نوچە.نێت
میغان مارکل، هاوسەری شازادە هاری بریتانیا بەهۆی جل وبەرگەکەیەوە توشی رەخنە دەبێت.
میغان، و شازدە هاری ، لەئاهەنگی سيليا ماكوركودال ی خوشکەزای شازادە دیانای کۆچکردوو پێکەوە دەبینرێن، ئەوەی جێگەی سەرنجە، جل وبەرگەکەی میغان کە “مارکل أوسكار دي لا رينتا” دیزانی کردوە، بەهۆی ناشرینی دورینی ستایلی و بونی چەند گوڵێکی گەورە لە کراسەکەیدا ، لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان کەوتنە بەر رەخنەی توندی هەوادارانیان، چونکە پێیان وابوو، هاوسەری شازادە دەبوو بیر لە رێک پۆشی خۆی بکردایەتەوە، لە ناو کۆشک بۆنەکاندا، گوایا کراسەکەی میغان لە قوماشی سەرچفی نوستن دەچێت. سەرەرای ئەوەش بە قیاسی میغان دیزان نەکراوە بەڵکو گەورەتر لەقیاسی خۆی دوراوە.
شایەنی باسە، تێچوی کراسەکەی میغان کە نەگونجاوو بو لەبەریدا 3922 جنيه ئیسترلينيە کە دەکاتە 7000 دۆلاری ئەمریکی.





