“یەکێتی گۆڕەپانی نەتەوەیی بەپارتی چۆڵ دەکات”

0

“یەکێتی گۆڕەپانی نەتەوەیی بەپارتی چۆڵ دەکات”

نوچەنێت

سەرکردەیەکی یەکێتی رایدەگەیەنێت، پارتی دوێنێ لافی نەتەوەییی بوونی لێ دەدا، ئەمرۆ بۆ هەموو لایەک دەرکەوت کە یەکێتی لەگەمە نەتەوەییەکانی چ سەنگێکی گرانی هەیە، دەشڵێت. بەهۆی پەیوەندی تاک لایەنەی پارتی لەگەڵ تورکیا لەمەسەلە گرنگەکان گۆڕەپانی پرسەنەتەوەییەکان بەتەنها بۆ یەکێتی ماوەتەوە و چالاکیەکانی یەکێتیش لەو بوارەدا، مەیدانی نەتەوەیی ئەوەندەی تر بەپارتی چۆڵکردووە.

هاتنی کۆمپانیا بازرگانیەکانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و ئەو کرانەوەی لە سیاسەتی تورکیا رویداوە بەرانبەر پرسی کورد، و هەوڵی گەورەکردنی گەمەسیاسیەکی حکومەتی تورکیا لەسەر ئاستی ناوچەکە بەگشتی، وایکردووە کە حکومەتی ئەو وڵاتە هەنگاوی سیاسی گەورە بەئاراستەی هەرێمی کوردستاندا بنێت، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئێستا سەرۆکایەتی حکومەتی کوردستان دەکات، وەک بەرپرسێکی یەکێتی بۆ نوچەنێت دەڵێت”هەیمەنەی بەسەر مەسەلەی نەوت و تەواوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتیشدا کردووە” هەربۆیە ئەرکی رێکخستنی هەموو پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتەکەی کەوتۆتە ئەستۆ، بە پەیوەندیەکانی حکومەتی کوردستانەوە لەگەڵ حکومەتی تورکیاش.

بەرپرسێک لە مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی، بۆ نوچەنێت دەڵێت” هەمووتان دەزانن پارتی خاوەندارێتی پرسی نەوت و پەیوەندیەکانی دەرەوە دەکات، ئێستا تورکیا دەروازەیەکی گرنگە بۆ نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەم پەیوەندیە لەگەڵ تورکیا ئەگەر لەسەر ئەساسێکی دروست رێکبخرێت دیارە لەخزمەتی گشتی خەڵکی کوردستاندایە، بەڵام دیارە بەو جۆرە نیە، پەیوەندیەکان تەنها لەرێگای پارتی و وەزیرێکی پارتیەوەیە، بۆیە ئێستا دەبێت بڵێین پەیوەندی تورکیا و پارتی، نەک کوردستان. لەوپێناوەشدا پارتی پشتیکردۆتە رێکەوتنی ستراتیژی و هەموو پەیوەندیەکانی لەگەڵ لایەنەکانی کوردستان”

ئاماژە بەوەش دەکات”سەرکردایەتی یەکێتی لە مێژە هەستی بەوە کردووە، بەڵام وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی سیاسی بەهۆی رێککەوتنی ستراتیژیەوە قسە نەکراوە لەسەر ئەو پرسەو ناڕەزایی بە ئاشکرا دەرنەبڕدراوە، بەڵام لە کۆبونەوە دووقۆڵیەکان باسمان کردووە”.

بەرپرسەکەی یەکێتی وتیشی”پارتی بەو مەسەلەیە زیانی گەورەی کردووە، دوێنێ لافی نەتەوەییی بوونی لێ دەدا و خۆی بەخاوەنی ئەو پرسە دەزانی، بەڵام ئەمرۆ بۆ هەموو لایەک دەرکەوت کە یەکێتی لەگەمە نەتەوەییەکانی چ سەنگێکی گرانی هەیە،  ئێستا بەهۆی پەیوەندی تاک لایەنەی پارتی لەگەڵ تورکیا لەمەسەلە گرنگەکان و پشتکردنە هەموو پەوەندیەکانی لەگەڵ لایەنە کوردیەکان  لەباکور و تەنانەت لە باشوری کوردستانیش ناڕاستەوخۆ پشتکردنە هاوپەیمانە ستراتژەکەی، لە پێناو پرسی نەوت و تورکیا.. پارتی زیانی گەورەی بەرکەتووە، بەو هۆیەوە گۆڕەپانی پرسەنەتەوەییەکان بەتەنها بۆ یەکێتی مایەوە، یەکێتیش چالاکانە وەک هەمیشە بە ئەرکی خۆی هەستاوە، چالاکیەکانی یەکێتیش لەو بوارەدا، مەیدانی نەتەوەیی ئەوەندەی تر بەپارتی چۆڵکردووە، ئێستا پەیوەندی و هەماهەنگی نێوانی خەباتکارانی کوردانی تورکیا و یەکێتی و هەرە حزبی گەورەو بەهێزی کوردانی سوریا و یەکێتی، لە ئاستی لوتکەدایە، ئەوان بێ گەڕانەوە بۆ یەکێتی هیچ بڕیارێک نادەن و هیچ هەنگاوێک هەڵناگرن، کەوایە ئیستا یەکێتی بووەتەحزبێکی سەراسەری لەهەموو بەشەکانی کوردستان، تورکیاش هەستی بەمە کردووە، بۆیە لەسەردانی شاندی یەکێتی بۆ تورکیا بە ئاشکرا باسی سەنگی یەکێتی کراوە”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com