تەوەری نوچەنێت. یەکێتی دوای تاڵەبانی:
د. سالار باسیره : دوور یان نزیك ته‌زبیحه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ده‌بچرێت و ده‌نكه‌كانی بڵاو ده‌بنه‌وه‌و له یه‌كتر ده‌ترازێن
نوچەنێت: تەوەری نوچەنێت، یەکێتی دوای تاڵەبانی:
ئەم تەوەرەی نوچەنێت فاڵگرتنەوە نیە، بەڵکو هەوڵدانە بۆ گەشتن بەوەڵامی ئەو پرسیارانەی لەدوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی دروست بوون، بەخوێندنەوە بۆ رووداوە سیاسیەکان و ئاڵۆزییەکان، بە شیکاری و تێگەشتن لەو سیگناڵانەی تا ئێستا دیار کەوتون و بە رەچاوکردنی کێشە لەمێژینەکانی یەکێتی. بۆیە نوچەنێت لە ئێوەی بەڕێز دەپرسێت.
ئێستا تاڵەبانی بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیە، دیار نیە کە ئاخۆ تاڵەبانی ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە یان نا، دیار نییە ئاخۆ لە ئەگەری چاکبونەوەی، تاڵەبانی توانای ئیدارەدانی سەرۆکایەتی کۆمار یان یەکێتی دەبێت یان نا؟. بەبڕوای تۆ یەکێتی لەدوای تاڵەبانی بەکام ئاراستە دەڕوات؟ وەک ئێستای دەمێنێتەوە؟. عاتیفەی خەڵک زیاتر دەبێت بۆ یەکێتی، بەهۆی کۆچی تاڵەبانی؟ رێکخستنەکانی پەرش و بڵاو دەبن؟ روو لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن؟. یان چی؟ بەپێی خوێندنەوەکانی خۆت چی ئایندەیەک بۆ یەکێتی چاوەڕوان دەکەیت ؟. بۆچی حزبێکی سۆسیال دیموکراتی وەکو یەکێتی، گرفتی هەبێت لە دیاریکردنی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی، لەکاتێکدا تەنها لەماوەی یەک ساڵدا حزبی سۆسیال دیموکراتی سوید، بەبێ گرفت سێ سەرۆکی گۆڕی؟.
د. سالار باسیره : یه‌كێتی نیشتمانیش وه‌ك زۆربه‌ی ئه‌حزابه‌كانی وڵاته دواكه‌وتوه‌كان، حیزبێكی ته‌قلیدیه‌و خاوه‌ن سه‌رۆكێكی ته‌قلیدیه له فكر‌و ره‌فتاردا، به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه تاله‌بانی زیاتر له 30 ساله سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌یه‌تی. هه‌رچه‌نده خۆی به حیزبێكی سۆسیال دیموكرات نێوزه‌ند ده‌كات به‌ڵام به تیۆری و عه‌مه‌لی دووره له‌كاركردن لێی.
ئایدیۆلۆژیا‌و حیزب هه‌مووی كراوه‌ته به‌رگی سه‌رۆك. تاڵه‌بانی حیزب و ئایدیۆلۆژیایه‌و هه‌مووی له‌مدا ره‌نگ ئه‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش خه‌سله‌تێكی سیاسه‌تمه‌داره ته‌قلیدیه دیكتاتۆره‌كانه. له‌م حیزب و كۆمه‌لگایانه‌دا كار بۆ دروستكردنی كاریزما ده‌كرێت ، تا خه‌ڵكیی ته‌نیا ئه‌م ببینین. ئه‌وه‌ی ئه‌م وتی ئه‌وه ته‌واوه، به روكه‌ش حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌یه‌و ئاماژه‌یان پێئه‌درێ، به‌ڵام له راستیدا هیچیان سه‌ربه‌خۆ نین، بروانه له‌هه‌رێمی كوردستان بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان ئه‌مانن. لەوێ كار له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌سه‌ڵاتی خێزان و بنه‌ماله كراوه. هه‌ربۆیه خێزانی تاڵه‌بانی هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی بارزانیش حیزب و ده‌سه‌ڵات به موڵكی خۆی ده‌زانێت و خۆی به واریسی پۆسته‌كان ده‌زانێت.
