تەوەری نوچەنێت، یەکێتی دوای تاڵەبانی:
ستیڤان شه‌مزینی: له‌ناو یه‌كێتی هیچ سه‌ركرده‌یەک هێنده‌ی تاڵەبانی خاوه‌ن كاریزما نییه باڵانسی یەکێتی رابگرێت
نوچەنێت: تەوەری نوچەنێت، یەکێتی دوای تاڵەبانی:
ئەم تەوەرەی نوچەنێت فاڵگرتنەوە نیە، بەڵکو هەوڵدانە بۆ گەشتن بەوەڵامی ئەو پرسیارانەی لەدوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی دروست بوون، بەخوێندنەوە بۆ رووداوە سیاسیەکان و ئاڵۆزییەکان، بە شیکاری و تێگەشتن لەو سیگناڵانەی تا ئێستا دیار کەوتون و بە رەچاوکردنی کێشە لەمێژینەکانی یەکێتی. بۆیە نوچەنێت لە ئێوەی بەڕێز دەپرسێت.
ئێستا تاڵەبانی بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیە، دیار نیە کە ئاخۆ تاڵەبانی ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە یان نا، دیار نییە ئاخۆ لە ئەگەری چاکبونەوەی، تاڵەبانی توانای ئیدارەدانی سەرۆکایەتی کۆمار یان یەکێتی دەبێت یان نا؟. بەبڕوای تۆ یەکێتی لەدوای تاڵەبانی بەکام ئاراستە دەڕوات؟ وەک ئێستای دەمێنێتەوە؟. عاتیفەی خەڵک زیاتر دەبێت بۆ یەکێتی، بەهۆی کۆچی تاڵەبانی؟ رێکخستنەکانی پەرش و بڵاو دەبن؟ روو لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن؟. یان چی؟ بەپێی خوێندنەوەکانی خۆت چی ئایندەیەک بۆ یەکێتی چاوەڕوان دەکەیت ؟. بۆچی حزبێکی سۆسیال دیموکراتی وەکو یەکێتی، گرفتی هەبێت لە دیاریکردنی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی، لەکاتێکدا تەنها لەماوەی یەک ساڵدا حزبی سۆسیال دیموکراتی سوید، بەبێ گرفت سێ سەرۆکی گۆڕی؟.
ستیڤان شه‌مزینی، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری شه‌پۆل:
یه‌كێتی له به‌رده‌م ته‌حه‌دییه‌كی گه‌وره‌دایه
پێشتر ئێمه باسمان له یه‌كێتی ده‌كرد، دوای قۆناغی مام جه‌لال، واته یه‌كێتی پۆست مام جه‌لال. ئێستا یه‌كێتی له‌ناو ئه‌و قۆناغه‌دایه. ئه‌م جاره نه‌خۆشییه‌كه‌ی مام جه‌لال “به ده‌ربڕینی بارزانی” جیددییه، ئێمه ده‌ڵێین سه‌خته. هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی “ئه‌گه‌ر كۆچی دوایی نه‌كات” به هه‌مان ئه‌دا و هه‌مان رۆڵی پێشووه‌وه، مومكین نییه. بۆیه ئێستا یه‌كێتی له به‌رده‌م ته‌حه‌دییه‌كی گه‌وره‌دایه، كه چۆن خۆی بۆ ئه‌م قۆناغه نوێیه ئاماده ده‌كات؟. ئه‌مه پرسیارێكی ئاسانه، به‌ڵام له به‌رده‌م سه‌ختترین و پڕ ئیشكالیترین وه‌ڵامدایه.
كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م یه‌كێتیدایه له‌م قۆناغه كه هه‌ریه‌كه‌یان دۆخی سیاسیی كوردستان به ئاڕاسته‌یه‌ك وه‌رده‌چه‌رخێنێت. ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه، یه‌كێتی وه‌ك حزبێكی یه‌كگرتوو به فۆرمی ئه‌مێستای بمێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش حزبه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م ئاڵۆزیی و گرژییه‌كی ناوخۆیی سه‌خت و قورسه‌وه. بۆ نموونه له پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی تاڵه‌بانی ململانێكان ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی دژواریی، ره‌نگه ئاسان بێت یان هێنده قورس نه‌بێت، كه پۆستی تاڵه‌بانی له به‌غداد پڕ بكرێته‌وه، به‌ڵام له پۆستی سكرتێری یه‌كێتیدا پرۆسه‌كه ده‌گاته دۆخێكی نه‌خوازراو.
