نوچەنێت
مارک زووکەربێرگ، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند، بەمزووانە فەیسبووک تایبەتمەندیێکی نوێ زیاددەکات.
زووکەربێرگ گوتی، بەهۆیەوە بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەتوانن ئاسانتر پەیوەندیی سۆزداری ببەستن،
ناوبراو بەگاڵتەشەوە گوتی “تایبەتمەندییە نوێیەکە بۆ بەستنی پەیوەندیی سۆزداریی درێژخایەن و راستەقینەیە، تەنیا بۆ رابواردن نییە”.
تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دامەزراوە و ئێستاش ٢.٢ ملیار بەکارهێنەری مانگانەی هەیە.