
تەوەری نوچەنێت، یەکێتی دوای تاڵەبانی:
عومەر شاوری: به‌رژه‌وندی هاوبه‌ش هه‌موو ركابه‌ره‌كانی ناو یەکێتی له ئه‌نجومه‌نێكی باڵادا یه‌كده‌خات
نوچەنێت: تەوەری نوچەنێت، یەکێتی دوای تاڵەبانی:
ئەم تەوەرەی نوچەنێت فاڵگرتنەوە نیە، بەڵکو هەوڵدانە بۆ گەشتن بەوەڵامی ئەو پرسیارانەی لەدوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی دروست بوون، بەخوێندنەوە بۆ رووداوە سیاسیەکان و ئاڵۆزییەکان، بە شیکاری و تێگەشتن لەو سیگناڵانەی تا ئێستا دیار کەوتون و بە رەچاوکردنی کێشە لەمێژینەکانی یەکێتی. بۆیە نوچەنێت لە ئێوەی بەڕێز دەپرسێت.
ئێستا تاڵەبانی بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیە، دیار نیە کە ئاخۆ تاڵەبانی ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە یان نا، دیار نییە ئاخۆ لە ئەگەری چاکبونەوەی، تاڵەبانی توانای ئیدارەدانی سەرۆکایەتی کۆمار یان یەکێتی دەبێت یان نا؟. بەبڕوای تۆ یەکێتی لەدوای تاڵەبانی بەکام ئاراستە دەڕوات؟ وەک ئێستای دەمێنێتەوە؟. عاتیفەی خەڵک زیاتر دەبێت بۆ یەکێتی، بەهۆی کۆچی تاڵەبانی؟ رێکخستنەکانی پەرش و بڵاو دەبن؟ روو لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن؟. یان چی؟ بەپێی خوێندنەوەکانی خۆت چی ئایندەیەک بۆ یەکێتی چاوەڕوان دەکەیت ؟. بۆچی حزبێکی سۆسیال دیموکراتی وەکو یەکێتی، گرفتی هەبێت لە دیاریکردنی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی، لەکاتێکدا تەنها لەماوەی یەک ساڵدا حزبی سۆسیال دیموکراتی سوید، بەبێ گرفت سێ سەرۆکی گۆڕی؟.
عومەر شاوری: به‌حوكمی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ورۆژوه‌ی دروستبووه، تاكو ئه‌مرۆ ته‌نها به‌ریز مام جەلال تاكه سكرتێربووه، كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین نه‌خۆشیه توشی هه‌مو حزبه سیاسه‌كانی كوردستان و خۆر هه‌ڵاتی ناوین بوه.
لەبه‌ر ئه‌وه مام جەلال هه‌رده‌م به‌زه‌روره‌ت زانراوه کە كه‌سایه‌تیكی لیهاتوو خاوه‌ن زۆرترین ته‌جروبه‌و سیاسیه‌كی ژیربوه، هیچ كه‌سیك ركا‌به‌ری نه‌بوه، بۆیه ئه‌مرۆ كارێكی زۆر ئاسان نیه كه‌سیك بتوانێت شوین گره‌وه‌ی به‌ریز مام جەلال بێت و بتوانێت وه‌ك چه‌ترێك سه‌رجه‌م باڵەکانی ناو یه‌كیه‌تی كۆ بكاته‌وه.
به‌ڵام یه‌كیتی نیشتیمانی حیزبێكی سیاسی گه‌وره‌یه، وه خاوه‌ن زۆرترین كادیر‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی به‌هێزه، خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆر‌و سه‌رمایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له ده‌ست دایه، راسته حیزبێكی سۆسیال دیموكراتی فره میمبه‌رەو بۆچونی جیا جیای تیدایه، به‌ڵام من له‌وو بروایه‌دام به‌رژه‌وندی هاوبه‌ش هه‌مویان كۆده‌كاته‌وه‌و هه‌موو ركابه‌ره‌كان له ئه‌نجومه‌نێكی باڵادا یه‌كده‌خات، ریزه كانی خۆی یه‌كده‌خات و پاریزگاری له یه‌كیه‌تی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كات، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێكده‌هێنن وبه‌شیوه‌ی ده‌وری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م ده‌سته‌یه ده‌ست نیشان ده‌كرێت بۆ به‌رێوه‌بردنی كار‌و باری حزبه‌كه.
لەلایه‌كتریشه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رژه‌وندی دانیه یه‌كیه‌تی نیشتیمانی كوردستان به‌رته‌وازه‌بێت، بۆیه هه‌مو هه‌ولێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی دوای به‌رێز مام جلال، وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه. ئه‌مه جگه له‌و هه‌وڵه ده‌ره‌كیانه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه به تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ پشتیوانی مانه‌وه‌ی یه‌كیتی ده‌یدات و لەئارادایە. له‌لایەكی دیكه‌شه‌وه من له‌و بروایه‌دام گۆرانیش نا‌یه‌وێت یه‌كێتی هه‌ڵبووه‌شێته‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه بیه‌وێت هاوپه‌یمانێیكی به‌هێزی له گه‌ڵ پێكبهێنێت بكه‌ونه یه‌ك به‌ره‌ی به‌هێزه‌وه، وەک ئەوەی جه‌ماوه‌ری یه‌كیه‌تیش رەنگە ئه‌وه‌بخوازن كه یه‌كیتی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و داكۆكی له میژوو سه‌روه‌ریه‌كانی خۆی بكات.