تەوەری نوچەنێت، یەکێتی دوای تاڵەبانی:
حه‌مید عه‌زیز: یه‌کێتی له‌دوای تاڵه‌بانی بێ هێز و پارچه‌پارچه‌ده‌بێت
دوای تاڵه‌بانی میلله‌تی کورد زه‌ره‌رمه‌ند نابێت چونکه کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندوه‌و هه‌زاران سیاسه‌تمه‌داری باشی تێدایه
نوچەنێت: تەوەری نوچەنێت، یەکێتی دوای تاڵەبانی:
ئەم تەوەرەی نوچەنێت فاڵگرتنەوە نیە، بەڵکو هەوڵدانە بۆ گەشتن بەوەڵامی ئەو پرسیارانەی لەدوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی دروست بوون، بەخوێندنەوە بۆ رووداوە سیاسیەکان و ئاڵۆزییەکان، بە شیکاری و تێگەشتن لەو سیگناڵانەی تا ئێستا دیار کەوتون و بە رەچاوکردنی کێشە لەمێژینەکانی یەکێتی. بۆیە نوچەنێت لە ئێوەی بەڕێز دەپرسێت.
ئێستا تاڵەبانی بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیە، دیار نیە کە ئاخۆ تاڵەبانی ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە یان نا، دیار نییە ئاخۆ لە ئەگەری چاکبونەوەی، تاڵەبانی توانای ئیدارەدانی سەرۆکایەتی کۆمار یان یەکێتی دەبێت یان نا؟. بەبڕوای تۆ یەکێتی لەدوای تاڵەبانی بەکام ئاراستە دەڕوات؟ وەک ئێستای دەمێنێتەوە؟. عاتیفەی خەڵک زیاتر دەبێت بۆ یەکێتی، بەهۆی کۆچی تاڵەبانی؟ رێکخستنەکانی پەرش و بڵاو دەبن؟ روو لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن؟. یان چی؟ بەپێی خوێندنەوەکانی خۆت چی ئایندەیەک بۆ یەکێتی چاوەڕوان دەکەیت ؟. بۆچی حزبێکی سۆسیال دیموکراتی وەکو یەکێتی، گرفتی هەبێت لە دیاریکردنی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی، لەکاتێکدا تەنها لەماوەی یەک ساڵدا حزبی سۆسیال دیموکراتی سوید، بەبێ گرفت سێ سەرۆکی گۆڕی؟.
حه‌مید عه‌زیز: دوای تاڵه‌بانی
له‌ڕاستیدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک یاسای خانه‌نشینی له‌وڵاتی ئێمه‌دا بوونی نی یه‌چونکه‌هه‌زاران گه‌نج له‌ته‌مه‌نی 30 ساڵ به‌ره‌و ژور خانه‌نشین کراون به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سه‌د جۆر ناوی تره‌وه که‌چی سه‌رکرده‌کانمان ته‌مه‌نیان ده‌گاته82 ساڵ و زیاتریش خانه‌نشین ناکرێن و هه‌ر سه‌رۆک و ئاغان و هه‌تا مردن هه‌ر ئه‌وانن. مخابن قورسترین نه‌شته‌رگه‌ریش له‌جیهاندا ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌یه‌که‌کورسی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌رۆک ده‌که‌یته‌وه‌که‌کورسی و ده‌سه‌ڵات وه‌کو ئه‌ندامێکی له‌شی لێهاتوه‌له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که‌ئه‌وه‌جێگه‌ی تێڕامان و مه‌راقێکی زۆره. مام جه‌لال تاڵه‌بانی که‌له‌دایک بووی ساڵی ( 12/11/1933 ) ه‌و ته‌مه‌نی خانه‌نشین کردنی ( 17) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه‌به‌ڵام هه‌تا