نوچە.نێت
لەگەڵ نزیک بوونەوەی ئاهەنگی ئوسکار، هونەرمەندان لە خۆ ئامادە کردندان بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئاڵتونی ساڵی2018، جگە لەوەش هونەرمەندان لە هەوڵی هەڵبژاردنی جوانترین ستایلی جل وبەرگدان بۆ ئەوەی بەشداری ئاهەنگی خەڵاتەکە بکەن و بە جوانترین شێوە دەرکەون لەبەردەم جەماوەرو چاوی راگەیاندنەکاندا.

کایتی سینسلیت، بە کراسێکی سورەوە لەدیزاینی کۆمپانیای Ben Di Lisi، بەشداری ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئوسکاری ساڵی 2002 دەکات زیاتر سەرنجی هەموانی بۆخۆی راکێشاوە بە هۆی جوانیەکەیەوە.

ئەستێرەی ناسراوو شارليز ثيرون،لە ئاهەنگی خەڵاتی ئوسکار ساڵی 2005 ، بەشداری کرد بە کراسێکی رەنگ شینی کراوە کەوتە بەرجاوی کامێراکان و خشڵی ئەڵماسی Dior Couture ،ی پۆشیبوو بریسکەی لێوە دەهات.

ئەستێرەی بەناوبانگی ئەمریکی جنيفر لورانس،وەک شازادەیەک کەوتە بەرچاوی هەوادارانی وباشترین خەلاتی ساڵی 2013، پێ بەخشرا.

ئەستێرەی بەناوبانگ جوليا روبرتس خەڵاتی ئوسکاری ساڵی2001 پێ بەخشرا، ستایلی جل وبەرگەکەی لە دیزانی کۆمپانیای Valentino،ە

هونەرمەندی بەناوبانگ ميريل ستريب، لە ئاهەنگی ساڵی 2017، بەکراسیکی شینی نیلی، کە لە دیزانی دیزاینەری لوبنانی ئيلي صعب، دیزاین کرا بوو.