وتەبێژی یەکێتی زانیاریەکانی نوچەنێت پشتراستدەکاتەوە: یه‌كێتییه‌كان لە بادینان په‌راوێزخراون
نوچەنێت
وتەبێژی رەسمی یەکێتی، لەوەڵامی دەزگا راگەیاندنەکانی حزبەکەی، زانیاریەکانی ماڵپەڕی نوچەنێت پشت‌راست دەکاتەوە، لەمەڕ کێشەکانی یەکێتی لەبادینان و ناڕەزاییان لە شەراکەتی دەسەڵات لەگەڵ پارتی و بڕیاری یەکێتی بۆ ئایندەی بادینان.
رۆژی ٢٧ی شوبات ماڵپەڕی نوچەنێت، لەڕێی بەرپرسێکی یەکێتی لە بادینان، ناڕەزایی یەکێتیەکانی بادینانی لەپارتی بڵاوکردەوەو ئاشکرای کرد، کە یەکێتی لەدۆخی خۆی لە بادینان ناڕازییە و لەدوای هەڵبژاردن سنور بۆ پارتی دادەنێت لەو دەڤەرە.
هەر لەو بارەیەوە رۆژی ٢٨ی شوبات، ئازاد جندیانی وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وه‌ڵامی پرسیارەکانی به‌شێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی حزبەکەی و لەوەڵامی بادنیان ساتدا، زانیارییەکانی نوچەنێت لەمەڕ ناڕەزایی ئەو حزبە لەپارتی پشت‌راست دەکاتەوە.
کەناڵی بادینان ساتی یەکێتی لە وتەبێژی فەرمی حزبەکەی دەپرسێت”زۆرجار به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ناوچه‌ی بادینان ده‌ڵێن كه یه‌كێتی له‌بادینان نه‌حوكمڕانه‌و نه‌ئۆپۆزسیۆن، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌چییه‌وه هاتووه‌و چۆن ده‌یبینن؟ لەوەڵامی ئەو پرسەشدا جندیانی دەڵێت”له‌ڕاستیدا به‌پێی رێكه‌وتنی ستراتیژی و جێبه‌جێكردنه‌كانی له‌بواری شه‌راكه‌ت له‌حكومه‌تدا لیستی كوردستانی كه لیستی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی-یه، به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان حكومه‌تی هاوبه‌شمان هه‌یه، به‌وپێیه بێ، هه‌ردوولامان پێكه‌وه لایه‌نی حوكمڕانی پێكده‌هێنین، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كانی هه‌ردوولاو دواتریش له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی و یه‌ك دوو جاریش له به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا ئاماژه به‌وه‌دراوه، كه یه‌كێك له‌و سه‌رنج و ره‌خنانه‌ی له‌سه‌ر رێكه‌وتنی ستراتیژی هه‌مانه مه‌سه‌له‌ی شۆڕ نه‌بوونه‌وه‌یه‌تی بۆ هه‌موو ئاسته‌كان و بۆ هه‌موو ناوچه‌كان، یه‌كێك له‌و ناوچانه پارێزگای دهۆكه كه به‌داخه‌وه له‌وێ یه‌كێتییه‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن كه تائه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌ت له‌وێ په‌راوێزخراون، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی حكومه‌تی هاوبه‌شه ناتوانن و رێگه‌پێدراو نین وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ره‌فتار بكه‌ن، له‌ولاشه‌وه وا هه‌ست ده‌كه‌ن له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی ئه‌وێدا به‌شدارنین و رێی به‌شداری كردنیان له‌به‌رده‌مدا كراوه‌نییه‌و هاوسه‌نگیێك له‌وباره‌وه له‌ئارادا نییه، ئه‌مه یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ برایانی پارتی گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین”.
هەر لەوەڵامی ئەو کەناڵەدا جوندیانی ئەو زانیاریەکانی نوچەنێت، لەبارەی بڕیاری یەکێتی بۆ ئایندەی کاری خۆی لە بادیناندا پشتراستدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت”بڕیارمانداوه له‌ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به‌كامڵكردنی چه‌مك و پرۆسه‌ی حكومه‌تی شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ برایانی پارتیدا باسی لێوه بكرێته‌وه‌و پێكه‌وه ئه‌و كه‌یسه چاره‌بكه‌ین، تاچیتر ئه‌و گله‌ییانه نه‌مێنن كه لێره‌و له‌وێ براده‌رانی ئێمه له‌و باره‌یه‌و هه‌روا له‌باره‌ی چه‌ندین كه‌یسی تری په‌یوه‌ست به‌پراكتیزه‌كردنی حكومه‌تی شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی هه‌یانه”.
هەر لەمەڕ ئەو پرسە نوچەنێت دیمانەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لەبادینان سازکردووە، لە نزیکترین کاتدا بڵاوی دەکاتەوە.
بۆ خوێندنەوەی بابەتی پێشووی نوچەنێت کلیک بکە ..