ئێستا‌و که‌ته‌مه‌نی 82 ساڵه‌سکرتێری یه‌کێتی و سه‌رۆک کۆماری عێراق و .. هتد . گریمان جه‌لال تاڵه‌بانی چاکیش بێته‌وه‌له‌نه‌خۆشیه‌که‌ی به‌ڵام ئه‌و هێزو توانایه‌ی جارانی نی یه‌وه‌کو که‌سێکی ئاسایی کار‌و چالاکی یه‌کانی خۆی و حیزبه‌که‌ی و خه‌ڵکیش بکات چونکه‌یاسای خانه‌نشینی بۆ ئه‌وه‌کراوه‌که‌مرۆڤ له‌ته‌مه‌نێکدا ده‌بێت پشوو بدات . هه‌رچه‌نده‌ته‌مه‌ن و کێش و کێشه‌کانیش سه‌ریان قاڵ کردوه‌و ناتوانێت کاره‌کان به‌باشی جێ به‌جێ بکات به‌ڵام نه‌خۆشی و نه‌مانی تاڵه‌بانی کاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌له‌سه‌ر حیزبه‌که‌ی . یه‌کێتی له‌دوای تاڵه‌بانی به‌دڵنیای یه‌وه‌بێ هێز ده‌بێت و پارچه‌پارچه‌ده‌بێت چونکه‌ئه‌و کوتلانه‌ی له‌ناو یه‌کێتیدان تاڵه‌بانی ڕایگرتوون و یه‌کێتی وه‌کو حیزبێکی نیمچه‌بنه‌ماڵه ڕاوو بۆچوون و به‌رژه‌وه‌ندی و خزمایه‌تی و نزیکی و دوری تێدایه له‌نێوان مه‌کته‌بی سیاسی و تاڵه‌بانیدا، هه‌ربۆیه نه‌مانی تاڵه‌بانی کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت به‌پله‌ی یه‌که‌م له‌سه‌ر حیزبه‌که‌ی و به‌پله‌ی دووه‌م په‌یوه‌ندی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ پارتیدا .
له‌ڕاستیدا وه‌کو خه‌ڵکیش زۆربه‌ی زۆری دۆست و لایه‌نگرانی یه‌کێتی له‌به‌ر خۆشه‌ویستی خودی تاڵه‌بانی یه‌که‌یه‌کێتیان خۆش ده‌وێت، بۆیه به‌نه‌مانی ئه‌و لایه‌نگرو دۆستانه‌ی یه‌کێتی به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م ده‌کات. له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌په‌رش و بڵاوه پێکردنی یه‌کێتی زیاتر دوو لایه‌ن سودمه‌ند ده‌بن، له‌به‌رکه‌وتنیان له‌ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئه‌ویش گۆڕان و پارتی یه. به‌ڕای من دوای تاڵه‌بانی میلله‌تی کورد زه‌ره‌رمه‌ند نابێت چونکه‌کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندوه‌و هه‌زاران سیاسه‌تمه‌داری باشی تێدایه‌و ئه‌گه‌ر ڕێگه‌بدرێت خه‌ڵکانی زۆر دڵسۆز‌و باشمان هه‌یه که‌له‌سیاسه‌تدا کار بکه‌ن و زانا‌و لێهاتوون .
به‌ڕای من جیاوازی له‌نێوان عه‌قڵی سیاسی وڵاتێکی وه‌کو سوید له‌گه‌ڵ کوردستاندا کارێکی زه‌حمه‌ته، چونکه وه‌کو ئه‌زمون سوید وڵاتێکی ستاندارد‌و به‌موئه‌سه‌سات و جێگیره‌و 450 ساڵ پێش ئێستا پارله‌مانیان دروست کردوه‌و باوه‌ڕی ته‌واویان به‌ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و.. هتد . نه‌ک ته‌نها له‌کوردستان به‌ڵکو له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا عه‌قڵی سیاسی دیموکراتی زۆر که‌مه‌و ده‌گمه‌نه، چونکه کاردانه‌وه‌ی ڕۆشنبیری خه‌ڵکیشه‌له‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌داران، بۆ نمونه له‌لای ئێمه هه‌تا ئێستاش هه‌م سه‌رۆک و هه‌م