نوچەنێت
ژنێکی سۆماڵی بەهۆی شەڕەوە وڵاتەکەی بەجێهێشتووە و ئێستا ڕاهێنەری خولی نایابی ئەوروپایە.
جواهر رۆبل بەڕەگەز سۆماڵی تەمەنی 24ساڵ بەشی تەکنەلۆجی تەواوکردوە نازناوی جیجی پێبەخشراوە باس لەوە دەکات لەمناڵیەوە لەبەرئەوەی حەزێکی تایبەتیم هەبوو بۆ تۆپی سەرەتا چەن مناڵێک یاریان ئەکرد داوایان لێکردم ببمە ڕاهێنەریان لەکۆتای یاریە پێیان وتم کە ڕاهێنەرێکی باشم وازنەهێنم دواتر لە ڕۆژئاوای لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بووە بە راهێنەری خولی کچانە.
جێگای باسە، کە جواهر رۆبل، بەهۆی شەڕەوە وڵاتەکەی بەجێهێشتووە و ئێستا ڕاهێنەری خولی نایابی ئەوروپایە.
ناوبراو دەشڵێت “سەرەڕای ئەوەی، کە من ئافرەتم و موسڵمانم، ڕێز لە خۆم و کارەکەم دەگیرێت”.

