تەوەری نوچەنێت، یەکێتی دوای تاڵەبانی:
تامان شاكر: به دووری نازانم مام جه‌لال وه‌سیه‌ت نامه بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا بنووسێت و بیكاته‌وه به سكرتێری یه‌كێتی
نوچەنێت: تەوەری نوچەنێت، یەکێتی دوای تاڵەبانی:
ئەم تەوەرەی نوچەنێت فاڵگرتنەوە نیە، بەڵکو هەوڵدانە بۆ گەشتن بەوەڵامی ئەو پرسیارانەی لەدوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی دروست بوون، بەخوێندنەوە بۆ رووداوە سیاسیەکان و ئاڵۆزییەکان، بە شیکاری و تێگەشتن لەو سیگناڵانەی تا ئێستا دیار کەوتون و بە رەچاوکردنی کێشە لەمێژینەکانی یەکێتی. بۆیە نوچەنێت لە ئێوەی بەڕێز دەپرسێت.
ئێستا تاڵەبانی بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیە، دیار نیە کە ئاخۆ تاڵەبانی ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە یان نا، دیار نییە ئاخۆ لە ئەگەری چاکبونەوەی، تاڵەبانی توانای ئیدارەدانی سەرۆکایەتی کۆمار یان یەکێتی دەبێت یان نا؟. بەبڕوای تۆ یەکێتی لەدوای تاڵەبانی بەکام ئاراستە دەڕوات؟ وەک ئێستای دەمێنێتەوە؟. عاتیفەی خەڵک زیاتر دەبێت بۆ یەکێتی، بەهۆی کۆچی تاڵەبانی؟ رێکخستنەکانی پەرش و بڵاو دەبن؟ روو لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن؟. یان چی؟ بەپێی خوێندنەوەکانی خۆت چی ئایندەیەک بۆ یەکێتی چاوەڕوان دەکەیت ؟. بۆچی حزبێکی سۆسیال دیموکراتی وەکو یەکێتی، گرفتی هەبێت لە دیاریکردنی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی، لەکاتێکدا تەنها لەماوەی یەک ساڵدا حزبی سۆسیال دیموکراتی سوید، بەبێ گرفت سێ سەرۆکی گۆڕی؟.
تامان شاکر: پێش هه‌موو شتێك هیوادارم كه تاڵه‌بانی ژیانی بۆ بگه‌رێته‌وه، ئه‌گه‌ر چی له‌و باوه‌ره‌دانیم جارێكی تر بتوانێت ئیداره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ كه ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه عه‌قڵیشی پیر ده‌بێت، نه‌ك ته‌نها جه‌سته‌ی . زۆربه‌ی سیاسیه‌كانی دونیا له ته‌مه‌نێكی گونجاو‌دا واز له كاری سیاسی و حیزبی دێنن و خه‌ریكی ژیانی خۆیان و نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانیان ده‌بن.
به‌داخه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین كورسی تا مردنه، بۆیه‌ش حیزبه‌كان ناتوانن جێگره‌وه‌یه‌كی باش بۆخۆیان دابین بكه‌ن و له دوای مردنی سەرۆکەکانیان ده‌بێته ململانێ له‌سه‌ر پۆسته‌كانیان، مام جه‌لال راسته دوو جێگره‌وه‌ی هه‌یه له‌ناو حیزبه‌كه‌ی، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌ریان كۆك نین. له لایه‌كی تره‌وه خێزانی مام جه‌لال كه ئێستا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، ئه‌ویش به‌شێكه له‌و ململانێیه، به دڵنیاییه‌وه دوای تاڵه‌بانی ئه‌و سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش به مافی خۆی ده‌زانێت، ده‌یه‌وێ ئه‌و پۆستانه له چوارچێوه‌ی خێزانه‌كه‌یدا بهێڵێته‌وه، به نه‌مانی تاڵه‌بانیش سۆزی ئه‌ندامانی یه‌كێتی و خه‌ڵكی كوردستان زیاتر ده‌بێت و به‌شێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیش ده‌یانه‌وێ یه‌كێتی بپارێزن له كه‌رت بوون و په‌رش و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانیان.
بەڵام من دڵنیام یه‌كێتی دوای تاڵەبانی به‌و شێوه‌ییه‌ی ئێستای نامێنێته‌وه، چونکە تا ئێستا مام جه‌لال هاوسه‌نگی نێو باڵه‌كانی یه‌كێتی راگرتبوو، به نه‌مانی ئه‌ویش گۆرانكاری روودەدات.