خه‌ڵکیش به‌عه‌قڵی خێڵ و بنه‌ماڵه بیر ده‌که‌ینه‌وه‌و زۆر نزیکین له‌بیری کلتوری کۆن و ئاین و خورافه‌و هه‌ندێ کاری کۆمه‌ڵاتی زۆر خراپ، که‌ئه‌وه له‌مێژه له‌ئه‌وروپاو وڵاته‌پێشکه‌وتووه‌کانی دنیا بوونی نه‌ماوه. نمونه‌یه‌کی بچوکی تریش له‌سه‌ر ئێمه ئه‌وه‌یه که‌هه‌تا ئێستا کوردستان له‌لایه‌ک ده‌وڵه‌ت نین و له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌سه‌رژمێری کراوه‌له35% نه‌خوێنده‌وارمان هه‌یه، ئه‌مه‌ڕێژه‌یه‌کی زۆره‌و له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه که‌سه‌رۆک و لێپرسراوه‌کانمان بڕوانامه‌یان ته‌زویره‌و ماجستێرو دکتۆرا خۆیان بۆ خۆیانی ده‌که‌ن به‌پاره‌و زۆرترینی بڕوانامه‌کانی وڵاتی ڕوسیا زۆربه‌یان به‌پاره‌کراون و ته‌زویرن و هه‌ندێک لێپرسراویش هه‌ن بڕوانامه‌ی زانکۆکانی کوردستانیان هه‌یه‌و ته‌زویره. شتێکی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌باره‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێرو دکتۆراوه ئه‌وه‌یه که‌ڕێژه‌ی ئه‌و بڕوانامانه له‌کوردستان زیاتره وه‌کو له‌هۆڵه‌ندا، که‌ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ته‌زویرو گه‌نده‌ڵی یه‌و به‌داخه‌وه‌زۆرمان ماوه‌له‌و بواره‌دا.
چه‌ند دیارده‌یه‌کی تری سه‌یر که‌جێی تیڕامانه‌و به‌فرسه‌تی ده‌زانم لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بده‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌که‌له‌م سه‌رده‌می زانست و ته‌کنه‌لۆجیا پێشکه‌وتووه‌دا چی ڕوده‌دات له‌م نیشتمانه داماوو ماندوه‌ی ئێمه‌دا .؟. یه‌که‌مجار مام جه‌لال نه‌خۆش بوو دوایی که‌چاک بوه‌وه خێڵ و عه‌شره‌ته ماستاوچیه‌کان مه‌ڕیان بۆ سه‌ربڕی و له‌و سه‌ره‌ک خێڵانه‌ش موسته‌شاری تێدابوو، ئه‌وه‌نده‌یان مه‌ڕ بۆ سه‌ربڕی نرخی مه‌ڕیان له‌بازاڕدا به‌رز کرده‌وه، که‌هه‌ژاره‌کان هه‌تا ئێستایشی له‌سه‌ر بێت نایخۆن یان زۆر که‌م ده‌یخۆن له‌به‌ر گرانی نرخه‌که‌ی . دووه‌مجار که‌ئێستایه‌و نه‌خۆشه له‌فه‌یس بووک دوعای بۆ ده‌که‌ن یه‌کێک به‌چاک یه‌کێک به‌خراپ . سه‌یره‌که له‌وه‌دا نی یه که‌چه‌ند گه‌نجێک له‌خۆشه‌ویستیدا له‌په‌یجی خۆیان دوعای بۆ ده‌که‌ن یان دوعای لێ ده‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رسوڕمان له‌وه‌دایه له‌که‌ناڵه‌سه‌ته‌لایتی و که‌ناڵه‌علمانیه‌کانی کوردستانه‌وه زۆر به‌شانازی یه‌وه باسی ئه‌و دوعایانه‌ده‌که‌ن که‌له‌فه‌یس بووک ده‌کرێت بۆ مام جه‌لال …!!.
من ده‌ڵێم تۆ دوعا له‌یه‌کێک ده‌که‌یت یه‌کێکیش دوعای بۆ ده‌کات ئه‌ی که‌واته‌خوا به‌قسه‌ی کامتان بکات .؟. ئه‌گه‌ر به‌دوعابێت که‌س نه‌ده‌مردو که‌سیش نه‌ده‌ما. به‌ڕاستی به‌ده‌سه‌ڵات و میلله‌ته‌وه زۆر خێڵه‌کی و داماوین و زۆرمان ماوه.
Hamid773@hotmail.com