نوچەنێت … یەکێتی دوای تاڵەبانی … د. کەمال سەید قادر: بەدورکەوتنەوەی تاڵەبانی لەسیاسەت گورزێکی گه ورە لە پارتی دەوەشێنێت

0

تەوەری نوچەنێت. یەکێتی دوای تاڵەبانی:

د. کەمال سەید قادر: دورکەوتنەوەی مام جەلال لەسیاسەت خزمەت بەپرۆسەی دیموکراسی دەکات و گورزێکی گه ورە لە پارتی دەوەشێنێت

نوچەنێت: تەوەری نوچەنێت، یەکێتی دوای تاڵەبانی:
ئەم تەوەرەی نوچەنێت فاڵگرتنەوە نیە، بەڵکو هەوڵدانە بۆ گەشتن بەوەڵامی ئەو پرسیارانەی لەدوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی دروست بوون، بەخوێندنەوە بۆ رووداوە سیاسیەکان و ئاڵۆزییەکان، بە شیکاری و تێگەشتن لەو سیگناڵانەی تا ئێستا دیار کەوتون و بە رەچاوکردنی کێشە لەمێژینەکانی یەکێتی. بۆیە نوچەنێت لە ئێوەی بەڕێز دەپرسێت.
ئێستا تاڵەبانی بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیە، دیار نیە کە ئاخۆ تاڵەبانی ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە یان نا، دیار نییە ئاخۆ لە ئەگەری چاکبونەوەی، تاڵەبانی توانای ئیدارەدانی سەرۆکایەتی کۆمار یان یەکێتی دەبێت یان نا؟. بەبڕوای تۆ یەکێتی لەدوای تاڵەبانی بەکام ئاراستە دەڕوات؟ وەک ئێستای دەمێنێتەوە؟. عاتیفەی خەڵک زیاتر دەبێت بۆ یەکێتی، بەهۆی کۆچی تاڵەبانی؟ رێکخستنەکانی پەرش و بڵاو دەبن؟ روو لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن؟. یان چی؟ بەپێی خوێندنەوەکانی خۆت چی ئایندەیەک بۆ یەکێتی چاوەڕوان دەکەیت ؟. بۆچی حزبێکی سۆسیال دیموکراتی وەکو یەکێتی، گرفتی هەبێت لە دیاریکردنی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی، لەکاتێکدا تەنها لەماوەی یەک ساڵدا حزبی سۆسیال دیموکراتی سوید، بەبێ گرفت سێ سەرۆکی گۆڕی؟.

د. کەمال سەید قادر: سەرەتا من لەم باوەڕەدام کەوا مام جەلال ئەگەر لەلایەنی فیزیاویشە باشتر بێت، ئەوە لەلایەنی سیاسییەوە تازە بە مردو حسابەچونکە بەزەحمەت ئەرکە قورسەکانی خۆی پێ جێبەجێ دەکرێت وەکو پێشتر خۆشی لێپرسراوە لەتێکچونی تەندروستی، بەهۆی تاکڕەوی خۆی هەر دوو کاری سکرتێری گشتی و سەرۆکایەتی کۆماری ڕادەپەڕاند، ئەمەش دیاردەیەکی کرێت و خۆپەرستانەی سەرکردەسیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاسته، هەر ئەم تاکڕەوی و خۆپەرستی و بێ وەفاییەی مام جەلالیش بوە هۆی ئەوەی کەوا هیچ پلانێک بۆ دوای خۆی دانەنێت، وەکو ئەوەی یەکێتی ئامرازێک بێت تەنها بۆ خزمەتی شەخسی خۆی، لە ڕاستیشدا وایە هەر بەم هۆیەشەوە ئەگەری زۆر هەیه پاش کۆتایی سیاسی مام جه لال، یەکیتی هەڵبوەشێتەوە بەسەر باڵە ڕکابەرەکان، لەوانە وەفادارانی بنەماڵە لەدەوروبەری هێرۆ خان و مەلا بەختیارو هتد… هه ولێرییەکان و بە شێک لەکەرکوکییەکان، کاک کۆسرەت، ڕۆشنبیرەکانیش زیاتر لەگەڵ کاک بەرهەم، بەڵام سلێمانییەکان بەشێکی بەرچاویان بەرەو گۆڕان کۆچدەکەن.

بێگومان پارتیش خۆی بۆ قۆناغی دوای مام جەلال ئامادەکردوە چونکە دەیەوێت ببێتە تاکە حزبی گۆڕەپانەکە، بۆیە بەشێک لە یەکێتییەکان دەکڕێت، بێ گومان لێرەدا باسی ئەوەم نەکردوە، ئایا ئەمریکا هیچ پلانێکی بۆ یەکێتی پاش مام جەلال هەیە یان نا؟ چونکە زانیاریم نییە، بەڵام ئەگەر شتی وا هەبێت ئەو ا ئەو باڵە سەرکەوتو دەبێت، کەوا ئەمەریکا پشتگیری دەکات، ئەم تیۆرییه، زۆر دورنییه بونی هەبێت. بێگومان توخمی توانای مادیش ڕۆڵ دەبینێت، چونکه ئەو لایەنەی پارەی شاراوەی یەکێتی لەدەستە، دەتوانێت زیاتر لایەنگر بکڕێت، زانیاریم نییه کێ نهێنی کۆنتۆکانی یەکێتی لایە لەبانقه کانی دەرەوە، بەڵام بەگوێرەی سایکۆۆژیای سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانەیە ئەم نهێنییانە لای خێزان و کوڕەکانی مام جەلال بن.

بەهەر شێوەیەک بێت، دورکەوتنەوەی مام جەلال لەسیاسەتی کوردستان بەڕای من خزمەت بەپرۆسەی دیموکراسی دەکات و گورزێکی گه ورە لە پارتی دەوەشێنێت، کەوا بەدانی پۆستی سەرۆک کۆمار بەمام جەلال یه کێتی په کخستبو، مام جەلال تا ئێستا بۆ خاتری پۆستەکەی خۆی، بەربەرەکانی پارتی نەدەکرد بەڵام ئەگەر یەکێتی پەرتبێت، هه ندێ باڵ لەوانە زیاتر دژایەتی پارتی دەکەن، به تایبەتی لەهەولێر ئەمەش لەبەرژەوەندی پارتی نابێت.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com