كه‌واته ئایا یه‌كێتی دوای تاڵه‌بانی وه‌ك ئێستای ده‌مێنیته‌وه؟ من بروا ناكه‌م، چونكه جگه له‌و شتانه‌ی ئاماژه‌م پێدان، ئه‌وا ته‌كه‌تولاتیش هه‌یه له نێو ئه‌م حیزبه‌دا و شته‌كان هه‌مووی شه‌خسین نه‌ك فكری، به‌ڵام تاڵه‌بانی تاك ده‌سه‌ڵاته. دوور یان نزیك ته‌زبیحه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ده‌بچرێت و ده‌نكه‌كانی بڵاو ده‌بنه‌وه‌و له یه‌كتر ده‌ترازێن. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و راستیه‌ی ئاماژه‌م پێدا له‌رۆڵی سه‌رۆكی كارێزمادا كه لێره‌دا كاریزمایه‌كی ناوچه‌ییه، هه‌وڵ دراوه به رێگای نه‌خۆشیه‌كه‌ی تاڵه‌بانیه‌وه عه‌تف و سۆز به‌لای تاله‌بانیدا رابكێشرێت، ئه‌مه‌ش بۆ سوودی خێزانه‌كه‌ی و حیزب و داروده‌سته‌كانیه‌تی.
دوای مردنی تاله‌بانی داروده‌سته‌كه‌ی بێ سه‌رۆك ئه‌بن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیشیان ده‌كه‌ونه مه‌ترسیه‌وه ، به‌ڵام چونكه په‌یوه‌ندیه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیی دروستبووه، دیاره ئه‌وانه به شوێن سه‌رۆكێكی تردا ده‌گه‌رێن ئیتر ئاسته‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بێت.
یه‌كێتی دوای تاڵه‌بانی
دوور نیه دوای تاڵه‌بانی به‌شێكی خه‌ڵكه‌كه‌ی بچنه نێو پارتیه‌وه ، به‌شێكی بۆ نێو گۆران، به‌شێكی واز بهێنێت، به‌شێكی له‌گه‌ڵ گروپی سیاسی تردا یه‌ك بگرن و به‌شوێن ئالته‌رناتیفی تردا بگه‌رێن، به‌شێكیشی هه‌ر له‌سه‌ر دڵسۆزی و وه‌لاو وه‌فا كۆنه‌كه بمێننه‌وه بۆ یه‌كێتی، یان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ، یان بۆ سه‌رۆكی ته‌كه‌تول.. ، هه‌ندێكی تر به هیوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتیه كۆنه‌كه به شێوه‌یه‌كی نوێتر گه‌شه پێبده‌نه‌وه. ئه‌مانه ته‌نیا هه‌ندیك له سیناریۆكان بوون. بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا كێ دواتر خۆی به وارسی یه‌كێتی ده‌زانێت؟، حیزب له راستیدا ده‌بێت وه‌ك پێویستیه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ببێت، نه‌ك بكرێته ئامانج له خزمه‌تی گروپی بچووكی ده‌سه‌ڵات. ئه‌م دیاردانه ده‌رئه‌نجامی وڵاتی ناموئه‌سه‌ساتیه. به‌رپرسی باڵای ده‌وڵه‌ت پێویسته به‌پێی ده‌ستورێكی ته‌ندروست هه‌لبژێردرێت، كه نوێنه‌ری ده‌ستورو گشت بێت. له سیسته‌می دیموكراسیدا سه‌رۆكه‌كان دێن و ده‌رۆن، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت هه‌ر له‌سه‌رسكه‌ی خۆیه‌تی، چونكه ده‌وڵه‌تی موئه‌سه‌ساتیه‌و گه‌ل هوشیاره. به‌ڵام له‌و وڵاتانه‌ی لای خۆمان وا له‌خه‌ڵكیی ده‌كرێ، كه ئه‌وان بێ سه‌رۆك هیچ نه‌بن. راسته دانانی پۆسته سیادیه‌كان له عێراق به ته‌وافوقه، به‌ڵام پێویسته رێگاچاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاته‌كان له نێو بنه‌ماله‌و خێزان و تاقم و گروپه‌كان به ناوی حیزبه‌وه قه‌تیس نه‌مێنن. له‌ده‌سه‌لاتی ئه‌قلانی/ دیموكراسیدا كه‌سه‌كان هه‌لده‌بژێردرێن، كاری خۆیان ده‌كه‌ن ، دێن و ده‌رۆن و به‌ندن به‌یاساوه. یاسایه‌ك كه ده‌بێت هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵ، له‌ده‌سه‌لاتدار هه‌تا بێده‌سه‌لات بخرێته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه بۆهه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كی ئیداری، دارایی، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی.. له‌م جۆری سیسته‌مه سیاسیه‌دا حكومه‌ت بەعه‌مه‌لی بوونی هه‌یه‌و دادگا ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت. چ واتایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك په‌رله‌مانێك، حكومه‌تێك، یان سه‌رۆك كۆمارێك ، یان سه‌رۆك هه‌رێمێك ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاته‌كه دوور بێت له دیموكراسیه‌ت و ئازادی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دادپه‌روه‌ری.