دلاوەری حاجی عوسمان پێشمەرگەو فەرماندەی دوێنێی یەکێتی و هەڵسوڕاوی ئەمڕۆی بزوتنەوەی گۆڕان، لە بەرنامەی بەڕاشکاوی کەناڵی نالیا، باسی کێشەکانی یەکێتی و لایەنگرانی گۆڕان لە ناوچەی پێنجوێن دەکات، رایدەگەیەنێت، کە ئێستاش لەو ناوچەیە هەرکەس نامەی کۆمیتەی یەکێتی پێ نەبێت دەرفەتی کارکردنی پێنادرێت، باسی کێشەکانی ئەمرۆی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات، ئاشکرای دەکات پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتی و گۆڕان لە ئاسایبونەوەدایە، بەپێویستی دەزانێت کە پەڕلەمانی کوردستان یاسایەک بۆ حەرامکردنی شەڕی ناوخۆ دەربکات، ئاشکرای دەکات لەکاتی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی لە گردی زەرگەتە، بۆ پارێزگاری کردن لە گۆڕان و نەوشیروان مستەفا خۆیان بەستۆتەوەو ئامادەبوون بەهەموو شێوەیەک داکۆکی لەخۆیان بکەن، چونکە وەک ئەو دەڵێت ئەوکات هێزێک لەهەولێرەوە بەڕێکەوتووە، بۆ داخستنی کەناڵی کەی ئێن ئێن.