پەکەکەش متمانەو باوەری بەهاوپەیمانی ستراتیجی یەکێتی و پارتی نیە
دڵشاد مەجید
هێنانی نامەی ئۆجەلان بۆ قەندیل لەرێگای پدپەو ئەندامە کوردەکانی پەرلەمانی تورکیا، بۆ سلێمانی و یەکێتی، نەک بۆ هەولێرو پارتی، ئەوەی دووپاتکردوە کە یەکێتی هێشتا ئەو هێزە نیشتمانیەو نەتەوەییە، هێشتا جێگای متمانەیەو باوەڕو ئومێدی کوردانی پارچەکانی تری کوردستانەو مەحاڵە خیانەت و سازش لە سەر بەرژەوەندی نەتەوەو پرسە نەتەوایەتیەکان بکات. لەپێناو بەرژەوەندی ئابووری و بنەماڵەو کەسایەتیە سیاسیاکان.
ئەمە شەهادەیەک و شەرەفێکە کە پەکەکە لەم سات و کاتەدا بەخشویەتی بە یەکێتی، دەبێت یەکێتی لەو پەیامە بگات و زۆر بە دیقەت و تێڕامان و توژینەوە ووردی سیاسیانە مامەڵەی لەگەڵ بکات. بەتایبەت کە ئێستا لەسەرووبەدی هەڵبژاردەکانی کوردستان و عێراقن.
کاتی ئەوە هاتووە کە (ینک) دووپاتی ناسنامەی نەتەوەەیی و شۆڕشگێری خۆی بکاتەوە. ئەمە فرسەتێکە هەرگیز دووبارە نابێتەوە، ئەگەر (ینک) بەباشی و بەبەرنامە کار لەگەڵ ئەم هەلەی پەکەکە بۆ یەکێتی ڕەخسانویەتی نەکات، ئەوکاتە نە مێژوو نە شەهیدەکانی ڕەحم بە (ینک) ناکەن.
گرنگترین ئاماژەش لەو پرۆسەیە ئەوەیە، کە دەوڵەتی تورکیا لەسەر پێشنیاری پەکەکە قبوڵی ئەو ناوبژیوانیەو دەوەرەی یەکێتیە لە پڕۆسەکەدا. واتە هەردوولا یەکێتیان قبووڵە. ئەمەش دەبێتە مایەی کردنەوەی دەرگایەکی گەورە بەڕووی یەکێتیدا لەبواری دبلۆماسی و پێگەی سیاسی یەکێتی، لەناوچەکەو ئەوروپا تا ئەمریکا. هیوادارم یەکێتی و سەرکردایەتیەکەی لەئاست ئەو لێپسراویەتە مێژووە بن.