نوچە.نێت
لەگەڵ دەرکەوتنی کچەکەی مایکل جاکسون لە بۆنەکاندا، پاریس Paris Jackson، لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان دەبێتە تەوەری قسە و باس بە تایبەت لەو ماڵپەرو رۆژنامانەی کە تایبەتن بە مۆدە چونکە ستایلی تایبەت بەخۆی هەیە لە لەبەرکردنی جل وبەرگ و پێڵاودا.
پاریس جاکسون، تەمەن 19 ساڵ، یەکێکە لەو کەسایەتیە گرنگانەی کە کاریگەری بەسەر جیهانی فاشین و مۆدەوە هەیە بەتایبەت لەناو گەنجانی تەمەنی خۆی.
لەلایەکی تریش ئەو جل وبەرگەی پاریس لەبەری دەکات زۆربەیان مارکەی بەناوبانگی Gucci و Dior و Versace،ەو لە کۆتایی ئاهەنگی خەڵاتی ئوسکار کراسێکی رەنگ زەیتونی لەبەردا بوو کە مارکەی Versace بوو، لای زۆرێک بە شتێکی نوێ دەبینرا بەتایبەت لە کۆتا رۆژی ئاهەنگی ئوسکاردا.









