبەی چەوری زۆرە ، وجارێکی دیکە سود لەو چەوریە وەربگیرێتەوە لە شوێنی تری لەشی بەکاری ببهێننەوە، هاوشێەوەی کیم کاردشیان سمتی گەورە بکات، بەڵام دوای نەشتەرگەریەکە کۆچی دوایی دەکات.
لي كامبردج، هاوسەرگیری کردوە خاوەنی ٣ مناڵە، هاوسەری ئەم خانمە ئاماژە بەوە دەکات کە هاوسەرەکەی بە نەشتەرگەری جوانکاری گیانی لەدەست داوە.
فرانکس هاوسەری لی کامبرج، ئاشکرایدەکات کە مەیتی ژنەکەی دوای چەند رۆژێک دەگەرێننەوە بۆ بریتانیا.