تەوەری نوچەنێت. یەکێتی دوای تاڵەبانی:
هیوا فریادرەس: یەکێتی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێك دەهێنێت به شێوه‌ی ده‌وری رابه‌رایه‌تی حیزبه‌كه دەكرێت
نوچەنێت: تەوەری نوچەنێت، یەکێتی دوای تاڵەبانی:
ئەم تەوەرەی نوچەنێت فاڵگرتنەوە نیە، بەڵکو هەوڵدانە بۆ گەشتن بەوەڵامی ئەو پرسیارانەی لەدوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی دروست بوون، بەخوێندنەوە بۆ رووداوە سیاسیەکان و ئاڵۆزییەکان، بە شیکاری و تێگەشتن لەو سیگناڵانەی تا ئێستا دیار کەوتون و بە رەچاوکردنی کێشە لەمێژینەکانی یەکێتی. بۆیە نوچەنێت لە ئێوەی بەڕێز دەپرسێت.
ئێستا تاڵەبانی بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیە، دیار نیە کە ئاخۆ تاڵەبانی ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە یان نا، دیار نییە ئاخۆ لە ئەگەری چاکبونەوەی، تاڵەبانی توانای ئیدارەدانی سەرۆکایەتی کۆمار یان یەکێتی دەبێت یان نا؟. بەبڕوای تۆ یەکێتی لەدوای تاڵەبانی بەکام ئاراستە دەڕوات؟ وەک ئێستای دەمێنێتەوە؟. عاتیفەی خەڵک زیاتر دەبێت بۆ یەکێتی، بەهۆی کۆچی تاڵەبانی؟ رێکخستنەکانی پەرش و بڵاو دەبن؟ روو لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن؟. یان چی؟ بەپێی خوێندنەوەکانی خۆت چی ئایندەیەک بۆ یەکێتی چاوەڕوان دەکەیت ؟. بۆچی حزبێکی سۆسیال دیموکراتی وەکو یەکێتی، گرفتی هەبێت لە دیاریکردنی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی، لەکاتێکدا تەنها لەماوەی یەک ساڵدا حزبی سۆسیال دیموکراتی سوید، بەبێ گرفت سێ سەرۆکی گۆڕی؟.
هیوا فریادرەس: نه پارتی دیموكراتی كوردستان به مانای راسته‌قینه حیزبێكی دیموكراتیه و نه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌مانای ئه‌وروپی حیزبێكی سۆسیال دیموكراته، ئه‌وانه حیزبی كوردین كه به‌شه‌ڕی رزگاریی نیشتیمانی دروست بوون، له كوردستانێكدا كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
ئه‌م ناوچه‌یه‌ش مێژوویه‌كی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی هه‌یه له به سه‌نته‌ربوونی كه‌سی یه‌كه‌می گرووپ و تاقمه ئاینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، له‌مه‌شه‌وه به سه‌نته‌ربوونی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی كۆمه‌ڵگاش هاتووته ئاراوه، بۆیه ئاڵۆگۆڕكردن له كه‌سی یه‌كه‌مدا ئاسان نییه و پرۆسه‌یه‌كی سه‌خته، ئه‌مه لێكدانه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش راسته، بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان راستریشه.
به له‌كارنه‌مانی كه‌سی یه‌كه‌م له یه‌كێتی نیشتیمانی، دۆخی ناوخۆی رێكخراوه‌یی حیزبه‌كه وه‌كو خۆی نامێنێته‌وه، هه‌روه‌كچۆن بۆ زۆربه‌ی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌روایه، به‌ڵام پێشبینی كردنی ئه‌وه‌ی كه چۆن ده‌بێت و چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌گرێت ؟ ئه‌مه‌یان ده‌مێنێته‌وه سه‌ر بڕیار‌و نه‌خشه‌رێی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی.
من وابیرده‌كه‌مه‌وه كه یه‌كێتی پارێزگاری له یه‌كێتی ریزه‌كانی خۆی ده‌كات و دوورنییه له جێگای سكرتێری گشتی دا ” ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی” پێك بهێنێت و به شێوه‌ی ده‌وری رابه‌رایه‌تی حیزبه‌كه بكرێت له‌لایه‌ن سه‌ركرده سه‌ره‌كیه‌كانیه‌وه. پێشموایه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌ماندا رێکكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی هه‌ڵبوه‌شتێته‌وه‌و به‌جێگه‌ی ئه‌وه رێكه‌وتنێكی شتراتیژی له‌نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكرێت.