نوچەنێت
ئاهەنگی شازادە هاری و مێگان مارکڵ بووەتە سەرنجی ڕۆژنامە و تیڤیەکان، چوونکە ئەو ئاھەنگە دەبێتە گەورەترین ئاھەنگی ھاوسەرگیری لە بەریتانیا.
سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەی داهاتوو، دیاریکراوە بۆ ئاهەنگەکە و بڕی تێچووی ئەو ئاهەنگە 37 ملیۆن دۆلارە، چەندین هونەرمەند و کەسایەتی ناودار ئامادەیی ئەو ئاهەنگە دەبن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو ئاھەنگە دەبێتە گەورەترین ئاھەنگەکانی ھاوسەرگیری لە بەریتانیا، کە تا ئێستا ئەنجام درابێت، چونکە ئێستا خەڵکێکی زۆر لە شوێنی ئاھەنگەکە ئامادەن، ھەروەھا پارەیەکی زۆر بۆ ئاھەنگەکە خەرج کراوە.
شازادە ھاری، تەمەنی 33 ساڵە، مێگان مارکڵ تەمەنی 36 ساڵە، ھەروەھا بەشداریی چەندین فیلمی سینەمایی ئەمریکای کردووە.



