جه‌زائير ووڵاتی يه‌ک مليۆن دز
ئه‌مه حيکايه‌تێکه په‌ندو عيبره‌تێکه
لوقمان به‌رزنجی
Lokman57@hotmail.de
(جه‌زائير ووڵاتی يه‌ک مليۆن دز) له‌وانه‌يه ئه‌و ڕسته زه‌قه بۆ هێندێک که‌س ئاسايی نه‌بێت. به‌ڵام ئه‌مه قسه‌ی من نيه. چونکه ڕاستی ئه‌وڕسته‌يه به‌م شێوه‌يه ( جه‌زائير ووڵاتی يه‌ک مليۆن شه‌هيد). منيش ڕسته‌ی يه‌که‌مم له‌ده‌می جه‌زائيريه‌کانه‌وه وه‌ک خۆی نه‌قڵ کردوه.
له‌و نووسينه‌شمدا حه‌زم نه‌ده‌کرد ووشه‌ی ( دز) به‌و زه‌قيه به‌کار بهێنم . به‌ڵام نه‌ش ده‌کرا زاراوه‌کان وه‌ک خۆی نه‌نووسمه‌وه . چونکه ووشه‌ی( دز) قێزه‌وه‌ن ترين ووشه‌يه و شايسته‌ی ئه‌وه‌نيه که هيچ ڕووتووش و جوانکاری بۆ بکرێت. نموونه‌ی ئه‌وجوانکارييه‌ی لای خۆمان بۆ زاراوه‌ی ( دز) يان کردوه به ( گه‌ندەڵ) . ئايا ئه‌گه‌ر که‌سێک سه‌رئه‌رز و ژێر ئه‌رز بدزێ پێ ده‌گووترێ ( سه‌رئه‌رزو بن ئه‌رزی گه‌نده‌ڵکرد) يا ( سه‌رئه‌رزو بن ئه‌رزی دزی) ؟؟؟؟ خۆتان له‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسياره سه‌رپشک بن. که‌واته ئه‌و ڕسته ناشازه‌ش لای خه‌ڵکی جه‌زائير له فه‌راغه‌وه نه‌هاتووه. به‌ڵکو له ئاکامی کۆمه‌ڵێک ديارده‌ی دزێوی دوای سه‌رکه‌ووتنی شۆڕش جه‌زائير به‌سه‌ر ئيستعماری فه‌ره‌نسی هاته کايه‌وه.
کاتێک که سه‌رکرده‌کانی شۆڕشی له‌و ووڵاته ده‌سه‌ڵاتيان گرته ده‌ست. ئيتر ده‌رگای دزيان بۆ کرايه‌وه که‌ووتنه خۆ ده‌وڵه‌مه ندکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ديارده نا هه‌موارو قێزه‌وه‌نه‌کان و برسیکردنی خه‌ڵک و چاوپۆشيکردن له گه‌وره‌دزو کچکه دزان. تا کار گه‌يشته ئه‌وه‌ی له‌و ووڵاته( دزی و عه‌يبه) لای به‌شێکی زۆر له ده‌سه‌ڵات هيچ مۆڕاڵێکی بۆ نه‌ما، به‌شێکی زۆريش له مشه‌خۆرو خه‌ڵکی ئيستغلال چی له‌و قۆناغ و نێوه‌نده‌دا درووستکرد، ئه‌و دزيه وه‌ک نه‌خۆشيه‌کی کوشنده له نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌يدا ته‌شه‌نه‌ی کرد تا گه‌يشته ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائير و له ڕێگای ئه‌و جه‌زائيريانه‌ی له‌ئاکامی تێکچوونی بارودۆخی سياسی و عه‌سکه‌ری .سه‌ری خۆيان هه‌ڵگرت و ڕوويان کردوه ووڵاتانی دونيا. ئێستا به‌هه‌زاران خه‌ڵکی جه‌زائيری له به‌نديخانه‌کانی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا و به‌لجيکا و هۆلندا و ووڵاتانی ديکه‌ن هه‌ن، که به توومه‌تی دزيکردن و بازارگانیکردن به ماده هۆشبه‌ره‌کان و توومه‌تی جۆراوجۆر به‌ندکراون. له‌ئه‌وروپا له هه‌لی کارکردن يه‌که‌م پرسيارکه لێت ده‌کرێت.( ئايا تۆ جه‌زائيريت) به‌ڕاست ئه‌و پرسياره بۆمن زۆر باڵکێش بوو، هه‌رئه‌وه‌شوای لێکردم به جيدی به‌دوای هۆکاری و وه‌ڵامه‌که‌يدا بگڕێم. دواتر وه‌ڵامه‌که‌م له خودی هاووڵاتيه‌کی جه‌زائيری دانيشتووی ئه‌ڵمانيا وه‌رگرته‌وه. گووتی به‌داخه‌وه ئێمه له‌سه‌ر ده‌می شۆڕشی جه‌زائير و دوای شۆڕشيش تاماوه‌يه‌کی کورت ڕوومان له هه‌ر ووڵاتێک بکردايه. له‌و ووڵاته وه‌ک پاڵه‌وان و خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ پێشوازی ده‌کراين و ڕێزمان لێده‌گيرا و به‌ناوی ( جه‌زائيری يه‌ک مليۆن شه‌هيد) پێناسه ده‌کراين . ئێستا له‌سايه‌ی ئه‌وسه‌کرده ( دزانه‌مان) که ئاکاری جوانی و ناوی شه‌هيدانيان زڕاندين . به‌شێکی زۆر له نێو خۆماندا وه‌ک جه‌زائيريه‌کان باوه‌ڕمان به يه‌ک نه‌ماوه خۆمان ناوی ئه‌و خه‌باته پيرۆزه‌و ئه‌و هه‌موو خۆينه پيرۆزه به ( ووڵاتی يه‌ک مليۆن دز) ناوده‌به‌ين. و ڕووی ئه‌وانه‌ش ڕه‌ش بێت که ووڵاتيان گه‌يانده ئه‌و ڕۆژه. که هه‌موو دونيا به جه‌زائير به ووڵاتی يه‌ک ملێۆن دز پێنه‌سه‌مان بکه‌ن. وه‌ک شاعير ده‌ڵێت. . ئه‌مه حيکايه‌تێکه په‌ندو عيبره‌تێکه.