ئه‌گه‌ر له قۆناغی یه‌كه‌میشدا تێكڕای سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بتوانن سكرتێرێكی نوێ هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام ململانێ ناوخۆییه‌كان ده‌گه‌نه ئاستێك كه جووڵه له‌به‌ر ئه‌و حزبه ده‌بڕن، چوونكه ئه‌وسا یه‌كێتی به‌سه‌ر دوو ئاڕاسته یان دوو باڵی سه‌ره‌كیدا دابه‌ش ده‌بێت كه هه‌ر له ئێستاوه دیمه‌نه‌كه پێمان نیشان ده‌دات، شێوه‌ی باڵه‌كان چۆنه و كاره‌كته‌ره‌كانیان كێن. بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ساڵی 2005-2006 كه باڵی گشتیی و باڵی ریفۆرم له ركابه‌رییه‌كی سه‌ختدا بوون، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئیفلیجوونی هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی و سه‌رئه‌نجام لێكترازان له ریزی حزبه‌كه‌دا.
ئه‌گه‌ری دووه‌م كه به‌هێزترین ئه‌گه‌ره، یه‌كگرتنی یه‌كێتییه له‌گه‌ڵ گۆڕان، جا گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆڕان بێت بۆ ناو یه‌كێتی، یان چوونی یه‌كێتی بێت بۆ ناو گۆڕان، ئه‌وه كێشه نییه، ته‌نانه‌ت پرسی ته‌سمیه كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نابێت. ئه‌وه‌ی گرنگه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕانی ئێستا ده‌درێته ده‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ئه‌وه‌ی له بۆته‌ی حزبێكی نوێ‌دا پێناسه‌ی بكاته‌وه و رێكیبخاته‌وه. ئه‌م ئه‌گه‌ره زۆربه‌ی كه‌وادر و سه‌ركرده و هه‌تاكو بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی یه‌كێتیش پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن گۆڕانیشه‌وه هیچ ته‌حه‌فوزێكی ئه‌وتۆ نابینرێت كه ببێته به‌ربه‌رستی ئه‌و كاره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش بێ گیروگرفت نابێت، ره‌نگه به‌شێكی كه‌م له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی یه‌كێتی له‌م یه‌كگگرتنه زیانمه‌ند بن و ناڕازی بن، بۆی هه‌یه له‌م دۆخه‌دا به‌شێك له‌وانه بچنه ناو پارتییه‌وه, به‌ڵام رێژه‌كه ئه‌وه‌نده نابێت شیاوی باس بێت.
ئه‌گه‌ری سێیه‌م ئه‌وه‌یه، كه بارگرژییه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی بگاته ئاست و رادده‌یه‌ك، جارێكی دیكه ئه‌و حزبه تووشی دابه‌شبوون و لێكترازان بێت، له‌و حاڵه‌ته‌شدا، ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌بێته هاوپه‌یمانی پارتی، وه‌ك شه‌ریكی ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام به سروشتی حاڵ حزبه‌كه‌ی تر یان به‌شه‌كه‌ی تر له گۆڕان نزیك ده‌بێته‌وه و بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕان یه‌كبگرێت. ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كان چوونكه له‌ناو یه‌كێتی هیچ سه‌ركرده و رابه‌رێكی سیاسیی هێنده خاوه‌ن كاریزما و به ده‌سه‌ڵات نییه، كه وه‌ك تاڵه‌بانی بتوانێت باڵانس رابگرێت و ئیداره‌ی قه‌یرانه‌كان بدات، چوونكه تاڵه‌بانی تاكه سه‌ركرده‌یه كه توانیوویه‌تی ئیداره‌ی ململانێ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی بكات، به كۆی گشتیش هاوڕاییه‌ك هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌سێتی تاڵه‌بانی كه زۆر جار به برا گه‌وره و خاوه‌ن بڕیاری یه‌كه‌م قبوڵكراوه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی یه‌كێتی له‌به‌رده‌م ئه‌و سێ ئه‌گه‌ره‌دایه، له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا ئه‌وه‌ی قازانج ده‌كات به پله‌ی یه‌كه‌م، نه‌وشیروان مسته‌فا و خودی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، كه پێده‌چێت ئه‌مه شانسێك بێت بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا تا بتوانێت قه‌ره‌بووی ئه‌و داهێزرانه سیاسیی و شكسته‌ی پێ ببێته‌وه كه له بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی گۆڕاندا روویداوه. جیا له‌مه‌ش دوای تاڵه‌بانی چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و چ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، نه‌خشه‌ی سیاسیی و په‌یوه‌ندیی و هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كان كه‌م تا زۆر گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت. له پوخته‌ترین ده‌ربڕیندا، قۆناغی دوای تاڵه‌بانی قۆناغێكی نوێیه و پڕه له ئه‌گه‌ر و گۆڕانكاریی سیاسیی تازه به تایبه‌ت له ناوخۆی كوردستان.