سەرۆکی پەژاک هێرش دەکاتە سەر پارتەکانی رۆژهەڵات دەپرسێت: بۆچی کورد شەڕی بەشار ئەسەد بکات؟
نوچەنێت
عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی سەرۆکی پەژاک، لە بەرنامەیەکی نەورۆز تیڤی حزبەکەیدا، هێرش دەکاتە سەر پارتەکانی
رۆژهەڵاتی کوردستان و دەڵێت خالیدی عەزیزی لەبەرانبەر پارە هێرشی کردۆتە سەر پەژاک، یەکگرتنی کۆمەڵەو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش بە سوکایەتی بە حزبەکانی تر ناو دەبات، پێشی وایە بەشار ئەسەد لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا باشترە.
دوای ئەوەی لەوەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەی هاوڵاتی لەبارەی ئەوەی کە “ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌زمونی سوریا له ئێران دووباره بێته‌وه و سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین حیزبی كوردیی خاوه‌ن مێژوو، پژاك جه‌ماوه‌ری به‌هێز بێت وه‌ك چۆن په‌یه‌ده له كوردستانی سوریا زۆربه‌ی كایه‌كانی به‌ده‌سته‌وه‌یه؟ خالید عەزیزی سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان، وتبووی”نه ئێران سوریایه‌و نه كوردستانی ئێرانیش كوردستانی سوریایه. جیاوازییه‌كی زۆری سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه‌یی به‌ینی كوردستانی ئێران‌و سوریا هه‌یه. پژاك حیزبێك نییه كه به‌رهه‌می پێگه‌یشتنی سیاسی- نه‌ته‌وه‌یی كوردی ئێران بێ. پژاك وه‌ك خۆی ناتوانێ به‌شێك له گه‌مه‌كه بێت. پژاك حیزبێكه كه پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ كار‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دروستی كردووه. ئه‌گه‌ر ئێران بشێوێ‌و ئه‌و سیستمه به‌ره‌و نه‌مان بچێ، ئیتر په‌كه‌كه پێویستی به شتی وه‌ك پژاك نییه”.
حاجی ئەحمەدی سەرۆکی پەژاک دەڵێت” خالیدی عەزیزی لەبەرانبەر وەرگرتنی پارە هێرش دەکاتە سەر حزبەکەی ئەو.”
پێشکەشکاری بەرنامەکەی کەناڵی نەورۆز، لەبەردەم حاجی ئەحمەدی هێرش دەکاتە سەر هاوپەیمانی کۆمەڵەو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و دەڵێت، بەو کارە هەنگاوەکانیان بەرەو یەکڕیزی تێکشاند” لەوەڵامدا حاجی ئەحمەدی دەڵێت” ئەوە بۆ یەکگرتن نەبوو ئەوە تۆوی ناکۆکی چاندن بوو، بەڵام خۆ مەترەحکردن بوو” پێشی وایە ئەوەی ئەو دوو حزبە کردویانە” بێرێزی و بێ ئیحترامی بووە بە حزبەکانی تر”.
حاجی ئەحمەدی هەر لەوبەرنامەیەدا پێی وایە، رژێمی بەشار ئەسەد باشترە لەئۆپۆزسیۆنی سوریا. و دەپرسێت . ئایا بەشار ئەسەد باشە، یان ئیخوان موسلمینێک کە تورکیا پشتیوانیەتی؟. بۆچی کورد شەڕی بەشار ئەسەد بکات؟.
..
..
ڤیدیۆ.. سەرۆکی پەژاک هێرش دەکاتە سەر پارتەکانی رۆژهەڵات. دەپرسێت: بۆچی کورد شەڕی بەشار ئەسەد بکات؟
0
Share.