ره‌نگه دوای تاڵەبانی یەکێتی چه‌ند باڵێكی لێ جیاببێته‌وه، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكانی نارازی نێو یه‌كێتی، كه تا ئێستا به هۆی تاڵه‌بانییه‌وه له نێو یه‌كێتیدا درێژه‌یان به‌كاری خۆیانداوه.
من پێموایه یه‌كێتی و گۆران دوانه‌ن یه‌كێكیان تای لێ بێ ئه‌وی تر عاره‌قه ده‌رده‌دات، مێژووی هاوبه‌شی نه‌وشیروان مسته‌فاو مام جه‌لال مێژوویه‌كی دوور‌و درێژه، ئه‌وان وه‌ك دوو ئه‌ندازیاری سیاسه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌بینرێن، دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆران ، له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی بوو به پله‌ی یه‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه نارازییه‌كان نه‌چنه ناو حیزب و دامه‌زراوه‌یه‌كی تره‌وه كه به‌دڵی یه‌كێتی نه‌بێت، به دووری نازانم مام جه‌لال وه‌سیه‌ت نامه بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا بنووسێت و بیكاته‌وه به سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی، چونكه ئه‌و خه‌تی سیاسه‌ته‌كانی تاڵه‌بانی و نهێنیه‌كانی ژیانی ده‌زانێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا كێشه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان قوڵتر ده‌بنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا دژ به ده‌ستوور و رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتیه.
هەروەها ده‌كرێ هێرۆخان داوای پۆستی سكرتێری گشتی یه‌كێتی بكات، له حاڵه‌تی مانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماریش بۆ كورد كه‌سێكی تر له‌ناو یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكرێت، بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د زه‌حمه‌ته رازی بن پۆستی سه‌رۆك كۆمار بدرێت به‌كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه، ئەوەش هۆکارێکی تری سەرهەڵدانی کێشە دەبێت لەناو یەکێتیدا، یەکێکی تر لە کێشەچاوەڕوانکراوەکان هەبوونی دووجێگری تاڵەبانییە، کەئه‌وی‌ش كێشه‌یه‌كی تری نێوان سوله‌یمانی و هه‌ولێره لەناو یەکێتیدا.
حیزبی كوردی با ناوی سۆسیال دیموكرات، یان دیموكراتی كوردستان یان هه‌ر شتێكی تربێ، ناوه‌رۆك و مامه‌ڵه كردنیان هی خودی كۆمه‌ڵگه‌یه، حیزبه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی بنه‌ماڵه‌یین نه‌سۆسیالیستن نه دیموكرات، هه‌ربۆیه ناتوانن كادری به‌توانا په‌روه‌رده بكه‌ن، و لەناویاندا گه‌یشتن به پله‌و پایه‌ی حیزبی به‌نده به بنه‌ماڵه‌و ئینتما بۆخودی سه‌رۆك و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، لێرە حیزب و سه‌رانی حیزب له پێش نه‌ته‌وه‌و نیشتمانن، به نه‌مانی سه‌ركرده ئه‌ندامان و رێكخراو شانه‌و سه‌رشانه هه‌مووی سه‌ری لێ ده‌شێوێ و پێیوایه لێره‌دا ژیان كۆتایی دێت.
بۆیه ناتوانین به‌راوورد له نێوان سۆسیال دیموكراتی سوێد و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا بكه‌ین، سۆسیال دیموكراتی سوێد له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی سه‌رۆك و جێگر‌و ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێ، بۆیه له هیچ كاتێكدا كێشه‌ی نییه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان ئاڵوگۆر ده‌كات، لەوێ خه‌زێنه‌ی حیزبیش لای كه‌س نییه تا شه‌ری مانه‌وه بكات، بەڵام لەکوردستان پێچەوانەیە، بۆیە سیاسی و حزبییەکانی كوردستان بروایان به‌ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات نییه، كێ ئاماده‌یه ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته واز لیبێنێ به‌ناوی دیموكراسی و سۆسیالیستیه‌وه؟.
بێگومان ئه‌گه‌ر لەکوردستانیش ده‌سه‌ڵاته‌كان ئه‌م هه‌موو پاره‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌با و سنوورێكی دیاریكراو بۆ موچه‌ی به‌رپرس و سه‌رۆكه‌كان دیاریكرابا، كه‌س شه‌ری ده‌سه‌ڵاتی نه‌ده‌كرد.
دەبێت ئەوەشمان لەیاد بێت کە كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رهه‌م هێناوه‌و لێشی به‌رپرسیاره، گۆڕینی باری سیاسی و ئابووری خه‌ڵكی كوردستانیش پێویستی بە شۆرشێكی كۆمه‌ڵایه‌تییە، تا كه‌سانی به توانا بگه‌نه جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات.