نوچە.نێت
هونەرمەندی پۆپ مادونا یادی لە دایک بونی 60 ساڵەی دەکاتەوە کە ماوەی 5رۆژ، ئاهەنگ لە کۆشکێکی راقی لە ووڵاتی مەغریب دا دەکاتەوە.
شاژنی پۆپ، لە پێگەی تایبەتی خۆی چەند وێنەیەکی خۆی لەئینستاگرام بڵاوکردەوە، بەڵام لەلایەن کەسە نزیکەکانی وئاماژە بەوە کراوە، کە مادۆنا لەو ئاهەنگەدا گۆرانی ناڵێت، بەڵکو لەگەڵ مناڵەکانی وخێزانەکەیدا بە گەشتێکی خێزانی روو لە ووڵاتی مەغریب دەکەن.
مادۆنا ، لەسەر وێنەکانی ئنستاگرام و فیسبوک، دەنوسێت”لە رۆژی لەدایک بونمدا هیچ خەڵاتێک لەوە گرنتر نیە کە لەگەڵ خێزانەکەتددا کات بەسەر بەری، جگە لەوەش مادونا سەفەرەکەی بۆ ووڵاتی مەغریب ئەوە ئاشکرا دەکات کە ” مناڵان پێویستیان بە یارمەتی ئەوان هەیە، وێرای ئەوەی مناڵەکان لە قوتابخانە خواردن وەر ئەگرن و بەڵام پیویستیان بە چاودێری تەندروستی هەیە.




